Skip to Content

تیئۆرەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک : بۆ بە کوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان

تیئۆرەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک : بۆ بە کوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان

Closed
by حوزه‌یران 26, 2019 General

تیئۆرەکانی
بابەتێک بۆ گفتوگۆ !؟
تیئۆرەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک : بۆ بە کوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان .
دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن

کارە پڕداهێنانەکانی زیرەک کێلگەیەکی فراوانە بەقەد فراونی کوردستان و پڕ تەمەنە بە قەد تەمەنی دا‌هینان . زیرەک ئەو گێلگەیەیە ڕاستە ناسراوەو بەردەوام باس دەکرێت ، بەڵام، باسکردنەکان هێشتا زۆربەی هه رە زۆریان لێکۆڵینەویی و زانستی نین ..زانستی بە قەد داهێنانی زیرەک ! چۆن ژیان و کەسایەتی و هونەرو مێژووی زیرەک ڕەنگاوڕەنگێکی تاوسییە ! هه موو رەنگەکانی تێدایەو رەنگەکانیش بەردەوام لە گۆڕان و نوێ بوونەوە دان . ئێمە پێشترلە چەند نووسێنێک دا داوای زانستی ( زیرەکناسیی ) و دامەزراندنی ( نێوەندی زیرەکناسیی )و کاری ( بەرەو زیرەکناسیی) مان کردووە ، لەم داویانە مەبەستمانە :
یەکەم : دامەزراندنی( نێوەندی زیرەکناسیی) ، کە لەو نێوەندە هه موو ئەو نووسەرو لێکۆڵەرانە تێیدا کۆببنەوەو بەردەوام بە بەرنامە وزانستییەوە کار لەسەر لایەنە جۆراو جۆرەکانی ژیان و کەسایەتی و هونەری زیرە ک بکەن .
دووەم :لە( بەرەوزیرەکناسیی) دا مەبەستمانە هه موو بەڵگە دەنگیی و وێنەیی ڤیدیۆیی و وێنەی فۆتۆگرافی و نووسراوو نە نووسراوکانی زیرەک کۆبکرێتەوەو پۆلین بکرێ و بە پێی زەمەنی ژیان و قۆناخەکانی هونەری زیرەک ڕێزبەند بکرێن و بخرێنە بەدەستی لێکۆڵەران و نووسەرانی زیرەکدۆست .
سێیەم : کارکردن بۆ دروستکردنی (زانستیی زیرەکناسیی) وئەمەش پاش لێکۆڵینەوەو هه ڵسەنگاندنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و هونەری زیرەک و گەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی زیرەک لە هه موو ڕوێکەوە ئەم زانستە دروست دەبێت.
ئەگەر ڕۆژێ توانیمان ئەم کارانە بکەین ، دیارە ئەوکاتە کورد کەوتووەتە سەر ڕیگای ڕاستی ڕیزگرتن لە کەسایەتی و هونەری زیرەک ، ئەو کاسایەتی و هونەرەی پێویست بە تیئۆرەی تایبەت دەکات بۆ ناسین و تێکەیشتنی هونەرو داهێنانەکانی ، ئەوەش لە بیر نەکەین ، ئێمە کە دەنووسین : تیئۆرەکانی زیرەک لە بە کوری کردنی ئاوازە بیانیەکان ، مە بەستمان ئەوە نیە – دەقی نووسراوی تیئۆرەکانی زیرەکت بخەینە بەردەست و یان ئەو تیئۆرە بە نووسین هه بن ! بەڵکو ئێمە بە دوای بەکارهێنانی ئەو تیئۆرەدا دەگەڕێین لە نێو گۆرانیەکانی دا کە زیرەک بەو توانا بێ سنوورەی کە خۆی هه یەتی و لە کارە داهێنانە هونەریەکانی دا کردوویەتی ، واتە تیئورەکەی لە نیو کارە پر داهێنانەکانی دا دەدۆزریتەوە .
ئەمڕۆکەش بە بۆ نەی یادی( ٤٧ ساڵەی ساڵفەوتی زیرەک) دەرگایەکی تازە بەسەر جیهانی ناسیینی زیرەک دا دەکەینەوە ، هه رچەندە دەبێ لەسەرەتاوە دان بەوە دابنێم ؛ کەمن پسپۆری مۆسیقاو دەنگ و ئاواز نیم و هیچ شارەزاییەکی زانستیانەم لە خوێندنەوەی نۆتە و لە زانستیی ئەم بابەتانە نیە! بۆیە من لەڕووی تیئۆرییەکی ئەدەبیەوە قسە لەم بابەتە دەکەم و مەجالە پسپۆرییەکە بۆ زاناو شارەزایانی مۆسیقاو ئاوازو دڵسۆزانی زیرەک بە جێدەهیڵم !
من لێرە وەک کەسێکی زیرەکدۆست و گوێگری بەردەوامی دەنگی زیرەک و کەمیک شارەزا لە ژیان و کەسایەتی زیرەک ، باس لە تیئۆرەکانی بەکوردیکردنی ئاوازە بیانییەکان دەکەم و هه وڵدەدەم ڕێگا کە – کەمێک – خۆش بکەم و لە نێو گۆرانیەکانی دا هێڵی تیئۆرەکان دەدۆزمەوەو دەیخەمەبەردەستی مامۆستا پسپۆرەکان وهیوادارم ئەوان بەشە کارەکییەکەی ئەم تیئۆرە تەواو بکەن .
تایبەتمەندیی گۆرانیەکانی زیرەک :
زیرەک ژمارەی گۆرانیەکانی تا ئێستا بە تەواوی نازانرێ ، دوا ژمارە کە نێوەندێکی کلتوری لە ڕۆژهه ڵاتی کۆردستان بڵاوی کردووتەوە (٣٦٢٣)گۆرانیە، هه رچەندە پێم وانیە ئەم ژمارەیەش ژمارەیەکی جێگیر بێت ! بەهه رحال ساغکردنەوەی ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک کارێکی زۆر زەحمەت ، لە بەر ئەم هۆیانە :
یەکەم : شوێنی تۆمارکردنی زیرەک لە دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و ئیراق داو لە ئێستگەکان و ئاهه نگە جەماوەریەکان و دانیشتنە تایبەتەکان ، هێندە زۆرو هێندە پەرتن بە هیج کەس لە داهاتووێکی زوودا کۆناکرێنەوە .
دووەم: هه ندێ لە گۆرانیەکانی زیرەک لە ناوچوون بە هه رهۆیەک بێت ،بەدەستی ئەنقەست یان بە
هۆی بێ کەسی و بێماڵی و بێ ئەرشیفی زیرەک لە زۆرکاتی ژیانی دا.
سێیەم : هه ندێ ئاهه نگ و گۆرانی زیرەک بۆ کەسانی تایبەت و لە ماڵان تۆمارکراون ، ئەم خاوەن ماڵانە وا دەزانن و لایان وایە کە جەمە خواردنێکان داوەتە زیرەک ، ئیتر ئەم گۆرانیانە هیچ مافێکی زیرەکی بەسەرەوە نەماوە بڵاویان ناکەنەوە !!
.من بە هۆی ئەو بەردەوامی و تەمە نە درێژەی کە لە منداڵیەوە گوێ لە گۆرانیەکانی زیرەک دەگرم ، دەتوانم دا‌هێنانەکانی بە سەر ئەم چەند خاڵە دابەش بکەم :
١-ئەو گۆرانیانەی کە بە شێعرو ئاواز هی خۆیەتی .
٢-ئەو گۆرانیانە کە شێعرەکان شیعری شاعرانی ناسراوانی کوردن و ئاوازی هی زیرەکە .
٣-ئەو گۆرانیە فۆلکلۆریانەی کە زیرەک لە هه موو ناوچەو زارو بنزارەکوردیەکان وەری گرتووەو بە شێعرو ئاوازەوە گۆڕانکاری تێداکردووە .
٤-ئەو گۆرانیانەی کە لە میللەتانی تر وەری گرتووەو گۆڕانکاری لە شێعرو ئاوزەکاندا کردووە .
٥-ئەو گۆرانیانەی کە تەنیا ئاوازەکەی لە میڵڵەتانی تر وەرگرتووەو گۆڕانی تێداکردووەو بە شێعری خۆ یان بە شێعریکی تری فۆلکلۆر یان شیعری شاعیرانەوە گوتوویەتی.
٦-ئەو گۆرانیانەی کە شیعرەکە هی شاعیرانی کوردەو بە ئاوازێکی بیانی بە گۆڕانکاریەوە تۆماری کردووە .
٧-ئەوگۆرانیەی کە ئاوازی کەسانی ترەو بە شێعری خۆی یان شیعری شاعیرانی تر و بە شێوە گوتنی خۆی گوتوویەتی .
٨-زیرەک لە گوتنی هه موو جۆرەگۆرانیەکان دا هونەرێکی زۆری نواندووە ، چ وەک شاعیرو چ وەک ئاواز دانەرو چ لە گوتنەوەی دا ،گۆرانیەکانی دەوڵەمەندو خۆش و جوان کردووە ، لە ئاوازدا بە تێکەڵکردنی دەنگی بڕگەیی وبڕگەی مانادار وشەی جوان و پاش و پێشکردنی وشەو کورتە ڕستەو نێوە ڕستە و بەئاوازی پڕ لە ڕازاندنەوە دا، زیرەک ئەو هونەرەی لە گەڵ ئاوازەکانی نواندووە ، بە هه مان شێوە لەگەڵ شیعریشدا ئەمەی کردووە .
٩-زیرەک لە ئاوزو شێوەی گوتنی خۆیدا هێندە دەوڵەمەندە ، بەشێکی زۆری لە هه موو جۆرە گۆرانیە کان بە زیاتر لە ئاوازێک و زیاتر لە شێوە گوتنیک گوتووتەوە .

-١٨/٦/٢٠١٩-هه ولێر

کەسایەتی هونەریی زیرەک :
هه موو ئەو تیئۆرە جۆراوجۆرانەی کە کەسایەتی داهێنەر دەخەنە بە رتیشکی لیکۆڵینەوە ، ناتوانن بەو لیکۆڵینەوانەی کە تائێستا کردوویانە کەسایەتی داهێنەرانەی زیرەک بەتەواوی بخوێننەوە !چۆن زیرەک بەڕاستیی کەسێکی جیایە ، جیا لە هه موو داهێنەران .هه ر بۆیە پێویست دەکات بە تیئۆری داهێنەرناسیی نوێ و تایبەت ، لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی و هونەری تایبەتی زیرەک بکەین لێر دەمەوێ باسی چەند خاڵێک بکەم کە (دکتۆر محەمەد ئەکرم ئەلعەدلونی )لە باسی داهێنەراندا باسیان دەکات و لەگەڵ کەسایەتی هونەرمەندانەی زیرەک دەگونجێن .
یەکەم: دا‌هێنەر- توانایەکی بەرزی هه یە بۆ بیرکردنەوەو نوێکاری خۆشدەوێ .
دووەم : توانای خۆگونجاندنی بەپەلەی هه یە لەگەڵ گۆرانکاریەکان.
سێەم : زۆر پشت بە هه ست و مەشاعیرەکانی خۆی دەبەستێ .
چوارەم :بڕوای بە خۆی هه یە، هه ست دەکات دەتوانی دا‌هێنانەکان جێ بە جێ بکات.
پێنجەم: حەز بە کاری سەرکێشی دەکات ولە ڕۆتین بێزارە.
شەشەم:ئارەزووی سەفەر وگەڕانی زۆری هه یە .
حەوتەم :بەڕەوشتە بەڵام ، قسە لەڕووەو سەربەخۆیەو کەیفی بەدەسەڵات و توندوتیژی نایێ.
هه شتەم : خۆڕاگرو پشودرێژە بەرامبەر گەلەکۆیی و غەدر.
نۆیەم : بەرامبەر تاقیکردنەوە مرۆییەکانی دەورو بەروجیهان کراوەیەوه .
دە یەم :لەکاتی داهێناندا هه ست بە دڵخۆشی و ئاسودەییەکی زۆر دەکات .
یازدە هه م : لەزەتی زۆر لەجوانیەکان دەبینێ .
ئەم سفەتانەو زۆری تر لە کەسایەتی زیرەک دا کۆببوونەوەو زیرکیان کردبوو بەم داهێنەرەی کە ، ئاستی داهێنانی بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆی گەیاندووتە شوێنێک کە تا ئێستا هیچ دا‌هێنانێک پێی نەگەیشتووە .
بە بوونی ئەم خاڵانەو زۆری تریش زیرەک هێشتا لەدەرەوی هه موو تیئۆرەکان دەمێنتەوەو خاوەنی کەسایەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و هونەری خۆیەتی و تەواوی خاڵەکانی داهێنانی زیرەک ، زیرەک لە هه موو داهێنەرانی تر جیا دەکاتەوە ،
.چۆن هونەرمەند حەسەن زیرەک :
١-ئەلف و بێی هیچ جۆرە خوێندنێکی نەخوێندووەونەیزانیوە بنووسێ و بخوێنێتەوە .زیرەک خۆی لە چریکەی کوردستان دەنووسێ ( هاونیشتمانی خۆشەویست !خۆتان ئەزانن کە من لە کۆکردنەوەی ئەم پەڕاوەدا، تەنیازمانم کاری کردووە. لە پێنووس دا، بانۆ میدیەی زەندی ؛ هاوسەرم، یارمەتی داوم ).
٢-زیرەک دەرچووی هیچ قوتابخانەیەکی دیارو ناسراو هونەری و ناهونەری نیە.
٣-زیرەک بۆ فێربوونی هونەرەکەی لە هیچ نێوەندێک خوڵ و ڕاهێنانێکی نەکردووە.
٤-زیرەک شاگردی هیچ مامۆستایەک نەبووەوڕێچکەی هیچ کەسێکی دیاری هە ڵنەگرتووە .
٥- زیرەک لە ماڵێکی هه ژار –ئەگەربڵێین ماڵ- ژیاوەو لەو ماڵە هه رلەمنداڵیەوە دەرگای دۆزەخی بەڕووداکردووتەوە.
٦-زیرەک لە هه مووسۆزێکی دایک و باوک وخانوادەیی بێ بەش بووە .(کێ بێ بێ گەورە.کە بەرەللابێ – وەک منی لێ دێ زەحمەتە چابێ ).
٧-زیرەک ژیانی خۆی لەسەرەتاوە زۆر لەژێر سفرەوە دەست بێکردووە وقۆناخ بە قۆناخ و جار لەدوای جار زۆر بە کارەسات گەڕاوەتەوە سەر سفر و لەژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی خۆیدا (هه شت نۆ ساڵە بووم، بووم بە عەمەلە لەکارکردنا زۆر ئەمکرد پەلە ).
٨-زیرەک ئەگەرچی بە هۆی کەسایەتی لێهاتوویی خۆی و هونەرە بەرزەکەی دۆستی زۆرو گوێگری زۆرترو هه واداری زۆری هه بووە ، بەڵام ؛ ئەم دۆستانە لە هاوکاری زیرەک دا کەمدەست و سنوورداربوون ، بە پێچەوانە دوژمن و دژانی زیرەک دەوڵەت و دەسەڵاتدارو دەزگا ناوبەدو بەدکارەکانی ئێراق و ئێران بوون . هه ربۆیە بەردەوام سێبەری مەرگی بەسەرەوە بوو دەرگای بەندیخانەی بەڕووداکرابووەو ناحەزان بۆی لە کەمین بوون . هه رئەوەش بوو زیرەک لەگەڵ ئەم هه موو ژیاندۆستی و کوردبوونەو ئاشقە جوانییەی خۆی دواجار ناچار بوو بە هه موو قەناعەتەوە بڵێ 🙁 هێندەم نەماەو بمرم و بچمە ژێرگل و بەشەری کورد نەبینم !!) ئەو کوردەی زیرەک لە ژیانە دۆزەخیەکەیدا بەردەوام جوانترین ئاوازو خۆشترین مەقام و بەرزترین شێعری گۆرانی زیرەکانەی بەو پەڕێ داهێنان و بەو ئاستە بەرزەی دا‌هێنان پێشکەش کردوون و بولبول ئاسا دەیچریکاندو کەو ئاسا دەیقاسپاندوخەم و ئازارەکانی خۆی میڵەتەکەیی و مرۆڤایەتی بەو پەڕێ شادیەوە بەدەنگە زولال و بە هه شتیەکەی بە هه رزانترین نرخ و هه ربە خۆڕایی دەبەخشیە میڵلەتەکەی و دەیگوت 🙁 زۆر چاک دەزانم چۆنیان دڵ خۆش بکەم . )
بەڵێ ؛ ئەو زیرەکە کە دەوڵەمەندترین هونەرمەندی جیهان بوو لە ڕووی ژمارەی بەرهه می هونەری و داهێنانەوە ! دواجار لە هه ژارترین ڕۆژەکانی دودوایی ژیانی بەدەستی شاگردانی ساواک ژەهرکوژکراو بە تەمەنی پەنجا ساڵ و شەش مانگیەوە ، بەدڵی پڕهیواو بە گەرووی پڕ لە ئاوازەو دڵە پڕ عەشقە کەیەوە چووە سەر کێوی ناڵە شکێن و فەرمووی ( لەپآش مەرگم چ فایدە بێیتەسەرگۆڕم و حەلواو سێڕۆژم بۆ چیە !؟)
زیرەک ..کەمرد نەکاری هه بوو، نە پول و پارەیەکی هه بوو، نە خانوو ناوماڵێکی هه بوو..هه ژارو زگڕوتێک بوو ..لە هه موو هه ژاران هه ژارتر ! ئەو هه ژارو زگڕوتە ..ئێستا گەورەترین و دەوڵەمەندترین و بەرزترین هونەرو داهێنانی بۆ بەجێ هێشتووین .
