Skip to Content

101 Views

گیانه‌ بچووکه‌کان … سۆران محه‌مه‌د

گیانه‌ بچووکه‌کان … سۆران محه‌مه‌د

Be First!
by September 13, 2019 General, Poems
image_print


چه‌ند ساڵانێکی نه‌هات بوو؟
هه‌وره‌ تاریكه‌کان
ئاسمانی قه‌سیده‌کانیان گرتبوو
داده‌بارین به‌سه‌ر کێڵگه‌ی شیعره‌کانا
به‌ڵام هیچ گیایه‌ك نه‌ ده‌ڕوا
جگه‌ له‌و گیانه‌ بچووکانه‌ی
زۆرانیان له‌گه‌ڵ ژیاندا ده‌گرت
به‌ڵام هه‌ر زوو
شکست به‌رۆکی ده‌گرتن
ئیدی خوێنه‌ره‌کان
که‌ نه‌ مه‌رگه‌ساته‌کانیان لا گرنگ بوو
نه‌هۆکاری ره‌شاییه‌کانیان ده‌زانی
پێیان وابوو:
بۆخاتری ئاسۆیه‌کی گه‌ش
نابێ ئه‌وه‌نده‌ تاریك بن
به‌بێ ئه‌وه‌ی دوور بڕوانن
بۆ سێبه‌ری ئه‌و هه‌ورانه‌ی
له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ وادێن
به‌سه‌ر کێڵگه‌ی شیعره‌کانا
به‌ بێ وه‌ستان
داده‌بارێن
…………………………


*ئه‌م دقه‌ کورته‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ دۆخی رۆمانسییه‌ت له‌ زه‌مینه‌ی قه‌سیده‌کاندا ده‌پرسن
سه‌رچاوه‌/
poemhunter.com/poem/little-wraiths

Previous
Next

Leave a Reply