Skip to Content

48 Views

زانستی شوێنه‌وار … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

زانستی شوێنه‌وار … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by August 1, 2019 General
image_print
                        

پێشه‌كی:ئه‌م زانسته‌ وه‌كو هه‌موو زانسته‌كانی تر زۆر فراوان و ورده‌ كه‌ باسكردن شیكردنه‌وی گه‌لێك زۆره‌ به‌ڵام من لێره‌دا وه‌كو قوتابیه‌كی شوێنه‌وارناس و هه‌وڵده‌ده‌م شیكردنه‌وه‌یه‌كی بچووك بخه‌مه‌ ڕوو بۆ خوینه‌ری ئه‌زیز, هه‌روه‌ها ئه‌م زانسته‌ به‌لای منه‌وه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دایده‌نێم چوونكه‌ ئێمه‌ له‌ كوردستان دا زۆر دۆڵه‌مه‌ندین به‌ چه‌ندین ناوچه‌ی شوێنه‌واری زۆر به‌نرخ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌مان وه‌كو ناسنامه‌یه‌ك وایه‌, هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینم خستۆته‌ ڕوو سه‌باره‌ت به‌م زانسته‌

شوێنه‌وار یاخود شوێنه‌وارناسی زانستێكه‌ به‌ گشتی گرنگی ده‌دات به‌ ناسینه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كان وه‌ ده‌ توانێت ڕێگا هونه‌ریه‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ دوای پاشماوه‌ ی چاخه‌كانی ناوه‌راستی نوێ, پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی زانستی شوێنه‌وار له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا پشت ده‌به‌ستێت به‌ گه‌ران به‌ دوای ئه‌و پاشماوانه‌ی كه‌ مڕۆڤی كۆن به‌ خۆی دروستی كردون, سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌م مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه‌ رێكه‌وتنێكی گشتی هه‌یه‌ له‌ نێوان پشكنه‌ره‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ سروشتی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ پشكێنه‌ره‌كان له‌ ناوخۆی خۆیاندا له‌سه‌ر دیاری كردنی سنوری زه‌مه‌نی دا كۆك نین هه‌ندێیكیان وا ده‌زانن شوێنه‌وارناسی هه‌موو چاخه‌ به‌ردینه‌كانی به‌ر له‌ مێژوو ده‌گرێته‌ خۆی هه‌ر له‌ فێربوونی پیشه‌سازی و دروسكردنی ئامێرو كه‌لوپه‌له‌كاندا.
هه‌ندێكی تریش وا ده‌بینن كه‌ زانستی شوێنه‌واری نابێت ته‌نها بایه‌خ به‌ لێكۆلینه‌وه‌ی چاخه‌كانی پێش مێژوو بدات, به‌ڵكو ده‌بێت بایه‌خ به‌ چاخه‌ مێژووییه‌كانیش بدات ,
خاوه‌نه‌كانی قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م به‌م بۆچوونه‌ رازی نین و به‌رپه‌چیان ده‌ده‌نه‌وه‌ چوونكه‌ وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه‌ لێكۆلینه‌وه‌ی چاخه‌ مێژووییه‌ كۆنه‌كان له‌ ئه‌ركه‌كانی مێژووناسانه‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌ مێژوویه‌ نوسراوه‌كان به‌سه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی مێژوونوسێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وێنه‌یه‌كی روونی شارستانیه‌تی رابردوو پیشان ده‌دات.

*زانستی شوێنه‌وار په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تردا هه‌یه‌چوونكه‌ گرنگیه‌كی بنچینه‌یی ده‌دات به‌ لێكۆلینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ كۆنه‌كان, په‌یوه‌ندیه‌كانیش به‌ مێژوو له‌وه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت , بۆ نموونه‌ له‌ بارێكدا ئه‌گه‌ر راستیه‌ تۆماركراوه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌ به‌نووسینی وێنه‌یی و بزماری له‌سه‌ر تاته‌ قور نوسراوه‌ته‌وه‌ یان له‌سه‌ر به‌رد و دارو عاج و كانزا هه‌ڵكۆلراون پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌ها زۆر جاریش شیكارو شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌ وێنه‌یی و بزماریانه‌ش له‌ به‌شه‌كانی زانستی شوێنه‌واری داده‌نرێت.

*په‌یوه‌ندی زانستی شوێنه‌وار به‌ ئاینه‌وه‌ له‌م سووچه‌وه‌ ده‌بێت كاتێك له‌ داستان و بیروباوه‌رو رووكاره‌كانی په‌رستن و داب و نه‌ریت و ئاهه‌نگه‌ ئاینیه‌كان ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژیان و مردن و مردنی دوای مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌.

*په‌یوه‌ندی زانستی شوێنه‌وار به‌ هونه‌ره‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌ , ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه‌ كاتێك شوێنه‌وارناسه‌كان ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ هه‌لكۆلراوه‌ به‌رجه‌سته‌ و وێنه‌ و تابلۆیانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌,له‌و كاته‌ی زانستی شوێنه‌وار له‌ په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌كانی هونه‌ری چاخه‌ كۆنه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌كۆلێته‌وه‌, ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزتر ده‌بێت, هه‌روه‌ها شوێنه‌واری ئه‌م به‌ڵگانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ هێما بۆ رێكخستنه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای كۆنه‌كان ده‌كات, سه‌ره‌رای ئاشكرا كردنی توانی پیشه‌سازی و زانستی و ئه‌ده‌بی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌.
لێكۆلینه‌وه‌ شوێنه‌واریه‌كان پشت به‌ هه‌ندێك له‌ زانسته‌كانی كیمیا و فیزیا ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مێژووی راسته‌قینه‌ی خوله‌كانی شارستانیه‌ت وه‌ ده‌ست بهینێت به‌ به‌كارهێنانی رێگای (پۆتاسیۆم ئه‌ركۆن یان كاربۆن 14ی تیشكدار).

*زانستی شوێنه‌وار په‌یوه‌ندی به‌ زانستی چینه‌كانی زه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌ , به‌تایبه‌تی له‌ كاتی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ شوێنه‌واری مرۆڤ له‌ چاخه‌ به‌ردینه‌ كۆنه‌كان , ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له‌ كاتێك به‌ دیار ده‌كه‌وێت كه‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر ڕیگا جیۆلۆجیه‌كان بۆ زانینی ته‌مه‌نی به‌رده‌كان و كه‌له‌به‌ری لێواری رووبار و ده‌ریا وئه‌شكه‌وت وحه‌شارگه‌كان كه‌ پاشماوه‌ مرۆڤیان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

*هه‌روه‌ها زانستی شوێنه‌وار په‌یوه‌ندی به‌ زانستی زینده‌وه‌رزانییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ چۆنیه‌تی به‌ دیاركه‌وتنی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ درێژایی چاخه‌ كۆنه‌كان .
*هه‌روه‌ها شوێنه‌وار پشت به‌ زانستی ئاژه‌ڵ ده‌به‌ستێت كه‌ لقێكه‌ له‌ زانستی زینده‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاژه‌ڵه‌ كۆنه‌ ره‌ق بووه‌كان بكۆلێته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌مرۆڤ یان له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ژیاون.

لێره‌دا بۆمان به‌ دیارده‌كه‌وێت كه‌ بواره‌كانی زانستی شوێنه‌وار , به‌دوای لێكۆلینه‌وه‌ی هونه‌رو پیشه‌سازی وزمان وزانسته‌كان و ئاینه‌كان و ئه‌ده‌ب و یاساو په‌یره‌وه‌ رامیاری و ئابووری كۆمه‌لایه‌تی و سه‌ربازییه‌ كۆنه‌كاندا ده‌گه‌رێت.
هه‌روه‌ها شوێنه‌وار ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ وامان لێ ده‌كات رابردوومان بناسین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستامان بگه‌ین و ڕێره‌و دیار بكه‌ین بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شاوه‌تر.
گوێنه‌دان و پشت گوێ خستنی شوێنه‌وار واته‌ ونبونی به‌شێك له‌ مێشك و هزری میلله‌ت , ئه‌و میله‌ته‌ی رابردوه‌كه‌ی خۆی له‌بیر ده‌كات ئێستاو داهاتووی ده‌شڵه‌ژێیت.

ئه‌حمه‌د كامه‌ران|قوتابی كۆلێژی ئاداب

Previous
Next

Leave a Reply