کەسایەتی هونەرمەندانەی زیرەک :
زیرەک هه ربە سروشتەوە کەسێکی لیهاتتوو زیرەک و زانابوو،جگە لە لێهاتووی هونەری هه رکارێکی تری بە ناچاری و برسییەتیەوەکردبێ ، سەرکەوتوانە کردوویەتی میرزا کەریم خۆشناولە بارەی زەوق و کاری زیرەک لە جوانکردنی کانی مەلا ئەحمەد دەنووسێ :(سەیرم کرد ئەو چایخانە پیس و پۆخڵ وناشیرینە، بووە بە گازینۆیەکی خۆش و پاک و خاوێن وسپی کاری وچیمەنتۆکراو، هه رحەز ئەکەی لێی دانیشی .) هه رئەو زیرەکیەش چاوو گوێ و هه ست و بیرێکی پانۆڕامەیی پێدابوو، هه رلە منداڵیەوە هه رچی دەبینی و دەبیست لە مێشک و دڵی تۆمار دەبوو ، جا لە برسییەتی بوا یان دەربەدەری ، لە بەندیخانە بوایە یان ئاوارەیی ، ساغ بوایە یان نەخۆش ..هه رچی دەبیست و دەبینی دەبوون بە زەخیرەی داهێنانەکەی .
لە نێو ئەم هه موو بەد بەختی و چارە ڕەشیەیدا جاوێکی جوان بین و دڵێکی گەشبین و ئارەزووێکی لە بن نەهاتووی هه بوو ، هه تا بڵێی ئاشقە ژیان بوو ، ئاشقە جوانی و ئافەرت بوو ، ئاشقی کوردو کوردستان بوو ، ئاشقی سروشتە جوان و ڕەنگاو ڕەنگە کەی کوردستان بوو، زۆر ئاشقە هونەرو دەنگخۆشی بوو ، هونەرمەندە مەزنە کانی خۆش دەویست و باسی گەورەیی دەکردن ، لە کاسێتی ئەبوسەباح دەفەرمووێ ؛ ( عەلی مەردان بەرزە ، کورد قەدری نازانی من قۆندەرەکانی دەخەمە سەر چاوم ) هه تا بڵی شارەزای ئاوازو کلتوری کوردی خۆمان بوو ، بە هه موو زارو بنزارو فۆلکلۆریەکانیەوە . هه ر ئاوازێکی بیستبا ..ئاوازی ناوچەیەک لە ناوچەکانی کوردستان بوایە یان ئاوازی میللەتانی دەورو بەر ، ئەوەی ویستبای وای دەگۆڕی و دەسکاری دەکرد ، دەیکرد بە( ئاوازی زیرەکی)انە ، سەیری کە چ هونەرمەندێک هه یە ..ئاوا بە جوانی وسەرکەوتووییەوە ،شیوە زارگۆڕیی و زمانگۆڕی وئاوازگۆڕی بکات، لە نێوان بنزارو شێوەزاری کوردی و زمانەکانی کوردی وفارسی و ترکی و ئازەری وعەرەبی دا، بەبێ ئەوەی هیچ لەنگی و ناڕیکی و هه ڵەیەک بکات ، لە ڕووی گوتن و ئاوازودەربڕینی وشەو ڕستەکانی هونەری وئاوازو زانستی زاروزمانەوە . لە گۆرانی گوتن دا زیرەک زمانڕەوانترین گۆرانیبێژە کە وشەکانی جوان و دەوڵەمەندو گەرم و شێرین دەکات .
