Skip to Content

سیستمی دەسەڵات گەڕاو قەیرانی ئەخلاق … ئاراس مام سەعید

سیستمی دەسەڵات گەڕاو قەیرانی ئەخلاق … ئاراس مام سەعید

Closed
by ئه‌یلول 17, 2019 General, Opinion

سەرەتا بۆ ئەوەی بزانین سیستمی دەسەڵات گەرا لەکویەوە سەچاوەی گرتوە، دەگەڕێنەوە، بۆ ئەو شوێنەی بونیادی سیستمی دەسەڵاتەگەرای لەسەر دامەزراوە، ڕەنگە زۆبەمان مێژووی کۆمەڵگای سەرەتایی مرۆڤمان خوێندبێتەوە، مرۆڤی سەرەتای لە ئەشکەوتەکان ژیاوەو بۆ تێرکردنی پێداویستیەکانی خۆی پشتی بەڕاو کردن و ڕاوشکار بەستوە، هەموو مرۆڤێک لەسەر بژێوی ژیانی خۆی ژیاوە و هیچ کەس و هێزی قۆرخکاری دەسەڵاتی خۆی بەسەر مرۆڤدا نەسەپاندووە، واتا مرۆڤەکان لەسەر بنەمای پەیوەندی سروشتی پێکەوە بەستراونەتەوە، کە زانایانی کۆمەڵناسی بەکۆمەڵگای دایک سالاری دەناسێنن.

سیستمی دەسەڵات گەرا، بونیادی دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی کۆمەڵگای دایک سالاری و دوای دۆزینەوەی کشتوکاڵ و زیاد بونی بڕی بەرهەم و دروست کردنی گوند و دواتر دروست بوونی شارستانی، مرۆڤ فێری قۆرخ کاری و داگیرکردن بوو، کویلایەتی هاتە ئاراوە و سوپا دامەزرا و پلەکانی دەسەڵات دابەشکرا، پاشا ڕۆڵی خودای دەگێڕا لەسەر زەوی، مرۆڤ فێری دزی و پەلاماردان و شەڕبوو، سیستمی دەسەڵات گەرا هاتە ئاراوە.

سیستمی دەسەڵات گەرا چیە، سیستمێکی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتیە، پڕەنسیپی کۆمەڵێک یاسای ڕەهاو سەپێنەرە بەسەر کۆمەڵگادا، باشترین خەڵات گوێڕایەڵی بوونە و لادان و گوێڕایەڵ نەبوون تاوان و سەرپێچیە، ئەویش سزاو لێپرسینەوەی هەیە.

بەکورتی سیستمی دەسەڵات گەڕا مەیلێکی تۆتالیتاریە، بەیاسایەکی ڕەها مۆنۆپۆڵی تەواوی کۆمەڵگا دەکات، ئەو کەسانەشی گوێڕایەڵ نابن و یاخی دەبن سزا دەدرێن.

نابێ ئەوەشمان لەبیربچێت، ئاینیش سیستمێکی دەسەڵات گەڕایەو خواوەن خاوەنی هەموو دەسەڵاتێکەو کۆمەڵێک فەرمانی سەپێنەر بەسەر مرۆڤەکان دەدات.

کەسانی دەسەڵات گەرا خۆیان سەپاندووە بەسەر تاکەکاندا، واتا مرۆڤ وەکو ئامێرێک بە دەستی بەڕیو بەرەکەیی یان سەرکردەحیزبیکەی یاخود یاساکانی ئاینەکەیەوە هەڵسوکەوت دەکات.
جێبەجی نەکردن و گوێڕایەڵ نەبوون، یاخود یاخی بوون و خۆئازاد کردن لەکۆیلایەتی ئەرکێکی ئەخلاقیە.

قەیرانی ئەخلاقی و هۆشیاری، دەبنە هۆی زیاد بوونی دەسەڵاتی سەرکردە یاخود سیستمی دەسەڵات گەرا، جێبەجێ کردنی فەرمان زۆر جار کۆمەڵێک فەرمانی نائەخلاقی، هەڵگیرسانی جەنگ و کوشتنی مرۆڤ بە فەرمانی دەسەڵات، سزادانی مرۆڤ، ئەشکەنجەدان، برسیکردنی مرۆڤ و چەوسانەوە زۆر داری، کە سیستمی دەسەڵات گەرا بەفەرمانێکی سەپێنەر دەیدات بەسەر کەسانی گوێڕایەڵدا، قەیرانی ئەخلاقی لێرەدایە مرۆڤی گوێڕایەڵ فەرمانی سەرۆک بەئەرکێکی ئەخلاقی دەزانێت و ئەو هەموو کوشتن و زوڵم و ئەشکەجدانە، بەکارێکی مرۆڤانەدەزانێ.

