Skip to Content

تورکیا تارماییەکی ترسناکی ماددەهۆشبەرەکان …  شوانە حەسەن ئەبوبەکر

تورکیا تارماییەکی ترسناکی ماددەهۆشبەرەکان … شوانە حەسەن ئەبوبەکر

Closed
by ئه‌یلول 10, 2019 General, Opinion, Slider


لە دێر زەمانەوە تورکیا یەکێک بووە لەو وڵاتە بەناوبانگانی دنیا لە بەرهەم هێنانی مادە هۆشبەرەکان. مێژوو پێمان دەڵێت بازرگانانی تورک لە سەدەی شەش و حەوتەوە مادەی هۆشبەری “ئەفیون”نیا بۆ “چین” هەناردە کردوە. دواتریش لە ژێر سایەی حوکمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا ئاسایی بووە بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر، بڵاوکردنەوەی بە نیو نەتەوەکانیی دونیادا و بەرەو هەڵدێر بردنیان.

هەنوکە وەک سەدەی شەش و حەوت تورکیا یەکێکە لە وڵاتە بەناوبانگەکانی دنیا لە بەرهەم هێنان، بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان بە نێو نەتەوەکانی دنیایی ئیمرۆدا. بازاڕی ساغکردنەوەی ئەو مادانە بۆ بازرگانە تورکەکان بریتیە لە ئەوروپا، باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵگەی زۆر هەنە کە دەیسەلمێنن تورکیا بە رێژەیەکی گەلێک زۆر مادەی ئەفیون، حەشیش، هێرۆین و کۆکەین بەرهەم دەهێنێت و بڵاویان دەکاتەوە. بازاڕی گەرمی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن قاچاغچی و مافیا تورکەکان کۆنتڕۆڵ کراوە.
مافیایی تورکیا لە سەر ئاستی هەموو دنیادا ناسراون، پیشەی سەڕەکیان بازرگانی کردنە بە مادە هۆشبەرەکان بە تایبەتی “هێرۆین” و “ئەفیون”. ئەو دەستە و گروپانە وەکو رێکخراوی گەورەی بەستراوە بە یەک کار دەکەن، لە هەموو دنیادا خەڵکیان دروست کردەوە بە تایبەتی لە ئەوروپا. گروپی مافیای تورکیی دەستیان گەیشتۆتە نێو دام و دەزگاکانی حکومەتیی تورکییا و کار ئاسانیان بۆ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، لە بەرابەری ئەوەشدا جگە لە پارە کاری تری وەکو کوشتن، چوونە نێو شەڕی مادە هۆشبەرەکان دژ بە نەتەوەکانی کە تورکیا بە دوژمنی سەر سەختی خۆیان دەزانێت وەکو نەتەوەیی کورد، بەو مەبەستە تورکییا مادەی هۆشبەری هەرزان بەهاو کواڵتی خراپی زەرەرمەند بە رێگای ئەو مافیاو و تاوانبارە تورکانە هەناردەی نێو کوردستان دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەکگروتوەکان و راپۆڕتی ساڵانەی وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٢دا ئاماژەیان بەوە کردوە کە گروپی مافیا تورکەکان گەلێک تاوانیان ئەنجامداوە، کۆنترۆڵی مادەی هۆشبەرەکان لە سەر شەقامەکانی وڵاتانی ئەوروپادا لە ژێر دەستی تورک دایە. لەو راپۆرتەدا هاتوە کە گروپ و رێکخراوی مەزن کە ژمارەیان ٤٧١٠٦٧ کەس بووە ١.٦٣٩٦کەسیان تورک بوونە. ٢٦.٦ % ئەوانەی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان دەکەن تورکن لە ٢١.٩ % لەو رێژەیدا بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانی وەکو هێرۆین و کۆکەین دەکەن. سەڕۆکی ئەو گروپانە زۆربەی لە ئەستنەبۆڵ و هۆڵەندا نیشتەجێن. لە هەمان ساڵدا بریتانیا دانی بەوەدا ناوە کە ٩٠% ئەوانەی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانی هێرۆین و کۆکاین دەکەن بۆ نێو وڵاتەکانیان تورکن بەستراون بە مافیاو گروپی ئەفغانستان و پاکستان. بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵی ٢.١٢دا دەریدەخات کە لە ٩٣% ئەوانەی کۆنتڕۆلی بازاری ڕەشی مادە هۆشبەرەکان دەکن لە ئەوروپادا تورکن.

ساڵانە تورکیا نرخی ٦٠میلیۆن دۆلار بە فەرمی مادە هۆشبەرەکان بە خاوی هەناردە دەکات بۆ ئەمریکا بە مەبەستی دروست کردنی دەرمان بە تایبەتی مۆرفین و کۆدین. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا بە رێگەی ئەستێرە دەستکردەکان زانیاریی هەیە دەربارەی کێڵگەی هیرۆین لە هەموو دنیادا، دەرکەوتوە کە تورکیا سەرچاوەی سەڕەکیی هەناردە کردنی مادەی هێرۆینە بۆ ئەمریکا لە ٨٠% ی ئەو مادەیە لە تورکیاوە بە رێگەی نا یاسایی دەگات بە وڵاتەکەیان. ٨٠% مادەی هێرۆین کە لە بریتانیادا بڵاو دەبێتەوە دەرکەوتوە لەلایەن رێکخراوێکی تورکی نیشتەجێی شاری لەندەن و باشوری رۆژئاوای بریتانیا سەرپەرشتی دەکرێت.

تورکیا هەر بەوە ناوەستێت کە مادەی هۆشبەری خۆماڵی بەرهەم بهێنێت بەڵکو مادەی هۆشبەر”میتاممیتامین” لە ئێرانەوە هەناردە دەکات بۆ بازارەکانی باشوری رۆژئاوای ئاسایا. کۆکەین لە باشووری رۆژئاوای ئەفریقاوە هاوردەی تورکیا دەکرێت، زۆربەی قاچاخچیە ئەفریقییەکان ژنی تورکییان هێناوە بۆ بە هاووڵاتی بوون لە تورکیادا و نیشتەجێبوونیان لەو وڵاتەدا. مادەی هۆشبەری حەشیش لە ئەفغانستان، لبنان، ئەلبانیا دەهێنرێت بۆ تورکیا. ئۆپیۆم لە ئەفغانستانەوە بە رێگەی ئازەربایەجان، جۆرجیا روسیا دەگەیندرێت بە ئەوروپای رۆژئاوا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئارتی رووسی کە لە ٢٢/١٢/٢٠١٥دا بڵاوی کرایەوە، مادەی ‘ئەفیونی” لە ئەفغانستانەوە هاوردە دەکرێت بۆ تورکیا، لە تاقیگەرەکانی تورکیادا دەکرێت بە مادەی هۆشبەری “هیرۆین” هەناردە دەکرێت بۆ ئەوروپا. سەڕۆکی دەزگای دژ بە مادە هۆشبەرەکانی رووسی رایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای دژە مادە هۆشبەرەکانی ئەفغانی دەستیان بەسەر ٦٠٠ کیلۆ گرام لە مادەی هۆشبەری “ئەفیون” گرتووە کە لە لایەن بازرگانە تورکەکاندا هەوڵدراوە بگەیەنرێتە نێو تورکیا بە مەبەستی گۆڕینی بۆ مادەی هێرۆین و ناردنی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
لە ساڵی ٢٠٠٠- ٢٠٠٨ لە کۆی ئەوانەی گیران لە بازرگانی کردن بە مادەی هێرۆین لە ئیتالیا لە ١٣%ی تورک بوون، لە بولگاریا لە ٢٧% تورک. لە بریتانیا ٥% تورک، لە ئەڵمانایا ١٩% تورک ، لە هۆڵەندا لە سەدا ١٦% تورک بوون.

تورکیا لە هەموو زەمان و سەردەمێکدا ناسراوە لە نێو میللەتان بە تایبەتی لە نێو میللەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپادا کە دەستی هەبووە لە دروستکردنی گروپی پیاوکوژ، تاوانبار، قاچاغچییەتی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، هەروها ناسراوە بەوەی کە باکی نەبووە لەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنێت بە مەبەستی دەستکەوتی وەکو پارە، مەبەستی سیاسیی یان کەمین دانان بۆ ئەو کەسایەتیانەی کە دەکەونە دووبەڕەکی لە گەڵیاندا یان ئەو نەتەوانەی کە بۆ رزگاربوونی خۆیان لە هەوڵدانن بۆ رزگاری نیشتمانی وەک نەتەوەی کورد.

تورکیا دەوری سەڕەکی هەبووە لە قەڵەو کردنی ئەو رێکخراوە ئیسلامییە توندڕەوانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەربوونەتە گیان نەتەوەی کورد نمونە وەک رێکخراوی داعش. یارمەتیدانی تورکیا بۆ داعش تەنیا بە کردنەوەی رێگەی هاتوچۆ، پارە، ئاواڵاکردنی فرۆکەخانەکانیان نییە یان بە رێگەی یارمەتیدانی سەربازیی، مرۆی و فرۆشتنی نەوت بە قاچاغ بەڵکو بە سەدان بەڵگە لەبەر دەستدایە کە تورکیا باشترین رێگەیە بۆ گەیاندنی بەرهەمی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو رێکخراوە بۆ دنیا بە تایبەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لە مانگی دوازدەی ساڵی پاردا کەناڵی میدیای ئارتی رایگەیاند کە سەرچاوەی دەستکەوتی ئەو پارە خەیاڵیەی داعش لە ئەنجامی هەناردەکردنی مادە هۆشبەرەکانە لە ئەفغانستانەوە بۆ تورکیا لەوێوە بەرە و ئەوروپا. ئیڤانۆڤ سەڕۆکی دەزگایی دژە ماددە هۆشبەرەکانی رووسی ساڵی پار لەهەمان کەناڵدا رای گەیاند کە لە رێگەی تورکیاوە داعش بە بڕی ١٥٠بیلیۆن دۆلار قازانجی هەبووە لە ئەنجامی ئەوەی تورکیا رێگەی بە داعش داوە ماددە هۆشبەرەکان بە تورکیادا دەرباز بکەن بۆ دنیا.
میللەتی کورد بێ ئاگایە لەوەی کە تورکیایی دژە کورد و مرۆڤاییەتی، دەستی بەجەنگی مادەی هۆشبەر کردوە دژی، یەکیان بە رێگەی هەناردە کردنی ماددەی هۆشبەرەکان و بڵاکردنەوەی لە نیو میللەتی کورد بە مەبەستی خو پێوەگرتنی تاکی کورد بەو ماددانە. دووەم بە رێگەدانی داعش بۆ هەناردە کردنی بەرهەمی ماددە هۆشبەرەکان بە رێگەی تورکیاوە بۆ دنیا.

ڕۆژنامەنووس : شوانە حەسەن ئەبوبەکر

Previous
Next
Kurdish