Skip to Content

له‌ ( نازم حیكمەت )ـه‌وه‌ … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

له‌ ( نازم حیكمەت )ـه‌وه‌ … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

Closed
by ئه‌یلول 22, 2019 General, Poems

(1)
بۆ ڤێرا

وتی : بە یارمەتیت وەرە!
وتی : بمێنەوە!
وتی : زەردەمسكە ببەوە!
بمرە!

هاتم ..
مامەوە ..
زەردەمسكە بوومەوە و
مردم .

(2)
پیاوێكی گەشبین
كە منداڵ بوو،
چ جاران باڵی مێشێكی هەڵنەكێشا ،
تەنەكەی بە كلكی پشیلانەوە نەكرد
یان خاڵخالۆكەیەك
لە پەلكە شخاتە بەند بكا
یاخود ،
پێ لە شارەمێروولەیەك بنێ ..

كە گەورە بوو
هەموو ئەو شتانەیان بەو كرد !
من لە تەنیشت جێ و بالنگانی بووم كە مرد ،
پێی وتم :
قەسیدەیەكم
لەبارەی خۆر و دەریا
لەبارەی ،
فڕنە ناووكیی و
مانگە دەسكردەكان و
گەورەیی مرۆڤایەتییەوە
بۆ بخوێنەوە .. !

  • له‌ ( الحوار المتمدن)ـه‌وه‌ ڕۆژی 6 \5 \2012

(3)ـنامۆترین بوونەوەری سەرزەمین

تۆ وەك دووپشك وای براكەم !
تۆ وەك دووپشك ،
بە ترسنۆكی ،
لە تاریكیدا دەژی ..
تۆ وەك چۆلەكە دەلەرزی
وەك ماسی سەدەفی
هەموو دەرووت لێ گیراون ..
وەك دەمی ئاگرپژێنێكی خامۆش
بە سامی برام!

Previous
Next
Kurdish