زیرەک و مۆسیقا :
زیرەک لە ژێر ناوی (هونەر و مۆسیقا) بە شێعرزۆر پسپۆرانە لە ( چریکەی کوردستان )ی خۆیدا باسی هونەرو مۆسیقاو ئامیرە مۆسیقیەکان و جۆری دەنگیان و کاریگەریان لە سەر گوێگر دەکات . ناوی زیاتر لە چل ئامێری مۆسیقا دەهێنێ و کەم و زۆر باسی مێژوو وڵات و نەتەوەکانیشیان دەکات و دەنووسێ :
مۆسیقا ! شەرتە هاوڕازم تۆ بی
پاشی مردنیش دەمسازم تۆبی
مۆسیقا ! هه ر تۆی روح و گیانی من
مۆسیقا ! خۆشی بۆ ژیانی من
ئەمە دەری دەخات کە زیرەک چ بە هۆشیاری و زاناییەوە لەگەڵ مۆسیقا ژیاوە . سەیریکە چۆن باسی یەک یەکی ئامیرەکان دەکات :
((تەنبوور)) نەجیبە،سەدای زۆر گەرمە
دەنگی مەحزوونە پەردەی لەبەرمە
((دووتار)) و ((گیتار))، شاگردی ((سێ تار))
دەنگیان هێند خۆشە ، لە دڵ دەبەن بار
دەنگی ((ماندۆلین))،گرمەی((ترۆمپێت))
دەتخاتە خەیاڵ سواری ئەسپی کوێت
بەمجۆرە بەدوا دادەڕواو ناوی زۆر ئامێر دێنی کە تا ئێستاش لە نێو ئەدەبیاتی مۆسیقای ئێمەدا ، بەم ڕوونی و شارەزاییەوە ناویان نابیسین ! چ جای ٦٥ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ، کە ئەمە ش بۆ زیرەکی نەخوێندەوار دەچێتە پاڵ داهێنان و زیرەکی و شارەزاییەکەی ، جگە لە باسی ئامیرەکان و جۆری ئاوازیان و کاریگەریەکانیان لەسەر دڵ و دەروونی گوێگر ، ئەوا بە شێعر نووسینی ئەم بابەتەش جارێکی تر زیرەک دەباتە پال ئەو شاعیرانەی کە هونەری شیعریان بۆ فێربوون و زانست بە تایبەت زانستی مۆسیقا بە کارهێناوە .
ئەم شێعرەی (هونەرو مۆشیقا)یەی زیرەک دەقێکی گەورەو بەردەستە بۆ بەزانستی خوێندنەوەی زانیاریە هونەری و مۆسیقیەکانی زیرەک و شێاوی ئەوەیە پسپۆرانی مۆسیقا بە وردی و زانستیەوە لێی بکۆڵنەوەو توانای زانیاری و هوشیاری زیرەک لەم ڕووەوە دەربخەن .

تیئۆرەی زیرەک بۆ بەکوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان .
هونەرمەندیی زیرەک لە تەنیا سنوورێک نەوەستاوە ، پێش ئەوەی باسی بەکوردی کردنی ئاوازە بیانیەکان بکەین ، واچاکە باسی ئەوەش بکەین کە زیرەک ئاوازە زاراوە ییە کوردیەکانیشی کردووە بە ( ئاوازی زیرەکی ) *١ چۆن زیرەک بەتەواوی شارەزای ئاوازو کلتوری هه موو ناوچەو زارو بنزارەکوردیەکان بووە و زۆریانی گۆڕیوە بۆ – ئاوازی زیرەکی – سەیرکە :
*ئاوازی (لوڕی) دایە دایە وەختی جەنگەی گۆڕیوە بە (لایە لایێت بۆدەکەم ، بەلکم خەو بتباتەوە )
*ڕەزیە زڕەزیە تۆم دارە مێوی – لەئاوازێکی هه ورامیەوە وەریگرتوو .-
*مەیرۆ مەیرۆ- ی لە ئاوزێکی کرمانجی سەروو وەرگرتووە .
*فەلەکە براینە فەلەکە- ی لە ئاوزی حەیرانی دەشتی هه ولێر وەرگرتووە .
زۆریتریش .لێرەدا پسپۆرانی مۆسیقاو ئاوازی کوردی دەتووانن ، ئاوازەکانی ئەم گۆرانیانەو زۆری تری زاراوەکوردیەکان بدۆزنەوەو تایبەتمەندیەکانیان لەڕووی – دەنگە مۆسیقی – و خوێندنەوە نۆتەییەکان – دەستنیشان بکەن و بەراوردیان بکەن لە گەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە زیرەک کردوویەتی و ئاوازە تازەکەی لێ برهه م هێناوە .
-دەتوانین ئاوا هێلکاری بۆ بکەین : -( دەستنیشانکردنی تایبەتمەندیەکانی ئاوازەکە پێش دەسکاری زیرەک ) -(دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی ئاوازەکەی زیرەک دوای دەسکاریەکە) -(دواتر سەیری ئەو گۆڕانکاریانە بکرێ کە زیرەک لە ئاوازەکەدا کردوویەتی)
-بۆ نموونە :
– چێ لابردووە ؟ -چی دەسکاری کردووە ؟ -چی زیادکردووە ؟
ئەگەر ئەمە لە گەڵ هه موو ئەو گۆرانیانە بکەین کە زیرەک لە ئاوازە جیاجیاکانی شێوەزارە جیاجیاکان کردوویەتی ، لە ئەنجام ئەوە دەردەکەوێ کە زیرەک لە گەڵ هه ر شێوە زارێک و ئاوازێک کردوویەتی وبە کۆی ئەم گۆڕانکاری و لابردن و زیادکردن و دەستکاری کردنە ، دەگەینە هێڵی تئیۆرەکە و بۆمان ڕوون دەبێتە وە کە زیرەک لەسەر چ یاسایەکی مۆسیقا داهێنانی لە ئاوازە فۆلکلۆری و شێوەزارەکانی کردووە .
تیئۆری گۆڕانکاریی ئاوازە بیانیەکان :
بە گوێ گرتن لە تەواوی گۆرانیەکانی زیرەک ، بەتایبەت ئەو گۆرانیانەی ئاوازەکانیان لە گۆڕان و دەستکاری و زیادکردنی ئاوازە بیانیەکان کردوویەتی و ئاوزێکی زیرەکی کوردی بەرهه مهێناوە .
بە هه مان شێوەی گۆڕێنی ئاوازە کوردیە شێوەزارە جیاجیاکان زیرەک ئاوازی میللەتە جیاجیاکانیشی گۆڕێوەو ئاوازی نوێی و زیرەکیانەی کوردی بەرهه مهێناوە ، بۆ دۆزینەوەی تیئۆری ئەم داهێنانەش دیسان پسپۆرانی مۆسیقای کوردی بەتایبەت و پسپۆرانی مۆسیقا بە گشتی دەتوانن :
یەکەم : تایبەتمەندیی کلتوروئاوازی هه ریەک لە ئەو میللەتانە دەستنیشان بکەین کە زیرەک ئاوازی لێورگرتوون ،وەک فارس و ترک و ئازەرو عەرەب و ئەرمەن وهیند و یۆنان و ئینگلیزو ڕوس و… تادوایی .
دووەم: دەستنیشانکردنی ئەو ئاوازە تایبەتەی بۆ نموونە کەزیرەک لە فارسی وەری گرتووە .
سێیەم : دەستنیشانکردنی ئەو گۆرانیەی تایبەت لەو ئاوزە فارسیە وە زیرەک دایهێناوە .
