(خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان یان كۆپیكردنه‌وه‌ی وتاری نووسه‌رانی تر؟) … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
یه‌كێك لهسیمادیارهكانی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و ڕۆمانیش وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی،ئه‌وه‌یه كه‌ده‌كرێ له كڵاوه‌ڕۆژنه‌ی جیاوازهوهوههرخوێنهرێك به‌پێی دنیابینی و ئاستی چێژوه‌رگرتنی له ده‌قه‌كه، بیخوێنێته‌وه.به‌تایبه‌تیش كه‌هه‌ندێك ڕۆمان به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرلای خوێنه‌ران جێگه‌ی چێژوخوێنهوهن.بێگومان تائێرهئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه‌و ده‌بێ ڕه‌خنه بكرێت و ڕه‌تبكرێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه‌سانێك كاوێژی نووسینی نووسه‌رانی تر بكه‌نه‌وه به‌هه‌ندێك ئارایشتی ساده‌وه كهڕهههنده مانایه‌كه‌ی ناشارێته‌وه.یاخود بیرۆكه‌و ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینه‌كان، به‌هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه وه‌ربگرێت و بوێری ئه‌وه‌شی هه‌بێت ناوی لێبنێت خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان، یان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی.كه‌به‌داخه‌وه خه‌ریكه وه‌كو شیعرهیچ سه‌نگ و به‌هایه‌كی مه‌عریفی و ڕه‌خنه‌یی نامێنێت، چونكه كه‌سانێك به پاشخانێكی لاوهزهوهو له‌په‌راوێزی هه‌ندێك وتاری ساده‌و ساكاره‌وه، به‌ناوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وتار ده‌نووسن.ڕۆمانی له‌مه‌ككه، یه‌كێكه له‌و ڕۆمانه دیارانه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر بڵاوبووه‌وه.
كهڕۆمانێكی سه‌رنج ڕاكێشه‌و به‌شێكی زۆری خوێنه‌رانیش خوێندوویهتیانهوه، كه‌هه‌ندێكییان له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه، وتاریشیان نووسیوه. له‌وسۆنگه‌یه‌شه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو خوێنه‌رێك له‌ژماره(1144ی ڕۆژی 9-10-2018)وتارێكمان به‌ناوی(حه‌جكردنێك به‌خه‌یاڵ له‌ڕۆمانی له‌مه‌ككه) له هه‌فته‌نامه‌ی(ڕێگای كوردستان) بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له پاشكۆی (ئه‌ده‌ب و كلتووری) هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو ژماره(108له 11-3-2019) وتارێكی (بۆتان له‌تیف) ناوێكمان بینی، كه‌به‌ناوی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانه‌كه نووسیویه‌تی. كاتێ وه‌ك خوێنه‌رێك ئه‌و وتاره‌م خوێنده‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ستم به‌وه‌كردكه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره، ده‌ق له‌و وتاره‌ی پێشووتری من وه‌رگیراوه، به‌هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه.به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌رزۆری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆربوونی كۆلكه نووسه‌ر،به‌لێشاو نووسین بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن وسانسۆرو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت.ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێت كه‌ئه‌گه‌ر كه‌سانێك(به‌داوای لێبوردنه‌وه له‌خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌كانی ئه‌ده‌ب وكلتوور) دزی ئه‌ده‌بیش بكه‌ن، یاخود كاوێژو كۆپی نووسینی نووسه‌رانی تر بكه‌نه‌وه، ئه‌وا بۆیان ده‌لوێت و ده‌چێته سه‌ر. چونكه له‌نێو نێوه‌ندێكی گه‌ڕه‌لاوژێی نووسینی له‌و شێوه‌یه‌دا، كێ به پێویست ده‌زانێت له‌سه‌ر وتاره‌كان بوه‌ستێت و به‌راوردی یه‌كتریان بكات.یاخود به‌دوای سه‌رچاوه ئۆرگیناڵه‌كه‌ی دابگهرێت. ناكرێ كه‌سانێك نووسینی كه‌سانی دیكه كاوێژبكهنهوه، له‌په‌راوێزی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌وڵبده‌ن ببنه نووسه‌ر. بێگومان ده‌بێ دڵنیا بن كه‌به‌و ڕێگه‌یه نابنه نووسه‌رو پێویست به‌وه ناكات خۆیان ماندووبكهن.ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ق بیسه‌لمێنین كه ئه‌و به‌ڕێزه، وتارێكی ئێمه‌ی كۆپیكردۆتهوه،ده‌قی پهڕهگرافهكان ودهربڕینهكان ده‌نووسینه‌وه،ئیدی دادوه‌ری بۆخوێنه‌رانی ئه‌و هه‌فته‌نامه سه‌نگینه جێدێڵین.