بۆنمونە کەسانی بەندیوان، بەکارێکی مرۆڤانەی دەزانی بەندیەک ئەشکەنجەدەدات، چونکە پێچەوانەی یاسا و ئایدۆلۆژیای حوکومەت هەڵسوکەووتی کردوە، کەسانی گوێڕایەڵ ویژدانی ئاگایان لەدەست دەدەن.

مەبەستم لەسیستمی دەسەڵات گەرا هەموویان سیستمێکی تۆتالیتار نیە، بەڵام مەیلێکی تۆتالیتاریانەی هەیە.

ئێستا کۆمەڵێک لاو ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەگۆڕانی سیستمی دەسەڵات گەرا ئەویش، بەیاخی بوون لە دەسەڵاتە ڕەهاکانی ئەوان، چونکە کەسی دەسەڵات گەرا هەمیشە لەو کەسانە دەترسی کە لیان ناترسن و یاخی دەبن و گوێڕایەڵیان نابن.

ئەوەی لەکۆمەڵگای ئێمەدا دەگوزەرێت، سیتمێکی دەسەڵات گەرایی، تۆتالیتاریە، پڕاو پڕە لەبێدادای دابەش کردنی داهات و دامەزراندن و خۆشگوزەرانی لەسەر ئینتیمای حیزبیەو سەرجەم دەزگاکانی دەسەڵات مۆنۆپۆڵ کراون لەلایەن نوغبەیەکی لەدەسەڵاتەوە، تەنها کەسانی گوێڕایەڵ دەتوانن خۆشگوزەران بن، کۆمەڵگا بەشێوەیەک پڕ بووە لە ئاکاری نائەخلاقی مرۆڤ لەپێناوی بڕێک پارە ئامادەیە هەموو تاوانێک ئەنجام بدات، ئەم نوغبەیەی دەسەڵات هێزی چەکداری گوێڕایەڵیان هەیەو هەرکەسێ یاخی بێت و لەفەرمانەکانیان لابدات، سزا دەدرێت، چ کوشتن یاخود ئەشکەنجە، یان زیندانی کردن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئەخلاق و هۆشیاری لەکەسی گوێڕایەڵدا.

یاخی بوون لەم سیستمەو ڕەخنەگرتن، لەو دیاردە دزێو قێزەونانە، ئەرکێکی ئەخلاقیە، ئەبێ ئەوەمان قبوڵ بێت، ئەو کارانەی مرۆڤانە نیەو ناشرین و دزیوە ڕەت بکرێتەوە، هەر فەرمانێک لە بەرژەوەندی مرۆڤدانەبوو و مافی ئازادی تاک و کۆمەڵگای پێشێل کرد، تەنانەت ئەگەر فەرمانێکی ئیلاهیش بیت دەبێ لیێ یاخی بین و شۆڕشێکی عەقڵانی بەرپا بکەین، دژی هەموو نایەکسانی و کارێکی نامرۆڤانە بجەنگین، چونکە دەسەڵات هەمیشە لەمرۆڤی یاخی دەترسی و بۆیە پەنا دەبات بۆ بێدەنگکردنیان، قەیرانی هۆشیاری و ئەخلاقی مرۆڤی یاخیە دەسەڵات بەشێوەیەکی تۆتالیتاری و بەئارەزوو و بەرژەوەندی خۆی سیستمەکە دەبات بەڕێوە.

کەسانی یاخی کەسانی بوێرن، هەست بەگەورەی خۆیان و ئەقڵی خۆیان دەکەن، ئەقڵانی بیردەکەنەوە ئەقڵ ڕێنمونیان دەکات، بەڵام کەسانی گوێڕایەڵ هەمیشە هەست بەترس دەکەن و خۆیان ڕادەستی سەرۆکێکی دەسەڵات گەرا دەکەن، هەمیشە بەدوای سەرکردەیەکی بەهێزدا دەگەڕێن تالەسایەی دا هەست بەئەمنیەت و پایرزراوی بکەن، سەرکردەی دەسڵات گەراش پێویستی بەکەسانی گوێڕایەڵەو خۆی دەسەپێنێت بەسەریاندا و لەکۆتایشدا کەسانی وەکو هیتلەرو سەدام و ستالین دروست دەکەن.

ئاراس مام سەعید

Previous
Next
Kurdish