Skip to Content

پێڵاوەکەت بناسە … میهران ئەنوەر

پێڵاوەکەت بناسە … میهران ئەنوەر

Closed
by ئازار 26, 2019 General, Poems

برادەرە ژەنگاوییەکان
نامانکوژن،
ئەوەی دەمانکوژێ،
ڕۆحی برا ئەڵماسەکانن
ژنەکان نامانکوژن،
ئەوانەی ژنمان بۆ دەدۆزنەوە
دەمانکوژن
هەرگیز پیاوێک جورئەتی نییە بمانکوژێ،
ئەوانە نەبێ کە لە پیاوەتی کەوتوون
باڵای عاموود جوانترە لە باڵای ژن،
عەقڵی پیاو لە جۆگەلە دەچێ
ڕووخساری ژنیش لە پەنجەی ئەو کرێکارە دەچێ
کە لە پێڵاوەکەی هاتووەتە دەر،
دایکم بە تەنیا بێ دایک هاتە بوون
خوداش لە برسیێتی.
پێڵاوەکانمان ڕێگای جەهەننەمان نیشاندەدەن،
بنی پێڵاوەکانیشمان فێری ڕۆیشتنمان دەکەن
پینەدۆزێک لە جیاتی خودا بزمارڕێژمان دەکات،
ئاگرێک فێری میهرەبانیمان دەکات
بەهەشتیش پڕە لەو کەسانەی،
کە قومارییان لەسەر دۆزەخ کردووە

میهران ئەنوەر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish