تیرۆركردنی مامۆستا هۆشیار مه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ناكۆكی فكری … عیماد عه‌لی
له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه و له زۆرێك له مه‌لا و پێشنوێژه‌كانه‌وه له مینبه‌ری مزگه‌وت و هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، گوێم له راوبۆچونی سه‌یروسه‌مه‌ره بوو له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی دوكتۆر هۆشیار، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرامان و سه‌رسورمانه كه ئه‌م پرسه له ناكۆكی سیاسیی و كرده‌وه‌ی موخابه‌راتیه‌وه دوور بخرێته‌وه و بخرێته ئه‌ستۆی ناكۆكیه فكری و فه‌لسفه‌یه‌كان و له‌دژی عه‌لمانیه‌ت و چه‌پ و دیموكراتخوازی به‌كاری بێت و به پێی كردار و ره‌فتاری هاورده‌كراوی رێكخراوه ناوچه‌ییه‌كان خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكرێت . ئه‌مه‌ش زۆر شتی مه‌به‌ستداری خه‌ڵكی یاریكه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستان ده‌رده‌خات .
جگه له‌وه‌ی زۆر پێویسته كه ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر ئه‌ستۆپاكی خۆی بسه‌لمێنێت له‌م كاره قێزه‌ونه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێت كه ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی ده‌وروبه‌ر و به‌تایبه‌تی میتی توركیا چه‌ند له‌م كاره به‌مه‌به‌ستكراوه قازانج ده‌كات .
ئه‌وه‌ی زۆر روونه كه به هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆركردن ئیدانه ده‌كه‌ن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و دژ به‌هه‌ر كه‌سێك بێت، ئه‌گه‌ر تیرۆركرا‌و خاوه‌نی هه‌ر بیروبۆچنێك بێت و هه‌ر پشتخانێكی فكری و فه‌لسه‌فیی هه‌بێت . هه‌موو خه‌ڵكیش باش ده‌زانن كه كێ خاوه‌نی مێژووی تیرۆر و تۆقاندنه چ له زه‌مانی كۆنی كۆنه‌وه، یان له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به كاره تیرۆریستیه‌كانی كوردستانیشه‌وه، كه رۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵكی سیاسی و خاوه‌ن راوبۆچونی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت تیرۆركران، له‌وسه‌روبه‌نده‌دا، كه‌س ئاماژه‌ی به هیچ لایه‌نێكی راستره‌و و ئاینیی نه‌كرد و هیچ فكر و ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسفه‌یه‌كی تۆمه‌تبار نه‌كرد جگه له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خرایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌ركی ئه‌وه ده‌ستی پشتی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه ده‌ربخات و بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م كاره تیرۆریستیه نێوخۆییه‌كانی كوردستان دیزه‌به‌ده‌رخونه كران، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی جگه له لایه‌نه ناكۆكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان، بونی زۆر لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی به ناوی ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری ئاینی ئیسلامیشه‌وه گومانی ئه‌م كرده‌وانه‌یان لێده‌كرێت، كه‌چی وا ئێستا له تیرۆركردنی پیاوێكی ئاینیدا، بۆ ئاوه‌ژوكردنی مه‌سه‌له‌كه ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ به‌ناو خه‌ڵكی عه‌لمانی، به روونتر چه‌پی كلاسیكی ده‌برێت . ئه‌مه ئه‌گه‌ر یاریه‌كی قێزه‌ونی هه‌ر لایه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت به‌ده‌زگا موخابه‌راتیه ده‌ره‌كیه‌كانیشه‌وه، زه‌ره‌ری گه‌وره له كه‌یسی تیرۆره‌كان و به‌لارێبردنی پرسه‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كیش له پشت ئه‌م جۆره بۆچونانه‌وه بن و بیانه‌وێت راستیه‌كان ئاوه‌ژوبكه‌ن .
دیاره ده‌رخستنی تاوانباران و روون كردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به‌ملاو ئه‌ولادا نابێت، ئه‌گه‌ر توانا و بوێریی ده‌ستبردنتان نیه بۆ خه‌ڵكی گومان‌لێكراو زۆر شه‌رمه له پێناو بۆچونێكی ئایدیۆلۆجی ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و باسی راست و چه‌پ بكه‌ن و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی حزبی و ئایدیۆلۆچی ئه‌م كه‌یسه به‌كار بێنن و به بێ شه‌رمی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پگه‌رێتی تۆمه‌تبار بكه‌ن، كه ئه‌مه دڵی تاوانباران خۆش ده‌كات و ئارامیش به ده‌سه‌ڵات ده‌دات كه به‌رپرسه له ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌كان، زۆر پێده‌چێت ئه‌م قسه‌وبۆچونانه‌ش ئیستیغلال بكات . چه‌پ و عه‌لمانیه‌كان زۆر له‌وه پاكترن په‌نا بۆ شتێكی قێزه‌ون ببه‌ن كه له شیمه‌ت و سیه‌فتی ئه‌وان نیه و له خه‌سڵه‌تی دژه‌كانیانه .
كوردستان خاڵی نیه له ده‌زگا سیخوریه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان، ئه‌مه جگه له ده‌زگا سیخوه‌ریه‌كانی نێوخۆیی، هه‌ریه‌كه‌و ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و رۆژ نیه پیلانی تایبه‌تی خۆیان به‌وردی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، كه‌چی خه‌ڵكی مێزه‌رله‌سه‌ر و مه‌لای مزگه‌وت و پێشنوێژه‌كانیش باسی كاری سیاسی ده‌كه‌ن و به‌ناوی راوبۆچونه‌وه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه و، ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی سیاسی و دژایه‌تی ئه‌ویتر له‌م كه‌یسه‌دا ده‌نگی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه . ده‌سه‌ڵاتی ده‌سترۆیشتو به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سه‌رجه‌م تیرۆركراوان له پێشه‌وه‌ی هه‌مووانیش مامۆستا هۆشیار، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كان به شێوه‌یه‌ك روون بێته‌وه پێویسته هه‌موو لایه‌ك وه‌ك شته‌كانی تر نانوپیازی پێوه نه‌خۆن و به‌مه‌به‌ستی كاری سیاسی رووت به‌كاری نه‌هێنن و تۆمه‌ت به فكر و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌ڵكی تر نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و فكره‌ی كه ئه‌و مه‌لا تۆمه‌تبه‌خشانه هه‌ڵیان گرتووه پره له تیرۆر نه‌ك چه‌پی كلاسیك و چه‌پی توندره‌و، وه‌ك ئه‌و مه‌لایانه له ترس‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له راسته‌رێگه و حه‌قیقه‌ته‌كه دوور بخه‌نه‌وه، به راستوچه‌پ و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو راوبۆچون و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه و دوور له حه‌قیقه‌تی ئه‌م پرسه، باس له‌و باره‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ره‌فتاری حزبه‌چه‌پ و كلاسیكیه‌كانی به‌ناو عه‌لمانیه‌ته، كوایه ئه‌م ره‌فتارانه‌یان لێ ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت تۆمه‌ته‌كه له‌خه‌ڵكانێكی ناوه‌كی دوور بخه‌یته‌وه، بۆ ته‌وزیف كردنی فكر‌و بیروبۆچونهكانیان ئه‌م تۆمه‌تانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له داردا دۆزیبێته‌وه . ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه ئه‌مرۆ له‌كوردستان، ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر ململانێی شه‌خسی و حزبی وئایدیۆلۆجی ده‌كرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كان پابه‌ندنین به فكر و فه‌لسه‌فه و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حزب و رێكخراوی راسته‌قینه‌وه، بۆیه زۆر گوناحه له پێناو قازانجی حزبی و ئایدیۆلۆجیدا، هۆكاری تیرۆركردنی مامۆستا هۆشیار بخرێته ئه‌ستۆی ده‌رئه‌نجامی ناكۆكیه فكریه‌كان .