Skip to Content

64 Views

شه‌ونمه‌ شیعر … ستار ئه‌حمه‌د

شه‌ونمه‌ شیعر … ستار ئه‌حمه‌د

Be First!
by March 18, 2019 General, Poems
image_print

(1)
له‌ ئه‌درێسی شیعرێكی ژاكاوا
له‌ تریفه‌ی فرمێسكێكی په‌شۆكاوا
زامه‌كانیان ده‌سكه‌نه‌ كرد
كه‌چی ده‌روونی بێگه‌ردی
بۆ ئاورنگی هه‌ڵبه‌ستێ مرد
(2)
له‌ كه‌له‌پچه‌ی گرتووخانه‌دا نه‌سره‌وت‌و
خه‌وی به‌ نیگای داپاچی
چه‌نده‌ كۆشان نه‌یانزانی
كاتێك بمرێ ده‌بێ به‌ چی؟!
(3)
ده‌میان.. به‌ به‌ردو گڵ پڕ كرده‌وه‌
وایانزانی كه‌ ئه‌و نه‌بێ
كه‌سێك نابێ رێیان بگرێ
شه‌پۆڵ بۆ زامی غه‌ریبان سه‌ر هه‌ڵناگرێ
وایانزانی به‌ نه‌مانی
گوڵاڵه‌ له‌ دایك نابێ
خاك وازدێنێ له‌ گۆرانی
(4)
ره‌گی ئه‌رخه‌وانێكیان هه‌ڵواسی
به‌ په‌رچه‌می شه‌پۆلێكی تووڕه‌ی رووبار
كه‌ خۆر ده‌رچوو
گزنگ بووه‌ بسكی ئاوو
كازیوه‌ لاسكی چڵی دار

ستار ئه‌حمه‌د

Previous
Next

Leave a Reply