Skip to Content

273 Views

چیرۆكی نارڤین …. ئه‌حمه‌د كامه‌ران

چیرۆكی نارڤین …. ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by July 13, 2019 General, Literature
image_print



ئه‌م چیرۆكه‌ چیرۆكێكی خه‌یالیه‌ سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌كانی هی دید و خه‌یالی نوسه‌ره‌كه‌یه‌.


له‌ لادێیه‌كی بچووكی ناوچه‌ی مێردین كچێكی جوان و شۆخ وشه‌نگی چاو شین كه‌ چاوه‌كانی وه‌كو ده‌ریا ئه‌دره‌وشایه‌وه‌ له‌ دایك بوو به‌ له‌دایك بوونی ئه‌م كچه‌ جوانه‌ لادێیه‌كه‌ ئاوه‌دانیه‌كی زۆری ڕووی تێدا كرد ئه‌ویش ناوی نارڤین بوو له‌ خێزانێكی ساده‌ و هه‌ژاردا پیشه‌ی دایك و باوكی ته‌نها كشتوكاڵیكردن بوو,ئیتر لێره‌وه‌ نارڤین ڕۆژ به‌ ڕۆژ گه‌وره‌ ده‌بێت و ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی لادێ یاری ده‌كات و پێده‌كه‌نێت و ڕۆژه‌ خۆشه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵی له‌و لادێ بچوكه‌دا به‌خۆشی ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ل دایك و باوكی و هاوڕێكانی دا, نارڤین ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ شه‌ش ساڵ و ئیتر ژیانی خوێندنی ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌بێته‌ كچێكی قوتابی وه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی قوتابیه‌تی به‌ جانتایه‌كی بچوكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌فته‌رو كتێبه‌ وه‌ به‌ ڕوویه‌كی پڕ پێكه‌نیناوییه‌وه‌ ڕوو ده‌كاته‌ قوتابخانه‌ی لادێكه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دا, ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ نارڤین ده‌بێته‌ قوتابی به‌ به‌رده‌وامی ده‌فته‌رو كتێبه‌كانی ده‌كاته‌ خۆشه‌ویسترین هاوڕێی خۆی وه‌ هه‌رگیز لێیان به‌ دوور ناكه‌وێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ قوتابیه‌كی زیره‌ك و ئاقڵ وه‌ هه‌میشه‌ گوێڕایه‌لی مامۆستاكانی ده‌كات و هه‌روه‌ها مامۆستاكانی نارڤینیان زۆر خۆش ده‌وێت و به‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتو دایده‌نێن, نارڤین پاش ته‌واو بونی قوتابخانه‌ی له‌ پشوه‌كانی هاویندا داوای له‌ باوكی كرد بڕوات بۆ شارو كۆمه‌ڵێك كتێبی جۆراو جۆری بۆ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پشوه‌كه‌ی هاویندا بۆ خۆی بیانخوێنێته‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌و كچێك بوو زۆر ئاره‌زووی له‌ خوێندنه‌وه‌ بوو, نارڤین گه‌یشته‌ كۆتا قۆناغی خوێندنی كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ بۆ نارڤین دیاریكردنی داهاتویه‌تی به‌ڵام باوكی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچی دوایی ده‌كات ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی باوكی سالانێكی درێژ له‌گه‌ڵی ژیاوه‌ ته‌نها دایكی نارڤین به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی زانیوه‌ نه‌یان توانیوه‌ به‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌یان بڵێن ,ئیتر نارڤین هه‌تا كۆتا ته‌مه‌نی به‌بێ باوكی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ ئازارێكی گه‌وره‌ی له‌ نێو دڵی دا درووست بوو چوونكه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی باوك بۆ كچه‌كه‌ی ئازارێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ , باوكی نارڤین ئاواتی ئه‌وه‌ بوو كه‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌ی ببێته‌ مامۆستاو وه‌ له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان وانه‌ بڵێته‌وه‌ به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێ نه‌دا ئه‌و ڕۆژه‌ ببینێت, ڕۆژانه‌ نارڤین سه‌ردانی سه‌ر گۆڕی باوكی ده‌كات وه‌ به‌ دیار گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ فرمێسكی غه‌مباری خۆی ده‌ڕژێنێت ده‌ڵێت باوكه‌ گیان تۆ بۆچی منت به‌ ته‌نیا به‌جێ هێشت, به‌ڵام گریان هیچ سوودێكی نیه‌ بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ نارڤین هه‌ڵده‌ستێته‌ پێوه‌ له‌سه‌ر گۆڕی باوكی وه‌ په‌یمانی پێده‌دات كه‌ ببێته‌ مامۆستاو له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان وانه‌ بڵێته‌وه‌ ,ئیتر به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ڕۆیشت و به‌ دایكی وت ئیتر من ده‌ست ده‌كه‌م به‌ سه‌عی كردنه‌كه‌م دایكی دڵی به‌م قسه‌یه‌ زۆر خۆش بوو وتی سووپاس بۆ تۆ خوایه‌ گیان كه‌ كچه‌كه‌م توانی ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ ژیانی خۆی,
نارڤین توانی نمره‌یه‌كی باش به‌ ده‌ست بێنێت و له‌ زانكۆی ئیسته‌نبۆڵ وه‌رگیرا له‌ به‌شی په‌روه‌رده‌ ئه‌مه‌ ئاواتی باوكی بوو كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ببینێت كه‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌ی ناوی له‌ زانكۆ هاتۆته‌وه‌ و وه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ مامۆستا به‌ڵام مردن ڕیگه‌ی پێ نه‌دا, نارڤینیش به‌ هاتنه‌وه‌ی ناوی له‌ زانكۆ زۆر دلخۆش بوو چوونكه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ مامۆستای گونده‌كه‌یان به‌ڵام له‌دوای كۆچی دوایی باوكی بارودۆخی داراییان خراپ بوو كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ خوێندنه‌كه‌ی نارڤین درووست ده‌كات به‌ڵام دایكی هه‌ندێ پاره‌ی كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ڕۆژانی له‌م جۆره‌ له‌گه‌ڵ زێره‌كانیشی پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مساڵی زانكۆكه‌ی ته‌واو بكات ,دایك هه‌میشه‌ له‌ پێناو جگه‌ر گۆشه‌كانی دا ئاماده‌یه‌ گیانی خۆیش بكاته‌ قوربانی تاكه‌ دڵخۆشی دایك بینینی منداله‌كانیه‌تی به‌دڵخۆشی و سه‌ركه‌وتنیان له‌ ژیان دا, ئه‌م شه‌و له‌م لادێیه‌دا نارڤین كۆتا شه‌ویه‌تی ئیتر بۆیه‌ بۆ كۆتا شه‌وی له‌گه‌ڵ دایكی ده‌خه‌وێت و بۆ به‌یانیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی كۆده‌كاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بڕوات سه‌ردانی سه‌ر گۆڕی باوكی ده‌كات بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ ده‌كات و ته‌نها پێی ده‌ڵێت تۆم خۆش ده‌وێت باوكه‌ گیان , ئیتر له‌وێوه‌ وه‌ به‌یه‌كه‌م پاس ده‌ڕوات بۆ ئیسته‌نبۆل ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ چه‌ندین مڕۆڤی جۆراو جۆری تێدایه‌ نارڤین به‌ بینینی ئه‌م شاره‌ زۆر توشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت چوونكه‌ به‌شێكی ته‌مه‌نی ته‌نها له‌ لادێیه‌كی بچووكدا ژیانی بردۆته‌ سه‌ره‌وه‌ ,پاش چه‌ندین پرسیاركردن له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ نارڤین توانی زانكۆكه‌ی بدۆزێته‌وه‌ و كاروباری وه‌رگرتنه‌كه‌ی ته‌واو بكات ئیتر به‌م شێوه‌ نارڤین بووه‌ قووتابیه‌كی زانكۆ هه‌روه‌ها بووه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی تر چوونكه‌ زانكۆ ده‌تكاته‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا,نارڤین یه‌كه‌م ڕۆژی زانكۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئارام برده‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ڵام شوێنه‌كه‌ی تۆزێك به‌لاوه‌ جیاواز بوو به‌تایبه‌تی قوتابیه‌كانی له‌ڕووی جل و به‌رگه‌وه‌ جیاواز بوون به‌ڵام نارڤین به‌ تێپه‌ڕبوونی كات له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كان ڕاهات, دوای ته‌واو بونی ده‌وام
نارڤین گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی سه‌ره‌تا هه‌ستی به‌ته‌نیایی كرد به‌ڵام دواتر له‌گه‌ل هاوڕێكانی كه‌وتنه‌ قسه‌و پیكه‌نینه‌وه‌ ئیتر شه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێ كرد زۆربه‌ی كاته‌كانیش نارڤین په‌یوه‌ندی بۆ دایكی ده‌كات و له‌ ته‌ندروستی ده‌پرسێت دایكیشی ده‌ڵێت كچه‌ جوانه‌كه‌م تۆ باش بی منیش باش ده‌بم نارڤینیش ده‌ڵێت دایكه‌ گیان من زۆر باشم و دڵیشم زۆر خۆشه‌ دایكیشی پێی ده‌ڵێت هه‌رده‌م دڵخۆش بیت كچه‌ تاقانه‌كه‌م,نارڤین قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی به‌ سه‌ركه‌وتویی توانی ته‌واو بكات وئیتر مالئاوایی له‌ هاوڕێكانی كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لادێ كه‌ی خۆیان به‌ڵام كاتێك گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌بینێت دایكی له‌سه‌ر زه‌وی پاڵكه‌وتوه‌ و دووكه‌س به‌ دیاریه‌وه‌ دانیشتون نارڤین ده‌ڕوات به‌ره‌و لای دایكی و ده‌ڵێت دایكه‌ گیان تۆ باشی دایكیشی ده‌ڵێت هیچ باش نیم كچه‌كه‌م ئازارم زۆره‌ نارڤینیش ده‌ست ده‌كات به‌ گریان و ده‌ڵێت دایكه‌ تۆش به‌جێم نه‌هێڵیت ئیتر نارڤین ده‌ست ده‌كات به‌ پاڕانه‌وه‌ و ده‌ڵێت خوایه‌ گیان دایكم چاك بكه‌وه‌ به‌ڵام دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌گه‌ل ئه‌و ئازاره‌ی دایكی نارڤین به‌ یه‌كجاری ماڵئاوایی كرد وه‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ ته‌نیا به‌جێ هێشت,ئیتر نارڤین دایك و باوكی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ده‌ستیان دا كه‌ ئه‌مه‌ش ئازارێكی گه‌وره‌ی له‌ نێو دڵی نارڤین دروست كرد , نارڤین گونده‌كه‌یان به‌ جێ ده‌هێڵێت و دێته‌ ئیسته‌نبۆڵ ئه‌و شاره‌ی كه‌ خوێندنی زانكۆكه‌ی تێدا ده‌كات نارڤین له‌م شاره‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌موو شوێنێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بدۆزێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ كۆتایی توانی كارێكی پاك له‌ چێشتخانه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ی خۆی تێدا به‌ڕێ كرد ئیتر لێره‌وه‌ نارڤین دوو ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه‌ ئه‌ویش خوێندنه‌كه‌ی وه‌ له‌گه‌ڵ كاركردنه‌كه‌ی, به‌ڵام نارڤین كچێكی ئازاو كۆڵنه‌ده‌ر بوو هه‌ر گیز چۆكی نه‌دا بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ به‌سه‌ری داهات بۆیه‌ توانی هه‌ردووكی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجام بدات, ژیانی نارڤین گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێت چوونكه‌ كوڕێكی باڵا به‌رزی شارنشینی دێته‌ نێو ژیانی كه‌ له‌ هه‌مان به‌شیش پێكه‌وه‌ن واته‌ له‌ داهاتوو ده‌بنه‌ مامۆستا ئه‌و كوره‌ش ناوی ئه‌له‌ند بوو كه‌ بووه‌ ڕه‌شه‌بایه‌ك بۆ ژیانی نارڤینی بێكه‌س كه‌ توانی هه‌موو ئازاره‌كانی له‌بیر بباته‌وه‌و خه‌نده‌ بخاته‌ سه‌ر لێوه‌كانی, نارڤین و ئه‌له‌ند زانكۆیان ته‌واو كرد و بوونه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌,ئه‌له‌ند داوای هاوسه‌رگیری له‌ نارڤینی خۆشه‌ویستی كرد وتی تاقانه‌كه‌ی دڵم تۆ ئاماده‌ی له‌گه‌ڵ من ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنیت نارڤینیش به‌ گریانه‌وه‌ وتی به‌ڵێ ئه‌ی هه‌موو كه‌سم من هی تۆم,ئه‌له‌ندیش وتی گیانه‌كه‌م هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانم ته‌نها تۆم خۆش ده‌وێت و هه‌رگیز به‌جێت ناهێڵم ته‌نها به‌ مردن,
ئیتر له‌ كۆتایی دا ئه‌م دوو گوڵه‌ جوانه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ مامۆستا له‌و گونده‌ی كه‌ نارڤین تێدا له‌ دایك بوو وه‌ هه‌روه‌ها نارڤین توانی په‌یمانه‌كه‌ی بباته‌ سه‌ر كه‌ به‌ باوكی دایبوو له‌سه‌ر گۆرستان.

نوسینی |ئه‌حمه‌د كامه‌ران| قوتابی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات

Previous
Next

Leave a Reply