Skip to Content

میللەتێکی  سواو  …. نەوزاد بەندی

میللەتێکی سواو …. نەوزاد بەندی

Closed
by ئه‌یلول 6, 2019 General

لەم ٣٠ساڵەی دواییدا ، ڕوخسارێکی نویێی کوردیمان نەبینی لە ڕوویەک لە ڕووەکانەوە ڕێزی لێبنرێ ،کەچی دەیەھای وەک بەھمەنی قوبادی و دارین زانیار و کۆچەر بیرکار لە ھەندەران ڕێزیان لێ نرا و وەک باشترین فیلمساز و باشترین گۆرانیبێژ و باشترین زانای بیرکاریی بە جیھان ناسێنران ..

ھۆکاری ئەم سووک تەماشاکردنەی خود ،بریتیە لەو ھەستی خۆ بەکەمزانین و سووکتەماشاکردنەی ھاوڵاتیان لەلایەن دەسەڵاتێکی خێڵەکی و بەربەرییەوە ،کە ناتوانێ بێجکە لە خۆی و لایەنگرانی خۆی ،ڕێز لە کەسێکی تر بنێت ،ئەڵێ پاروو لە دەم بکەوێتە خوارەوە بۆ ناو کۆش باشە ..
ئەبینیت ئەگەر خەڵاتێک ھەبێ ،ئەوەندە ھیچ و بێ مانایە شایانی باسکردن نییە و ..ئەدرێتە کەسێکی ھەزار جار خەڵاتکراوی بێ ھونەر..کەسێکی دەیەھا ساڵ لە ھەموو داھێنانێک بەری و لە ھەموو چالاکییەک کەنارگیر ..
یان ئەگەڕێن کوردێکی پیر کە سەری لە گۆڕ دەلەرزێت ، یان ھەر بە تەواوەتیی مردووە و گۆڵمەزێکی بە ناوی ڕێزلێنانەوە بۆ ساز دەکەن کە مەرایی و ماستاوکردن و کاسەلێسیی لێ دەتکێ ..
ئەم خاکە بەو جۆرەیە ..بەو جۆرەیش دەبێت ..بۆیە گەیشتۆتە بن بەست لە ھەموو بوارەکاندا و ..لە جیاتی نەوت بەڕێوە ببات ،نەوت بەڕێوەی دەبات و ..لە جیاتی دەسەڵات خزمەت بکات ،خزمەت ی دەسەڵات دەکات و ..لە جیاتی بەرەو سبەینێ بڕوات ،بەرەو چاخی ئاغایەتیی خل ئەبێتەوە .

نەوزاد بەندی

Previous
Next
Kurdish