Skip to Content

خوێن_بەخشین …  د. دیندار فازڵ

خوێن_بەخشین … د. دیندار فازڵ

Closed
by حوزه‌یران 13, 2019 General

هه‌ر جارێك چه‌ند بڕی خوێن وه‌رده‌گیرێت؟
له‌ هه‌ر خوێن وه‌رگرتنێك ته‌نیا بڕی (470 مل) له‌ خوێن وه‌رده‌گیرێت، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 13% قه‌باره‌ی خوێن.
خوێن بەخشین هیچ زیانێکی نیە
ئەوکەسەیکەخوێندەبەخشێت پێویستەئەمخاڵانەیتێدابێت ١/ تەمەنی لەنێوان ١٧٦٦ ساڵان بێت. ٢/ نابێت تای ھەبێت. ٣/ دەبێت #لێدانیدڵ و فشاری خوێنی ئاسایی بێت.
٤/ نابێت ھیچ #نەخۆشییەکیگوازراوەی ھەبێت بەھۆی خوێنەوە . ٥/ نابێت #بەڕۆژوو بێت لەو کاتەدا. ٦/ نابێت ھیچ کام لە دەرمانە #خوێنشلکەرەوەکان بەکار بھێنێت ، لەوانە : ئەسپرین.
٧/ گەر ئافرەت بوو ، نابێت #دووگیان بێت.
٨/ دەبێت ڕێژەی #ھیمۆگڵۆبین لە نێردا ١٣,٥ گرام و لە مێدا ١٢,٥ گرام بێت..

سوودەكانى خوێنبەخشين

خوێن بەخشین تەنھا سودی بۆ ئەو کەسە نیە کە خوێنەکە وەردەگرێت بەڵکو سودێکی یەکجار زۆری بۆ ئەو کەسەش ھەیە کە خوێنەکە دەبەخشێت لەوانە
١. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی_دڵ:
خوێن بەخشین یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە ڕێگای کەمکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا و ڕێگریکردن لە ڕەقبوونی خوێن بەرەکان.
٢. نوێکردنەوەی خڕۆکە سورەکانی خوێن:
کەمبوونەوەی خوێن بەهۆی خوێن بەخشینەوە وادەکات ئێسك خڕۆکەی نوێ دروستبکات.
٣. باشتربوونی سوڕی خوێن:
لەکاتی خوێن بەخشیندا خەستی خوێن کەمدەبێتەوە و پلازمای خوێن نوێ دەبێتەوە و سوڕی خوێن لە جەستەدا چالاك دەبێت.

٤. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە:
ئاسن لە خڕۆکە سورەکاندا بە هیمۆگڵۆبینەوە دەنوسێت و ئۆکسجین هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە، بەڵام کاتێك ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زۆر بێت و بە هیمۆگڵۆبینەوە نەلکێت ئەوکات دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لە خوێندا و خوێن بەخشین ڕێژەی ئاسنی زیادە لە خوێندا کەمدەکاتەوە بۆیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە….
٥- ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤیکی تر.
٦. کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسنی زیانەخش و چەوری زیادە.

Dr : dindar fazil badily

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish