Skip to Content

شیعری مناڵان – وڵاتــەکــەم … محەمەد بەرزی

شیعری مناڵان – وڵاتــەکــەم … محەمەد بەرزی

Closed
by ئه‌یلول 4, 2019 General, Kids Literature

وڵاتــم شـاخ و دەشـتـە
جـوانـە وەکـو بـەهـەشـتـە

بـاخی گـوڵ و گـوڵـزارە
هـەمـوو وەرزێ بـەهـارە

مانگ و ئەستێرەی گەشە
ئـاسـمـانی پـڕ لـە ورشـە

دیـمـەنـی بـێ هـاوتـایـە
جـوانـی هـەمـوو دنـیـایـە

خـاک و خـۆڵـی ئـاڵـتـوونـە
بـۆ ئـێـمـە مـایـەی بـوونــە

وڵاتـەکـەم ئــاوایــە
لانـەی کـوردی ئـازایـە


١٢ / ٩ / ٢٠١٦

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish