Skip to Content

لات پاڵەوان … پشکۆ ناکام

لات پاڵەوان … پشکۆ ناکام

Closed
by ئازار 18, 2019 General, Opinion

               

…….رەنگە بۆ میللەتێک ئەوەنەی مافیایەکی ووڵاتەکەی خۆی دزی لێ بکا و لەسەر حسابی داهات و قوتی خەڵک ببنە ملیاردێر بەقەد ئەوە ناخۆش و ئازاراوی نەبێ کە ئەو مافیایە جۆرێک لە”حصانە”ی هەبێ بە ناوی ” قەوارەی هەرێم”!!! واتا هەرچی دزی و فزییە لە هەرێم ئەکرێ مەسەلەیەکی ناوخۆیە و ناوەند بۆی نیە خۆی تێهەڵقورتێنێ و هەرێم سەفارەت ئاسا حەصانەیەکی تایبەتی خۆی هەیە کە ڕێگرە لەوەی ناوەند بتوانێ بەهانای خەڵکەوە بچێ مەگەر لە هەندێک حاڵەتی شاز و تایبەت وەک ئەوەی ” فەشەلڕاندۆم” کە خۆشبەختانە سەری نەگرت چونکە ئەوکاتە بە ناوی دەوڵەتی کوردیەوە دزی ئەکرا… دەنا ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەرە مافیایەی هەولێر گەر قەبارەیەکی نەبوایە بەناوی هەرێمەوە ئەوا وەک هەر پارێزگایەکی ترێی عێڕاق بەر پرسیار ئەبوو لە لە ڕادەست کردنی هەر داهاتێک و لە کاتی پێویست ناوەند ئەیتوانی یاسا و ڕێسا لە هەرێم بسەپانایە ، …لە هەرێم نەوت و گاز ئەدزرێ ، تەنکەر ئەدزرێ ، جاروبار سایەقەکانیش ئەدزرێن و پارەکەشی مەتەڵێکە جگە لە چەن کەسێکی کەم ، کەس نایدۆزێتەوە !!


دەستەڵاتی بنەماڵەیی بەربۆتە دۆشینی ئابووری هەرێم پشت ئەستوور بەوەی کێشەیەکی ناوخۆیی هەرێمە ، بە کەماڵی ئیسراحەت بۆ خۆی پاڵی لێیاوەتەوە کۆمەڵانی خەڵکیشی تووشی سەدان گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی کردوە و هەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو جارجارەش بە بەرنامە لە ناوەند ئەپاڕێتەوە بۆ پارە بێ ئەوەی داهاتی خۆی ئاشکرا بکا و گەر ناوەند منجەمنجێکی کرد یەکسەر بەر ئەبێتە وێزەی مووچە خۆرانی داماو و ناوەندیش تاوانبار ئەکا بە تائیفی و شۆڤێنی و ..هتد..بە کورتیەکەی بۆ دزی و جەردەیی قوتی خەڵک هەرێم سەربەخۆیە و پابەند نیە بە بەغاوە ، بەڵام لە پاڵ دزیەکەیانا ، دابین کردنی مووچە کاری ناوەندە و لەوەیا سەربەخۆ نین و بە بیست سی پشت عێڕاقین و بۆ دزیەکەش فڕییان بەسەر عێڕاقەوە نیە ، ئەمە دەسەڵاتی
” خورمژ”ە ، هەم نەوت ئەدزێ و هەم مووجەشی لە بەغا ئەوێ


( ئەمەش ئەوەم ئەهێنێتەوە یاد کاتی خۆی کە لە پێشمەرگایەتیا ئەچووین بۆ ئێران ، دایمە دوو جۆر ڕوخسەتمان پێ بوو ، بۆ سەیتەرە کانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە ڕووخسەتی حیزبە کانی ڕۆژهەڵاتمان پێ بوو ، بۆ سەیتەرەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئێران ڕووخسەتێکی ترمان پێ بوو کە هی سوپای پاسداران بوو ، واتا هەر رووخسەتێک تایبەت بە سەیتەرەکە……)
دەستەڵاتی هەرێم بۆ دزی نەوت ڕووخسەتی هەرێمی پێیە ، بۆ مووچەی خەڵک ڕووخسەتی بەشێکین لە عێڕاقی پێیە ، لەمەش زیاتر ئەبینین کە تەنانەت مامەڵەی دەستەڵاتی مافیای هەرێم لەگەڵ شارەکانی کوردستانا مەمەڵی جیاواز ئەکات و لەمەیا ” سلێمانی” ڕوونترین نمونەیە ، ئەم جیاواز مامەڵەیە بۆتە مایەی ئەوەی سلێمانی دوو جار ئەچەوسێنرێتەوە ، یەکەمیان ئەو نەگبەتیەی کە لە سنووری چواچێوەی هەرێمەکەیە و دووەمیان لە دابەش کردنی ئەو ” سەرەمقەست”ەی لە دزی نەوتا ئەمێنێتەوە کەمترین بەش بۆ شارەکە دائەنرێ ! جا کەواتە خێر و بەرەکەتی ڕاپەڕین و دەستەڵاتی کوردی ( لەسەر وەزنی برنجی کوردی) و سەرهەڵدانی فەرمانڕەوایەتی ” سیسلیا ” ی کوردستان چ سوود و مەنفەعەتێکی گەیانوە!! ئایا چەتەکانی هەرێم گەر حەصانەی هەرێمیان نەبوایە و وەک هەر پارێزگایەکی تری عێڕاق لەسەر داهات بەرپرسیار بوونایە بەرامبەر بە ناوەند ، ئەیانتوانی وا بە ئارەزووی خۆیان ئەنفالی داهاتەکانی هەرێمیان بکردایە ؟ بێگومان نەخێر.. ئەی چی بکەین ؟ هەر دانیشین و چاوڕێ بکەین..؟ کە دزیمان لێ ئەکرێ هاووڵاتی هەرێمین ، کە مووچەمان ئەبڕێت ، هاووڵاتی عێڕاقین..!!


وابزانم کاتی ئەوە هاتوە و چەن جارێکی تریش ئەوەم باسکردوە کە ئیتر ئەم وەزعە قابیلی قبوڵ کردن نیە ، تا زووە ، تا زووە کار بکرێ بۆ هێنانە کایەی “هەرێمی سەربەخۆی سلێمانی+گەرمیان+ هەڵەبجە”و بەستنەوەی بە ناوەند بە ڕێکەوتنی کە ئەولەویەت بەرژەوەندی خەڵکەکەی بێ و هیچی تر … با چیتر بە بەرچاوی خۆمانەوە داهاتەکان نەکرێ بە دۆلار و بە بۆریەکانا نەکرێ بەودیوا…مێژووی سلێمانی لەوە گەورەترە کە مافیاکانی کورد ئاوا مەمەڵەی لەگەڵ بکەن.. لەوانەیە هەبێ ئەم بۆچونەم بە سلێمانچێتی لەقەڵەم بات ، جا گەر من دوو قسەی خێر بۆ لێقەوماوانی شارەکەم و لە چنگی قورسانەکەنی پێشتری ئەودیو و ئێستای ئەم دیو ڕزگاربکەم ، بەڵێ تا سەر ئێسقان ئەو سلێمانچێتیە بە شانازییەوە ئەکەم ، و ئەوەیشی کە ناچێتە ئەقڵییەوە با بۆ خۆی هەر بسوڕێتەوە.. لات پاڵەوان….

Previous
Next
Kurdish