Skip to Content

وادەزانن!….دابین ڕەمەزان

وادەزانن!….دابین ڕەمەزان

Closed
by ئازار 23, 2019 General, Poems


ئەوانەی، کە وادەزانن
هیچ نابینم، هیچ نابیستم،
گوێچکەکانم کەڕ و لاپاڵ
لەدەروازەی سوچێکەوە
هەڵکوڕماون
چاوەکانم،
لەناو گەڕو هەڵپەو جۆشی،
خۆشەویستی، کز داماوون.
باش بزانن، وا ئێستاکە،
دارو بەردی، پریاسکەی ڕابوورد
دەژمێرم.
ئاهی سۆزێکیفێ گرتوو،
لەسینەمدا، وەک گەوهەرێک
دەردەهێنم.
قەتار، قەتار
ئەو دەنگەی بۆ گوێم دڵ بەربوو
ئەو نیگایەی، عەیامێک بوو،
چاوی کاڵی، پرچی زەردی
حەجمانی لێ هەڵبڕیبووم.
وا ئێستاکە، لەغوربەتی،
ساردوو سڕی، غەریبیدا
قــاوی دەدەم،
دەی تــارێنم!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish