Skip to Content

112 Views

چیرۆكی ئادیان و ئادیامان … نووسینی:ئه‌حمه‌د كامه‌ران

چیرۆكی ئادیان و ئادیامان … نووسینی:ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by August 26, 2019 General, Literature
image_print
                                    

پێشه‌كی نووسه‌ر: ئه‌م چیرۆكه‌ دووه‌م به‌رهه‌مه‌ چیرۆكیمه‌ كه‌ سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌كانی خه‌یاڵین, وه‌ به‌ته‌نها له‌ دیدو خه‌یاڵی خۆمه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌كانی نووسراوه‌, وه‌ جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش یه‌كه‌م به‌رهه‌می كورته‌ چیرۆكیم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (نارڤین)…(ئه‌حمه‌د كامران).

ئادیان و ئادیامان دوو هاوڕێی و دوو برا بوون كه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه‌ بوون وه‌ هه‌روه‌ها له‌یه‌ك شارو له‌یه‌ك گه‌ڕه‌كدا له‌ دایك ببوون, به‌ڵام ئادیان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ باوكی كۆچی دوایی ده‌كات,به‌ڵام دایكی واده‌كات كه‌ هه‌ست به‌ نه‌بوونی باوكیان نه‌كه‌ن كه‌ له‌هه‌مان كاتدا باوكایه‌تی و دایكایه‌تی بۆ كوڕو كچه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كاری كارگوزاری له‌ نێو ماڵانی خه‌ڵكدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژێوی منداڵه‌كانی دابین بكات و وه‌ ئادیانی كوڕی له‌ خوێندندا به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو داهاتوویه‌ك بۆخۆی و خێزانه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ژاری ڕزگاریان بكات ,وه‌ خوشكه‌كه‌ی ئادیان ناوی (سۆلین) بوو به‌ڵام ئه‌و زۆر نه‌خۆش بوو ته‌ندرووستیه‌كی زۆر خراپی هه‌بوو كه‌ نه‌یتوانی له‌سه‌ر هه‌ردوو پێیه‌كانی خۆی دا بڕوات, وه‌ پێویستیشی به‌ چاره‌سه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ هه‌بوو, به‌ڵام به‌ هۆی خراپی بارودۆخی داراییان نه‌یان توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌ڵام دایكی هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بوو له‌ چاره‌سه‌ری كچه‌ تاقانه‌كه‌ی دا.
به‌ڵام هاوڕێكه‌ی ئادیان كه‌ناوی( ئادیامان) بوو خێزانه‌كه‌یان له‌ڕووی دارایی وه‌ باش بوون وه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی كوڕه‌كه‌یان دابین كردبوو, هه‌رچه‌نده‌ دایكی ئادیانیش
به‌ به‌رده‌وامی به‌ ڕۆژو شه‌وان كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌ قوتابخانه‌دا له‌نێو هاوڕێكانی دا له‌ هیچ شتێكی دا كه‌م نه‌بێت و هه‌ست به‌ كه‌می خۆی نه‌كات له‌ نێو هاوڕیكانی دا, ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ئادیان و ئادیامان ڕۆژ به‌ ڕۆژ هاوڕێتیه‌كه‌یان به‌هێز ده‌بێت و وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خوێندنه‌كه‌یان دا وه‌ ڕووبه‌روی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان ده‌بنه‌وه‌ كه‌ دێته‌ پێشیان,كه‌چی ڕۆژێكیان ئادیان و ئادیامان له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئادیامان به‌ ئادیانی هاوڕێی ده‌ڵێت وه‌ره‌ با ئه‌مڕۆ له‌ ماڵی ئێمه‌ بیت بۆ خۆمان ده‌خوێنین و یاریش ده‌كه‌ین ئادیانیش ده‌ڵێ باشه‌ هاوڕێی گیان من دێمه‌ ماڵی ئێوه‌ كاتێك ده‌ڕۆنه‌ ماڵه‌وه‌ ئادیان دایكی ده‌بینێت كه‌ كاری پاكردنه‌وه‌ بۆ ماڵی هاوڕێكه‌ی ده‌كات , ئادیانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ گریان ده‌كات و ماڵه‌كه‌ به‌ جێ ده‌هێلێت و دایكیشی به‌دوای ده‌كه‌وێت و پێ ده‌ڵێت كوڕه‌ ئازیزه‌كه‌م من هیچ كارێكی هه‌ڵه‌م نه‌كردووه‌ تاوه‌كو تۆ هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری بكه‌ی من ته‌نها له‌ نێو ماڵاندا كاری پاك كردنه‌وه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی تۆ و خوشكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ت دابین بكه‌م, وه‌ هه‌روه‌ها پێشی ده‌ڵێت كوڕم من هیوایه‌كی زۆرم پێته‌ كه‌ تۆ ژیانی خوشكه‌ بچووكه‌كه‌ت چاك ده‌كه‌یت و وه‌ له‌م هه‌ژاریه‌دا ئێمه‌ ڕزگار ده‌كه‌یت ,ئادیان به‌و قسه‌ی دایكی, ئیتر زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت وه‌ به‌ گریانه‌وه‌ باوه‌شێكی توند به‌دایكی ده‌كات و ده‌ڵێت دایكه‌ گیان ئێمه‌ ڕۆژێك دێت ئه‌م هه‌موو ناخۆشیانه‌ تێده‌په‌ڕێنین وه‌ خوشكه‌كه‌شم چاك ده‌بێته‌وه‌ و له‌سه‌ر هه‌ردوو پێیه‌كانی خۆی ڕاده‌وه‌ستێته‌وه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه‌دا جه‌نگی خۆی ده‌كات.
ئیتر ڕۆژێكیان ئادیان و ئادیامان له‌ڕیگادان بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ قوتابخانه‌, به‌ڵام بڕیاره‌كه‌یان ده‌گۆڕن و ده‌ڕۆنه‌ ناو دارستانێكه‌وه‌ له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گفتگۆكردن له‌ نێوان خۆیاندا سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی خۆیاندا ,وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئادیان و ئادیامان جگه‌ له‌وه‌ی هاوڕێ بوون هه‌میشه‌ وه‌كو دوو برایش وابوون بۆ یه‌كتری كه‌ هه‌ردووكیان هه‌مان ئامانجیان هه‌بوو له‌م ژیانه‌دا ئامه‌نجه‌كه‌یشیان ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ داهاتوو دا به‌ هه‌ر كارێك و پیشه‌یه‌ك بێت بتوانن, یارمه‌تی هه‌ژاران و منداڵانی بێكه‌س و نه‌خۆشه‌كان بده‌ن ,بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان خسته‌ نێو ده‌ستی یه‌كتری و به‌ ده‌نگێكی به‌رزه‌وه‌ له‌نێو دارستانه‌كه‌دا هاواریان كرد و وتیان ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین و ده‌گه‌ینه‌ ئامانجه‌كانی خۆمان, بێگومان سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان هه‌وڵدانێكی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌وێت , ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م دوو هاورێی كۆڵنه‌ده‌ره‌ به‌رده‌وام بوون له‌ هه‌وڵدانه‌كانیان وه‌ له‌ ئه‌نجامیشدا, نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌كانیان كه‌ ئادیان توانی له‌ كۆلێژی پزیشكی وه‌ربگیرێت وه‌ ئادیامانیش له‌ به‌شی یاسا وه‌رگیرا كه‌ هه‌میشه‌ ده‌یوت من به‌ یاساوه‌ پشتیوانی له‌ هه‌ژاران ده‌كه‌م, دایكی ئادیان به‌ هاتنه‌وه‌ی ناوی كوڕه‌كه‌ی له‌ زانكۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كرد به‌ جه‌ژن و خۆشی شیرینی به‌سه‌ر ماڵاندا دابه‌ش ده‌كرد , ئادیان به‌ دایكی وت دایكه‌ ئیتر تۆ له‌مه‌و به‌ دوادا ئیتر پێویست ناكات كاری پاك كردنه‌وه‌ بكه‌ی بۆ ماڵان من خۆم ده‌ست ده‌كه‌م به‌ كاركردن ,به‌ڵام دایكی ده‌ڵێت كوڕم تۆ زانكۆكه‌ت له‌ پێشه‌ ئادیان ده‌ڵێت هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ دایكه‌ گیان من هه‌ردووكیان ده‌كه‌م, دایكی باوه‌شی پێده‌كات و ده‌ڵێت من شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌م كوڕم, ئیتر به‌م شێوه‌ ئادیان له‌گه‌ڵ ئادیامانی هاوڕێی خواردنگه‌یه‌كی بچووك داده‌نێن ,وه‌ ئادیان توانی به‌م خواردنگه‌ بچووكه‌ داهاتی
خۆیی و دایكی و خوشكه‌ بچووكه‌كه‌ی په‌یدا بكات, هه‌رچه‌نده‌ دایكی دایك و باوكی ئادیامان سه‌ره‌تا ڕێگریان له‌ كوڕه‌كه‌یان كرد كه‌ كار بكات چوونكه‌ پێیان وت كوڕم تۆ له‌ هیچ شتێكت كه‌م نیه‌ تاوه‌كو بڕۆیت كار بكه‌ی ئێمه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی زانكۆت به‌ زیاده‌وه‌ بۆ دابین ده‌كه‌ین, ئادیامان به‌ دایك و باوكی ده‌ڵێت من ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پشتی هاوڕێ تاقانه‌كه‌ی خۆم بم كه‌ ئه‌ویش (ئادیانه‌كه‌مه‌).
ئیتر ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ توانیان قۆناغه‌كانی زانكۆ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ببڕن و له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش توانییان خواردنگه‌ بچووكه‌كه‌یان ببه‌ن به‌ ڕێوه‌ كه‌ داهاتێكی گرنگ بوو بۆ خێزانه‌كه‌ی ئادیان وه‌ ڕۆژێكیان دوو منداڵی بێكه‌س كه‌ به‌لای خواردنگه‌ بچووكه‌كه‌ی ئادیان و ئادیامان تێپه‌ڕده‌بن به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كیان پێیان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مێكی خواردن بكڕن وه‌ به‌ گریانه‌وه‌ له‌ ئادیان و ئادیامان پاڕانه‌وه‌ كه‌ ژه‌مێكی خواردنیان پێ بده‌ن وه‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌ بێكه‌سه‌كان وتی من دوو ڕۆژه‌ تامی هیچ خواردنێكم نه‌كردووه‌, ئیتر ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ش وتیان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یارمه‌تی دانی بچووكمان ده‌بێت كه‌ پێشكه‌شی ئه‌م دوو منداڵه‌ بێكه‌سه‌ی ده‌كه‌ین, به‌ڵام ئیتر هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نیان ئه‌م خواردنگه‌ بچووكه‌ نه‌بوو به‌ هاوڕێی و هۆكاری بژێویان ,چوونكه‌ ئه‌م دوانه‌ ئیتر كۆلێژیان ته‌واو كرد و ئادیان له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان ده‌ست به‌ كار بوو , وه‌ هه‌روه‌ها ئادیامانی هاوڕێی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی دانا بۆ كاری پارێزه‌ری كه‌ زۆربه‌ی كاره‌كانی به‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دا بۆ كه‌سانی هه‌ژار و لێقه‌وماوان وه‌ هه‌روه‌ها بووه‌ ده‌نگێكی ڕاسته‌قینه‌ بۆ كه‌سانی سته‌ملێكراو, چوونكه‌ ئه‌وه‌ به‌شێك بوو له‌ ئاواته‌كانی ئادیامان كه‌ پیشه‌كه‌ی سه‌ره‌تا بخاته‌ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ دوایش له‌خزمه‌تی خۆی, ئادیامان جگه‌ له‌ نووسینگه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن كۆمپانیه‌كه‌وه‌ بانگهێشت كرا كه‌ وه‌كو پارێزه‌ر كار بكات به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌ جوانه‌ كه‌ له‌لای خه‌ڵك په‌یدای كردبوو بۆیه‌ وای له‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ كردبوو كه‌ بیكاته‌ پارێزه‌ری كۆمپانیاكه‌, هه‌رچه‌نده‌ ئادیانی هاوڕێشی به‌رده‌وام بوو له‌ خزمه‌ت كردن له‌ پیشه‌كه‌ی خۆیدا ,كه‌ ڕۆژێكیان كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ په‌له‌ ده‌هێنرێته‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌ كه‌ ئادیان كاری تێدا ده‌كات, كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌بۆی ئه‌نجام بدرێت كه‌ ته‌نها له‌م نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌ ئه‌نجام ده‌دریت به‌ڵام بڕێكی پاره‌ی زۆری ده‌وێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ,كه‌ له‌ ئه‌نجام دا ده‌مه‌قاڵێ ڕِووده‌دات له‌ نێوان خێزانی كه‌سه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ ئادیان ده‌گاته‌ لایان و ده‌ڵێت ئه‌م ده‌مه‌ قاڵیه‌ چیه‌ لێره‌ , ڕاسته‌وخۆ كارمه‌ندی به‌شی ژمێریاریه‌كه‌ ده‌ڵێت دكتۆر ئه‌م خێزانه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بۆ ئه‌م كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌یان به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌یان پێ نیه‌ ئادیانیش به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ كه‌ی كێشه‌یه‌ ئه‌م شوێنه‌ بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆش و هه‌ژارانه‌ نه‌ك بۆ بازرگانی كردن, ئادیان به‌ كارمه‌نده‌كه‌ ده‌ڵێت من به‌شه‌كه‌ی خۆم وه‌ر ناگرم له‌م به‌ڕێزه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی وه‌ به‌شه‌كه‌ی تریشی تایبه‌ت به‌ خۆشخانه‌كه‌تان من به‌ مووچه‌كه‌ی خۆم پێتانی ده‌ده‌م بۆیه‌ تكایه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌م ,خێزانی كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستی ئادیان ماچ بكات ده‌ڵێت هه‌رگیز شتی وا مه‌كه‌ چوونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمه‌, چوونكه‌ من له‌منداڵییه‌وه‌ ئامانجم یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی هه‌ژار بووه‌ وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش خوشكێكم هه‌یه‌ كه‌ ڕۆژێك هیوای چاك بوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم, ئیتر ئادیان نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام داو توانی وه‌كو جاران بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ژیانی خۆی ,ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ توانیان به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌ت كردنه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك و كه‌سی هه‌ژار دا , ئادیامان دوای چه‌ندین ساڵ له‌ نووسینگه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ له‌كۆمپانیاكه‌ش كه‌ وه‌كو پارێزه‌ر كاری ده‌كرد , به‌ڵام بۆ دواجار ماڵ ئاوایی له‌ هه‌ردووكیان كرد چوونكه‌ ئیتر خۆی بووه‌ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ و وه‌ له‌سه‌ره‌تا ده‌ستی كرد به‌ درووسكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ ئادیانی هاوڕێی تێدا بووه‌ به‌ڕێوبه‌ر و خزمه‌تكاری نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان و له‌گه‌ڵ چه‌ندان دكتۆری به‌ ئه‌زموونی هێنایه‌ نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌, كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خووشكه‌كه‌ی ئادیان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت , وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش ئادیامان هه‌ستا به‌ كردنه‌وه‌ی خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك ,وه‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ژێر چاودێری و له‌ ئه‌نجامدا خوشكه‌كه‌ی ئادیان توانی هه‌ڵبستێته‌وه‌ سه‌ر پێكانی خۆی و درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی بدات وه‌ دایكی ئادیان له‌دڵخۆشی چاك بوونه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی دا نه‌یده‌زانی چۆن خۆشی خۆی ده‌ڕببڕێت ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ خێزانه‌كه‌ی ئادیان خۆشییه‌كی زۆر ڕوویان تێدا كرد ,وه‌ ڕۆژێكیان ئادیان دایك وخووشكه‌كه‌ی بانگ ده‌كات بۆ شوێنێك كه‌ شوێنه‌كه‌ ڤێلایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ دایكی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ چیه‌ كوڕم , ئادیان ده‌ڵێت دایكه‌ گیان ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ دایكی به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌م ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ ئێمه‌ بخه‌ ناو خانوویه‌كی بچووك و ساده‌دا, ئه‌مه‌ش بیده‌ به‌ چه‌ندین كه‌سی هه‌ژار با بۆ خۆیان له‌ ناوی دا بحه‌سێنه‌وه‌ ,ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ دایك و كچ و كوڕ هه‌رسێكیان باوه‌ش به‌ یه‌كدی ده‌كه‌ن و خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانیان بزه‌ی لێوه‌ دێت,ئادیامان په‌یوه‌ندی بۆ ئادیانی هاوڕێی ده‌كات ده‌ڵێت هاوڕێكه‌م وه‌ره‌ بۆ ئه‌و دارستانه‌كه‌ كه‌ په‌یمانمان په‌ست ئادیانیش ده‌ڵێت زۆرباشه‌ هاوڕێگیان كه‌مێكی تر دێم بۆ ئه‌وێ , ئیتر هه‌ردووكیان له‌وێ دووباره‌ یه‌كتر ده‌گرن و ئه‌م جاره‌ به‌ ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ ئامانجه‌كانی خۆمان و وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ناسه‌ هه‌ڵده‌مژین له‌م ژیانه‌دا.

                                                 كۆتایی... 
Previous
Next

Leave a Reply