Profile photo of بەنگینە

بەنگینە Articles 43

برۆفالی (به‌نگینه‌ پیرۆت نوری ) به‌نگینه‌ پیرۆت نوری له‌دایك بوی 1977 ناحیه‌ی چوارقورنه‌ سه‌ربه‌قه‌زای رانیه‌ پارێزگای سلێمانی له‌به‌ر هۆكاری كه‌مئه‌ندامیه‌تی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ خوێندنگه‌ و مزگه‌وت نه‌یخوێندوه‌ , تا له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵی به‌هه‌وڵی خۆی و به‌ یارمه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی و پوری "نیگار خان"،به‌ته‌واوه‌تی فێری خوێنده‌واری ده‌بێت . له‌ ساڵًی 2000وه‌ بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ڕێپۆرتاژ ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی لاوان ئاماده‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌هره‌مه‌ندان و شاعیران و ئه‌دیبان چاوپێكه‌وتنی ئه‌ده‌بی بۆ زیاتر ده‌ركه‌وتنی تێزی نوێ‌ ساز ده‌كات، جار جاره‌ش شیعری خۆی بۆ رۆژنامه‌ یان گۆڤاره‌كان و سایته‌كان ده‌نێرێت ، یه‌كه‌م بابه‌تی له‌ رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ‌"بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه‌ وه‌ك به‌هه‌ره‌مه‌ندێك ناسێنراوه‌، ساڵی 2004 په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "گۆران"ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان بوه‌، ساڵی 2005 تا داخستنی رۆژنامه‌ی "واژام" كه‌ له‌سلێمانی له‌ مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ ده‌رده‌چو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بوه‌، تا ڕاگیرانی گۆڤاری"كوێستان"له‌سالی 2007په‌یامنێری ئه‌و گۆڤاره‌ بووه‌، تا ڕاگیرانی رۆژنامه‌ی "سۆڵیدارێتی خوێندكاران " له‌لاپه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب بابه‌تی ئه‌ده‌بی هه‌بوه‌، تا ڕاگیرانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی "ئاوێته‌" بوه‌ ئێستاش له‌ یه‌ك كاتدا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "نۆژه‌ن"ی سه‌ربه‌ سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان و سایتی ئازادی لاوانه‌،له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ رۆژنامه‌ی "ڕێوان"ی سه‌نته‌ری روناكبیری ژنان و سایتی پێنوسه‌كان و سایتی ده‌نگه‌كان و سایته‌ ئه‌ده‌بیه‌كان بابه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و خوێندنه‌وه‌ بۆ ڕۆمانه‌كان ده‌كات، له‌سالی 1999وه‌ تێكه‌ڵ به‌كاری ڕێكخراوه‌ی بوه‌ و ئه‌ندامی هه‌ر چوار كۆنگره‌ی ڕێكخراوی ئازادیی لاوان بوه‌و له‌ سێ‌ كۆنگره‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ بوه‌، له‌ "كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ لقی ڕاپه‌ڕین"بۆ خزمه‌تگوزاری هاندیكاپی كوردستان كارگێری ڕاگه‌یاندنی لقه‌، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌ ، ئه‌ندامی بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ لقی رانیه‌ خاوه‌نی چه‌ند شیعرێكی بڵاو نه‌كراوه‌یه‌ ،جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك تیكست و شیعر كه‌ سوتاندونی ،چونكه‌ ماوه‌یكی زۆر باوه‌ری به‌ دیكۆمێنت كردنی شیعر نه‌بوو، هه‌مو ساڵك به‌بۆنه‌ی 22/4 رۆژی رۆژنتامه‌گه‌ری كوردی پێشه‌نگای ئه‌رشیفی بڵاوكراوه‌ كوردیه‌كان ده‌كاته‌وه‌،