Skip to Content

61 Views

…گه‌شه‌ی مڕۆڤ له‌ دیدی شوێنه‌وارناسی   ئه‌حمه‌د كامه‌ران

…گه‌شه‌ی مڕۆڤ له‌ دیدی شوێنه‌وارناسی ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by August 6, 2019 General
image_print


پێشه‌كی: به‌پێ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون سه‌باره‌ت به‌ مڕۆڤ له‌ گه‌ڵ چه‌ندان بیردۆزی تر هه‌ن كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌ی مڕۆڤه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه‌ به‌ سێ جۆری مڕۆڤ ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ مڕۆڤی( نیانده‌ڕتاڵ و مه‌یمونی و ژیر) به‌ڵام دوو جۆریان له‌ناو چوون ته‌نها مڕۆڤی ژیر ماوه‌ كه‌ هاوكات بنه‌ماڵه‌ی ئاده‌میزاد سه‌ر به‌م جۆره‌یه‌, منیش لێره‌دا كورته‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ری ئه‌زیز.

*مڕۆڤی مه‌یموونی: ئه‌م جۆره‌ مڕۆڤه‌ له‌ناوچووه‌, له‌ ده‌ستپێكردنی چاخی پلایستۆن له‌ ماوه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌م ژیاوه‌, یه‌كه‌مین شوێنه‌وارو پاشماوه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی له‌ ساڵی 1891 له‌لایه‌ن دكتۆرێكی هۆله‌ندی (یۆجین دیبوا) له‌ نزیك گوندی ( ترینیل) دۆزرایه‌وه‌ كه‌ گونده‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر لێواره‌كانی ڕووباری بنجافان له‌ ناوه‌ڕاستی دورگه‌ی جاوه‌ , پاشماوه‌كانیش بریتی بوون له‌ كه‌لله‌ سه‌ر و ئێسقانی شه‌ویلاك و ددانه‌كان.

*مڕۆڤی نیانده‌ڕتاڵ: یه‌كه‌مین پاشماوه‌ی ووشكبووه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ئاده‌میزاده‌ له‌ جبل تاریق له‌ ساڵی 1848 دۆزراوه‌ته‌وه‌, وه‌هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی دۆڵی نیانده‌رتاڵ له‌ ئه‌ڵمانیا پاشماوه‌ی ئه‌م ئاده‌میزاده‌ دۆزرایه‌وه‌ وه‌ك ( ئێسقانی كه‌لله‌ سه‌رو قه‌فه‌زه‌ی سینگ وده‌ست و پێیه‌كان ). وه‌ پێیان ده‌وترا مڕۆڤی نیانده‌ڕتاڵ

*مڕۆڤی ژیر: بۆ یه‌كه‌م جار له‌ سه‌رده‌می ماوه‌ نا سه‌هۆلبه‌ندیه‌كان به‌ دیار كه‌وت , كۆنترین پاشماوه‌ی ئه‌م مڕۆڤه‌ له‌ ناوچه‌ی سوانسكۆپ له‌ ئینگه‌لترا ساڵی 1936 دۆزرایه‌وه‌, ئه‌م پاشماوانه‌ش بریتی بوون له‌ دوو پارچه‌ ئێسقان , یه‌كێكیان ئێسقانی داپۆشینی جومجومه‌ی سه‌ر بوو , وه‌ ئه‌وه‌ی تر به‌شی دواوه‌ی كه‌لله‌ی سه‌ر بوو, له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌دا له‌ ئێسقانه‌كانی ئه‌م جۆره‌ مڕۆڤه‌ به‌ دیار كه‌وت كه‌ ئه‌م ئێسقانانه‌ زۆر نزیكن له‌ ئێسقانه‌كانی مڕۆڤی نوێ.

ئه‌حمه‌د كامه‌ران|قوتابی كۆلێژی ئاداب

Previous
Next

Leave a Reply