Profile photo of هێرش

هێرش Articles 22

د. هێرش ره‌سوڵ رۆژنامه‌نوس‌و مامۆستای زانكۆ * ناوی ته‌واو (هێرش ره‌سوڵ موراد) * له‌دایكبووی 1982 رانیه * به‌كالۆریۆس (2004)‌و ماسته‌ر (2008)‌و دكتۆرا (2011) له‌راگه‌یاندن- رۆژنامەنوسیدا. * له ‌1994ه‌وه‌ له‌بواری راگه‌یاندندا كارده‌كات. سه‌ره‌تا له‌ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی منداڵان له‌رادیۆی راپەڕین-ەوه‌ ده‌ستیپێكردوه. * وانه‌كانی: (ئێتیكی راگه‌یاندن)‌و (پراكتیكی رۆژنامه‌) له‌به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی‌و وانه‌ی (یاسا‌و ئێتیكی رۆژنامه‌نوسی) له‌به‌شی رۆژنامه‌نوسیی په‌یمانگای ته‌كنیكیی سلێمانی وتۆتەوە. * چه‌ند خه‌ڵاتێكی له‌بواری توێژینه‌وه‌‌و چیرۆك‌و رۆژنامه‌نوسییدا پێبه‌خشراوه. * به‌شداری له‌چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار‌و ۆركشۆپدا كردوه‌‌و له‌چه‌ندین كۆرسی میدیاییدا وانه‌ی وتۆته‌وه. * له‌رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كانی (هه‌ژی، رێبازی خوێندكاران، گۆڕان، رانیه‌، نۆژه‌ن، واڵا، ئه‌هۆو، په‌یك، چاودێر، رۆژنامەنووس...) چ وه‌ك سه‌رنوسه‌ر، یان ستافی كارا، یان دەستەی نوسەران، یان راوێژكار كاریكردوه‌‌و، وه‌كو هاوكاریش بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌ی له‌چه‌ندین رۆژنامه‌‌و گۆڤاردا بڵاوكردۆته‌وه. * سێ كتێبی چاپكراوی هه‌یه: رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌باشوری كوردستان- توێژینه‌وه‌ 2006 ، میدیا‌و ده‌سه‌ڵات- كۆدیدار 2008 ، ئازادیی راده‌بڕین له‌رۆژنامه‌نوسیی كوردیدا- توێژینەوە- 2009 * پێنج كتێبی ئاماده‌ی چاپن: ئەركی چاودێركاری لەرۆژنامەنوسیی كوردیی هەرێمی كوردستاندا- توێژینەوە، میدیای كوردی له‌نێوان ئێتیك‌و یاسادا- وتار‌و توێژینه‌وه‌ ، میدیا‌و ئێتیكی پیشه‌- نووسین‌و ئاماده‌كردن ، میتۆدی توێژینه‌وه‌ی میدیایی- ئاماده‌كردن ، چۆن چاوپێكه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتو سازبكه‌ین؟- ئاماده‌كردن.