Skip to Content

لەرێگای قاچاخەوە سەدان گەنج و ھەزاران بەرمیلە نەوت نیشیمان جێ دەھێڵن … ئاراس مام سەعید

لەرێگای قاچاخەوە سەدان گەنج و ھەزاران بەرمیلە نەوت نیشیمان جێ دەھێڵن … ئاراس مام سەعید

Closed
by ئه‌یلول 13, 2019 General, Opinion, Slider

ئەگەر تەماشامای دیمەنی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەین دەبینین کە ڕۆژانە و بەبەردەوامی دەیان و سەدان گەنج سەری خۆیان هەڵدەگرن و ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن بەمەش کۆی کۆمەڵگای کوردی زەرەرمەند دەبێ و کۆمەڵگا لە وەستان نزیک دەبێتەوە ، بۆیە ئەگەر بویسترێ کۆمەڵگا بەرەوپێشەوە ببرێت و گەشەی بێبدرێ پێویستە رێ لە کۆچی گەنجان بگیرێ کە ئەمەش بەباشکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری و پرۆسەی خوێندن و فێرکردن،گرنگی دان بەبەھرەکانی گەنجان و … هتد

ئەوەی ئەمڕۆ لە قەیران دایە تەنھا مرۆڤ و ژینگەی دەورووبەری نییە، بەڵکو خودی ئەو ئامرازانەش کەوتوونەتە قەیران کە سەردەمانێک ڕێگەچارەی دەرچوون لە ئازار و نەخشەڕێی پێشنیارکراوی کەڕامەتی مرۆڤ بوون.
بەڵام ئێستا خودی کۆچکردن بۆتە قەیران بۆ مرۆڤی مۆدێرن، چونکە کۆچکردن وەک سیمبولی ھیوا و ئومێدەکانی مرۆڤ، شتێک نییە وەک خوویەک مومارەسەی بکەین و ببێت بە دیاردە ئەگەرنا جوانییەکانی لەدەستدەدات.
کۆچ بەوەوە جوانە کەمترین جار ئەزموونی بکەین، بەڵام زۆرترین دەرسی لێوەرگرین، بۆ ئەوەی شایەنی گەڕانەوە بین بۆ نێو دۆخە نەخوازراوەکان.

مرۆڤ لە تەواوی دونیا کۆچ دەکات، بەڵام ئومێدی گەڕانەوە ھیچ خۆشییەکی پێنابەخشێت، بۆیە جگە لە خەستبوونەوەی قەیرانەکان زیاتر شتێک بەدیناکەین لە نێو پڕۆسەی کۆچکردنی مرۆڤەکان. پێش کۆچکردن کۆمەڵێک ھیوامان ھەیە، بەڵام کاتێک بیر دەگەینە ھەرێمی غەریبی گەڕانەوە دەبێتە دوا ئاواتی مرۆڤ بەبێ ئەوەی بزانین بۆ دەگەڕێینەوە.

لەهەر کۆمەڵگایەکدا گەنجان بیریان لە رۆیشتن و جێهێشتنی نیشتیمان کردەوە، یان کۆچیانکرد ئەوا کۆمەڵگا توشی راوەستان دەبێ ، دەتوانین بڵێین بەرەو داڕوخان دەچێ، چونکە کۆچی گەنج واتا کۆچ و مردنی ئیرادە و ئایدیا و رۆشنگەری و ھیواو و ئارەزوی گۆڕانکاری لەدۆخێکەوە بۆ دۆخێکی گەشەکردوتر و پێشکەوتوتر بەهۆی ئەوەی توێژەکانی تری کۆمەڵگا یان زۆر گوێ بە گۆڕانکاری نادەن، یان حەزییان لەسەرکێشی نییە و ئەو ئیرادەیەشیان نییە و هەمیشە دەیانەوێ دەست بەدۆخی باوەوە بگرن ، دەیانەوێ ئەوەی هەیە لێیان تێکنەچی و دەکرێ بڵێین تا ڕادەیەکی زۆر کۆنەخوازیشن و ملکەچی دەسەڵاتی خێڵ و ئاینن کە دەسەڵاتی بەسەر کۆمەڵگاکەدا سەپاندووە شوێنکەوتەی سیتمێکی دۆگمان.
کۆچکردن ھاوکاتە لەگەڵ ھۆشیارییەکی گەورە دەربارەی ئازارە وجودییەکان، ھەندێجاریش گەڕانێکی جدییە بەدوای فەراھەمکردنی فەزیڵەت لەسەر ئاستی خود، یان جاڕدانی شۆڕش و وەرچەرخانێکی بنەڕەتی لە نێو بونیادە کۆمەڵایەتییەکان.
گەنجان کاتێک کۆچ دەکەن زۆرجار تووشی بەربەست و تێکچونی سایکۆلجی و روبەروی نەخۆشی و کۆمەڵەشتانێک دەبنەوە لە کۆمەڵگا نوێەکەدا ، کە ھەرگیز چاوەروانی نەبوون ،لەوانەش ژیانی کەمپ و نەخۆشی و نەبوونی خزمەت گوزاری.

زۆرجاریش توشی دەست درێژی و لێدان و توندوتیژی دەبنەوە ،لەلایەن باندی مافیاو قاچاخچی وێژدان مردوەکان
لە کۆمەڵگایەی ئێمەدا گەنج هیچ قورسیاییە نەماوە و بگرە هیچ نرخێکی بۆ دانەنراوە، بە چاوێکی کەمەوە سەیر دەکرێت و ڕەشبینانە دەڕواننە داهاتوو و سود لە بەهرە و تواناکانیان وەرناگیرێت و فەرامۆش دەکرێن.
ڕۆژانە بەهەزارن گەنج ئەم وڵاتە جێدەهێڵن، کەسیش ناپرسێت بۆ گەنجان کۆچ دەکەن و بەھەزارن بەرمیل نەوتیش ئاودیو دەکرێت ،کەسیش نازانی گەنجان بەرەو کوێ سەفەردەکەن و داھاتی نەوتیش لەگیرفانی کێدایە.

دەسەڵاتدارانی هەرێم بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان گەنج بێئومێد بکەن، بۆیە لەناخی تورەی خۆیان ترسان لە شۆرش و رۆشنبیربوونی گەنجان قسە گەلێک بەخۆیان و ئەوانی تریش دەڵێن ،کەزۆرجار دەبێتە ھۆی مردنی ئیراد و بێ ھێوابوونی ژیانێکی شایستە ،کەگەنجان پەنادەبەنە بەر کۆچ کردن و لەکۆمەڵگا و ئازارەکانی ھەڵدێن.

بۆیە پێویستە گەنج خاوەن ئیرادەیەكی بەهێز بێت و بتوانێت بێترس ڕووبەڕوویان بوەستێتەوە، ناکرێت لەبەرنەبوونی چارەسەرێک پەنا بباتە بەر کۆچکردن، دەبێت فشار دروست بکات لەسەر دەسەڵات
تاوەکو چارەسەری بۆ تەواوی ئەو کێشانە بدۆزێتەوە ،کەدەسەڵات وەکو چەکێک بەکاری دەھێنی بۆ ملکەچبوونی گەنجان و بێ ئومێد بوونی ژیانێکی شایستە، دەبێت چارەسەری كێشەی بێكاری و ئەو گەنجانەی كە خاوەن بڕوانامەن و هەلی دامەزراندن و كاریان بۆ نەڕەخسێنراوە گاڵتە بە ماندووبونی چەند ساڵەیان نەکرێت دوای تەواو كردنی خوێندن.

دەسەڵاتدارانی ھەرێم باش بزانن کە خێر و بێری ئەم وڵاتە تاپۆ نییە بۆ هەتا هەتایە لەسەر دوو بنەماڵە و ماڵ و مناڵی بەرپرسەكان لە خۆشترین شوێن بژین و لە باشترین قوتابخانەكان بخوێنن ، لە بەرانبەریشدا گەنجانیش چاوەڕوانی دەستی ئەوان بن تا مانگانە وەكو خێر پێكردنێك موچەیەك بدەن بە كەسوكاریان ، كە ڕەنجی شانی خۆیانە و لەكاتی خۆشیدا پێیان نادەن یان بۆیان پاشەكەوت دەكەن.


ئاراس مام سەعید

Previous
Next
Kurdish