من له‌وتاره‌كه‌مدا كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی كردووه نووسیومه:(بۆیه ژنه‌كه‌ی و مه‌حبوبه‌ی خوشكی ئاگادار ده‌كاته‌وه كهشابانووی دایكی هه‌راسان نه‌كه‌ن وڕه‌چاوی باری سایكۆلۆژی و هزری بكه‌ن) بۆتانیش له‌وتاره‌كه‌ی خۆیدا كه‌له ئه‌ده‌ب و كلتوور بڵاویكردۆته‌وه ده‌نووسێت:(بۆیه داوا له‌خێزانی و خوشكی ده‌كات به‌پێی هه‌ستی دایكیان بجوڵێنه‌وه‌و بێزاری نه‌كه‌ن). من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:(دایكی تووشی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان بووه بۆیه بۆ ئهوسهخته كه‌شه‌ش سه‌عات به‌فڕۆكه گه‌شت بكات و بچێته لای كوڕه‌كه‌ی لههۆڵهندا).كه‌چی بۆتان له‌وتاره‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی نووسیوه:(دایكی پیرو كه‌نه‌فت بووه توانای بڕینی ڕێگای دووری نییه تاكو بچێته ئه‌مستردام).من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:(بۆیه ئه‌و ڕۆژه ڕێكه‌وتی ڕۆژی مردنی شێخ زایدهو هه‌زاران كه‌س له‌ژن وپیاو به‌جل و به‌رگێكی سپی تایبه‌ته‌وه دێنه ناو مزگه‌وتی شێخ زایده‌وه). بۆتانیش له‌وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:(وارێكده‌كه‌وێت ساڵیادی كۆچی شێخ زایدیش ده‌بێت،خه‌ڵكێكی زۆر لهگهشتیارو شوێنكهوتووئاپۆڕای خه‌ڵك به‌جلی سپی دێنه مزگه‌وت).
من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:( كه‌دایكی به‌و پۆشاكه سپییه‌وه له مزگه‌وت دێته ده‌ره‌وه واهه‌ست ده‌كات حه‌جی كردووه). بۆتانیش له‌وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:(ئیدی له‌خه‌یاڵ وبوخچهی دایكه شابانووئێرهمهككهیه).من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:(به‌ڵام به‌داخه‌وه دایكی تووشی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان بووه). بۆتانیش له‌وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:(دایكییان تووشی نه‌خۆشی له‌بیر چوونه‌وه‌و خڵه‌فان بووه).ته‌نانه‌ت وشه‌ی خهڵهفانیشی به‌هه‌ڵه نووسیوه. من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:(تاڕۆژێكییان به‌ڕێكه‌وت دایكی له‌په‌نجه‌ره‌ی هوتێله‌كه‌وه سه‌یری بیابان ده‌كات و مه‌ككه‌ی به‌خه‌یاڵ دادێت). ئه‌ویش له‌وتاره‌كه‌ی خۆیدا كهلهئهدهب و كلتوور بڵاوبۆته‌وه نووسیویه‌تی:(دایكی له هوتێل له‌په‌نجه‌ره‌وه ده‌یڕوانیه بیابان و وێنای مه‌ككه‌ی ده‌كرد).من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه(چێژم له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وڕۆمانه بینی هه‌رچه‌نده ڕۆمانێكی ساده‌و ساكاریشه). بۆتانیش له‌وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:(به‌گشتی ڕۆمانێكی خۆش و به‌تام و چێژهبهزمانێكی ساده‌و ڕه‌وان نووسراوه).
من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:( ڕۆماننووس باس له ململانێی ئێران و وڵاتانی كهنداودهكات).بۆتانیش نووسیویه‌تی:(ئه‌م ڕۆمانه به‌ریه‌ككه‌وتنی ململانێی فارس و عه‌ره‌به).من له‌وتاره‌كه‌مدا نووسیومه:(خوێنه‌ر كهڕۆمانهكه ده‌خوێنێته‌وه واهه‌ست ده‌كات به‌كوردی نووسراوه).ئه‌ویش له‌وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:_(به‌زمانێكی كوردی جوان نووسراوه). بێگومان زۆردهربڕینی دیكه‌ش ماون كه ئێمه ئاماژه‌یان پێ ناده‌ین و هیوادارم خوێنه‌ران خۆیان هه‌ردوو وتاره‌كه بخوێنهوهوبهراوردی یه‌كتریان بكه‌ن. دواجارده‌ڵێم مه‌به‌ستمان له نووسینی ئه‌م به‌دواداچوونه،شكانهوهوڕووشاندنی هیچ كه‌سێك نییه. به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه، ناكرێ كه‌سانێك لهسهرههوڵی خوێنه‌وه‌ی كه‌سانی تربۆ ڕۆمان یان ههرژانرێكی دیكه،خوێنه‌وه‌ی دیكه بكه‌ن و به‌ناوی خۆشیان بڵاویبكه‌نه‌وه. من ئه‌م وتاره‌م (پێنچ مانگ و دووڕۆژ) بهرلهوتارهكهی بۆتان له‌تیف نووسیوه.ڕه‌نگه ئه‌و وتاره‌كه‌ی منی له‌هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگای كوردستان نه‌بینیبێ،به‌ڵام دڵنیام كه‌له‌ماڵپه‌ڕی (ده‌نگه‌كان) كهماڵپهڕێكی ئه‌ده‌بییه، وتاره‌كه‌می بینیوه. چونكهخۆشی له‌وماڵپه‌ڕه هه‌ندێك جار وتاروههندێ جاریش قسه‌ی ساده‌و ساكاربهناوی ده‌قی شیعری بڵاودهكاتهوهههركهسێك گومانی له‌و بۆچوونه‌ی من هه‌یه ده‌توانێ بچێت هه‌ردوو وتاره‌كه ببینێت. ئامۆژگاریشم بۆ ئه‌ده‌ب و كلتوور ئه‌وه‌یه، بابه‌تی كۆپیكراوی نووسه‌رانی ترله ژێر هیچ پاساوێك بڵاو نه‌كاته‌وه….
*تێبینی/ ئه‌م به‌دواداچوونه وه‌ك نه‌ریتێكی نووسین، بۆ ئه‌ده‌ب و كلتووری ڕووداو نێردراوه، به‌ڵام به داخه‌وه بڵاوینهكردهوه.كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م كه‌سانی ترزیاتردهرهخسێنێ كۆپی وتاری نووسه‌رانی تر بكه‌ن….