چوارەم : زیرەک چی لە ئاوازو دەنگەکان زیادکردووە ؟
پێنجەم : زیرەک چی دەنگ وئاوزەکان لابردووە ؟
شەشەم : زیرەک لە دەنگ و ئاوزەکە چی دەسکاری کردووە ؟
حەوتەم : دواجار زیرەک چ جۆرەداهێنانێکی لەو گۆرانیە کردووە ؟
ئەگەر پسپۆران بەوردی و زاناییەوە ئەم کارە لە گەڵ هه موو ئەو زمانانەوە بکەن کە زیرەک ئاوازی لێوەرگرتوون و داهێنانی پێکردووە ، دەردەکەوێ زیرەک بە چ سیستەمێکی گۆڕانکاری لە ئاوزە دەستنیشانکراوەکان ئەم هه موو داهێنانە مەزنەی کردووەو ئاوازی کوردی پێ دەوڵەمەندو چالاک و نوێ کردووتەوە .

زانستی مۆسیقای دەروونی :
گۆرانی گوتنی زیرەک زۆر ڕەهه ندە ، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ لێکۆڵینەوە لە ئاوازی گۆرانیەکی زیرەک بکەیت ، ئەگەر لە چاوی زانستی دەروونناسی مۆسیقاوە ش لێی نەکۆڵیەوە ، ئەوا کارەکەت نا تەواو دەبێت ، چۆن زیرەک هه ر هه موو گۆرانیەکانی کاریگەری دەروونیان بەسەرەویەو ئەم کاریگەریەش هێزێکە لە هێزەکانی داهێنانی زیرەک . سەیرکە لە گەنجی و لەشاری بەغدادا دەڵێ : ( هه روەک سەماوەر لە گڕو لە جۆشم خەلکی غەم دەکڕێ من غەم دەفرۆشم ) و هه ر لەو بەغدایە هاوار دەکات ( بێکەسم لە و بەغدایە !!)کەچێ لە نەخۆشی و پیریی داو لە نە خۆشخانە دەفەرمووێ 🙁 ساقی ئۆباڵی منت وە ئەستۆ – دنیایەو وەسیەت ئەکەم لە لای تۆ –گەر هاتوو مردم هه ربە مەی بمشۆ – گریانم ناوی بۆم مەکەن شێوەن و ڕۆڕۆ – ئاخی پیریەتیم هێناوە شنۆ ) ئەم ڕستە کورتانە پڕاو پڕن لە هه ستی دەروونی چەند ڕەهه ندە ، ( بێکەسی بەغداو ئاخی پیریەتی شنۆ )بەغداو گەنجی و ئاوارەیی و بێ کەسێێ !! شنۆو ئاخی پیریی و نەخۆشی ! ئەم ڕستە کورتانە پڕاوپڕن لە هه ستی دەروونی گەرم و ساردو دژ بەیەک ، کەچی هه رئەوە زیرەکە دەتوانێ لە هه موو کاتێکدا و هه موو حاڵەتێکی کۆمەڵایەتی و دەروونیی جەستەیی خۆی بکات بە هۆی داهێنان .
پێشتر گوتمان زیرەک بە چاوو هه ستی پانۆڕامەیی سەیری سروشت و کۆمەڵ و ژیانی دەکرد ، بۆ ئەو هه ر مرۆڤ هۆ نە بوو بۆ داهێنان ، بەلکو گڤەی باوو خوڕەی ئاوو دەنگی مەل و حیلەی ئەسپ و دەنگی قازو بازو قومریش ئاوازو دەنگی سود لێوەرگرتن بوون . هه ربۆیە پسپۆران لە دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکانی ( دەنگی زیرەکی )دا ئەرکی گران و زانستیانەی زۆریان لە پێشە . هه ر لە بەر ئەمەش چۆن بەدوای ڕێشە ئاوازیەکانی زارو بنزارە کوردیەکان و ئاوازی میللەتەکانی دەوروبەردا دەگەڕێن ، ئاواش پێویستە لە نێو گۆرانیەکانی زیرەکدا بە دوای دەنگە سروشتیەکان و دەنگی مەل و باڵندەو ئاسک و ئەسپیشدا بگەڕێن . بگەڕێن و بزانن چۆنی بەکارهێناون و چ داهێنانێکی پێ کردوون ؟!

١٥-١٨/٦/٢٠١٩-هه ولێر

*١- ئاوازی زیرەکی :مەبەست هونەرو ئاوازو گوتنی تایبەتی هونەرمەند حەسەن زیرەکە ، کە نە وەک کەسە لە ڕابردوو ، نە ئێستا لە کەس دەچێ و نە لەدا هاتووش کەسێکی زیرک ئاسا پەیدا دەبێت .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish