Skip to Content

95 Views

چیرۆک\  كچه‌ نیگار كێشه‌كه‌ … نووسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران

چیرۆک\ كچه‌ نیگار كێشه‌كه‌ … نووسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by September 22, 2019 General, Literature
image_print

به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی نووسه‌ر:

…كچه‌ نیگار كیشه‌كه‌ چیرۆكی ژیانی خێزانێكی كوردی ناوچه‌ی حه‌له‌به‌ له‌لایه‌ن كاره‌كته‌رێكی نێو خێزانه‌كه‌وه‌ باس له‌ ژیانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی ده‌كات پێش ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی, كه‌ به‌ شێوازێكی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌ڕێ كردووه‌, وه‌ هاوكاتیش باس له‌ ژیانی خۆیان ده‌كات پاش ڕووداوه‌كه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی
چیرۆكه‌ چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و تراژیدیایه‌, خستنه‌ڕووی به‌شێكی بچووكی ئازاره‌كانی كورده‌, كه‌ به‌درێژایی مێژوویان ڕوبه‌رووی چه‌وسانه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌ , وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م خستنه‌ڕوه‌ ش له‌ئاستی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ نه‌بووبێت كه‌ ڕووبه‌ڕوی كورد كراوه‌ته‌وه‌ …

ناوم زیلانه‌ ته‌مه‌نم سێزده‌ ساڵه‌, كچه‌ كوردێكی ناوچه‌ی (حه‌له‌بی) سوریام, باوكم ناوی( ئاریانه‌) و دایكیشم ناوی (مریم)ه‌ وه‌ برا بچووكه‌كه‌م ناوی ( عیسایه‌) ته‌مه‌نی ته‌نها ده‌ ساڵه‌ , هه‌ردووكمان تاقانه‌ بووین وه‌ یه‌كتریمان زۆر خۆش ده‌ویست, وه‌ برا بچووكه‌كه‌م به‌ به‌رده‌وامی به‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه‌یه‌وه‌ هانده‌ری كاره‌كانی منی ده‌كرد, چوونكه‌ من له‌ ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ به‌هره‌یه‌كی هونه‌ریم تێدا هه‌بوو كه‌ هونه‌ری وێنه‌كێشان بوو, به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و هونه‌رم بۆ خۆم په‌روه‌رده‌ ده‌كردو وه‌ خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌ له‌ داهاتوودا ببمه‌ وێنه‌كێشێكی لێهاتوو,وه‌ هه‌رچه‌نده‌ش پێداویستیه‌كی زۆری وێنه‌كیشانم له‌ به‌رده‌ستدا نه‌بوو, كه‌ زیاتر هونه‌ره‌كه‌م پێ فراوان بكه‌م, به‌ڵام هیچ كاتێك بێ هیوایی به‌رۆكی منی نه‌گرتبوو ,وه‌ براكه‌یشم به‌ به‌رده‌وامی پێی ده‌وتم داده‌ تۆ له‌ داهاتوو دا ده‌بیته‌ وێنه‌كێشێكی زۆر گه‌وره‌,منیش دڵم به‌ قسه‌كانی براكه‌م زۆر خۆش بوو ,ئاریانی باوكم پیاوێكی زۆر ڕووخسار ماندوو بوو , ئه‌و به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر دووكانێكی بچووك دا كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ئێمه‌ پێ دابین بكات, هه‌رچه‌نده‌ش دووكانه‌كه‌ هی خۆمان نه‌بوو, به‌ كرێ گرتبوومان به‌ڵام توانیمان به‌و دوكانه‌ بچووكه‌ ژیانێكی خۆش و ئاسووده‌مان هه‌بێت,هه‌ر كاتێك باوكم ده‌هاته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌موومان له‌ سه‌ر مێزێكی بچووكی نان خواردن كۆبووینه‌وه‌, , وه‌ هه‌ركاتێكیش من له‌سه‌ر سه‌عی كردن بوومایه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌جێم ده‌هێشت,چوونكه‌ باوكی ئێمه‌ ته‌نیا به‌شه‌وه‌كان ده‌هاته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و كچ و كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی له‌ ئامێزی خۆی دا گرت, وه‌ باوكم به‌به‌رده‌وامی ده‌یوت كاتێك دێمه‌وه‌ بۆ لای ئێوه‌ وه‌ له‌ ئامێزتان ده‌گرم ,ئه‌وكاته‌ ماندوبه‌نه‌كه‌م له‌ یاد ده‌چێته‌وه‌ , به‌ڵام كاتێك من سه‌یری باوكم ده‌كرد ڕووخساری ماندوو بوونێكی زۆری لێ ده‌باری , كه‌چی ئه‌و ماندووبوونه‌كه‌ی شارده‌وه‌ و خه‌نده‌ خسته‌ سه‌ر لێوه‌كانی بۆمان, وه‌ دایكیشم كه‌ به‌ شاژنی ماڵه‌وه‌مان ناسرابوو ,خواردنێكی خۆش و به‌له‌زه‌تی بۆمان ئاماده‌كردبوو, ئیتر هه‌ر چوارمان له‌ سه‌ر سفره‌كه‌دا كۆبووینه‌وه‌ و قسه‌ی خۆشمان ده‌كردو وه‌ هه‌میش خواردنێكی به‌له‌زه‌تیشمان ده‌خوارد , , ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و دانیشتین و قسه‌ی خۆشمان ده‌كرد و سه‌یری بابه‌تی جۆراو جۆریشمان ده‌كرد له‌ نێو ته‌له‌فزیۆندا, به‌ڵام من كاتژمێر 10:00 چوومه‌ ژووره‌كه‌ی خۆم و كه‌مێك سه‌عی كردنه‌كه‌م دووباره‌ كرده‌وه‌ و كات بووه‌ 11:15 ویستم وێنه‌یه‌ك بكێشم به‌ڵام كات دره‌نگ بوو , ئیتر منیش زۆر ماندوو بووم, وه‌ بایه‌نیه‌كه‌ی ده‌بێت زوو هه‌ڵبستم بۆ قووتابخانه‌ , منیش چوومه‌ نێو جێگاكه‌ی خۆم و جاوه‌كه‌نانم داخست و به‌ره‌و دوونیایه‌كی تر گه‌شتێكی چه‌ند كاتژمێریم كرد,
بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ڕۆژێكی نوێتر دووباره‌ هه‌ڵگیسرایه‌وه‌ وه‌منیش له‌گه‌ڵی هه‌ستامه‌وه‌ وه‌ برا بچووكه‌یشم هه‌ستابوو , دایكم له‌ چێشتخانه‌كه‌دا بوو خه‌ریكی درووست كردنی خواردن بوو بۆمان, به‌ڵام باوكم له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوو ڕۆیشتبووه‌ بۆ سه‌ر دووكانه‌كه‌ی, ئیتر خواردنه‌كه‌ ئاماده‌بوو له‌گه‌ڵ نانێكی گه‌رم دا, كه‌ دایكم به‌یانیه‌كه‌ی زوو هه‌ستابوو له‌ نانه‌واخانه‌كه‌ی پشت ماڵمان نانێكی گه‌رمی هێنابوو بۆمان ئیمه‌ش خواردنه‌كه‌مان خواردوو خۆمان گۆڕی جانتاكه‌مان كرده‌ سه‌رشانمان و, وه‌ دایكم پرچه‌كانمی بۆم ڕێكخست و ماچێكی هه‌ردووكمانی كردوو و پاره‌ی ڕۆژانه‌كه‌یشمان وه‌رگرت, دایكم به‌به‌رده‌وامی پێش ئه‌وه‌ی بڕۆین بۆ قوتابخانه‌ ده‌یوت ئاگاتان له‌ خۆتان بێت ڕۆله‌كانم, ئێمه‌ش كه‌وتینه‌ ڕێ بۆ قووتابخانه‌ وه‌ قووتابخانه‌كه‌ی من براكه‌م زۆر لێك نزیك بوو ,به‌ڵام براكه‌م له‌ نیوه‌ی ڕێگا له‌من دابڕاو خۆی به‌ته‌نیا ڕۆیشت , به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی لێكداببڕێن , ماچێكی برا ئه‌زیزه‌كه‌ی خۆم كردو وه‌ پێشم وت ئاگاداری خۆت به‌ تاقانه‌كه‌ی داده‌,
به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی قووتابخانه‌مان به‌ڕێ كرد وه‌ له‌ كۆتایدازه‌نگی لێدانی ماڵه‌وه‌ی لێدا, كه‌چی به‌شێكی قوتابیه‌كان به‌ گوێبیستی ئه‌م زه‌نگه‌ زۆر دڵخۆش بوون, منیش به‌ڕێكه‌وتم به‌ره‌و لای قووتابخانه‌ی براكه‌م كه‌ له‌وێ چاوه‌ڕێی ئه‌وم ده‌كرد تاوه‌كو بێته‌ ده‌ره‌وه‌, ئه‌وانیش زه‌نگی كۆتاییان لێدا بۆ ماڵه‌وه‌, ئێمه‌ش كه‌وتینه‌ ڕێی بۆ ماڵه‌وه‌ و به‌ڵام ده‌بوایه‌ براكه‌م پێش ئه‌وه‌ی بڕواته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ خواردنگه‌كه‌ی لای قوتابخانه‌كه‌ی خواردنێكی بخواردبایه‌ كه‌ زۆر حه‌زی لێ بوو به‌ڵام من ناوه‌یه‌كم هه‌ر نه‌ده‌زانی چوونكه‌ حه‌زم لێی نه‌بوو وه‌ بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێ ده‌هات , ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و چه‌ندایه‌كی لێی خواردو وه‌منیشی زۆر تووڕه‌ كرد, وتم به‌سه‌ كوڕه‌ ئێستا دایكم له‌ ماڵه‌وه‌ خواردنی بۆمان ئاماده‌كردووه‌, ئه‌ویش وتی وازم لێ بێنه‌ داده‌ زۆر خۆشه‌ ئه‌م خواردنه‌, وه‌ دوایی پێی وتم داده‌ ده‌توانی ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ وێنه‌یه‌كم بكێشی , فشه‌ فش كوڕه‌ خۆ من جارێ وێنه‌كێشێكی لێهاتوو نیم تاوه‌كو وێنه‌ی تۆ بكێشم , كاكیشم وتی من شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌م داده‌ گیان, كه‌خووشكێكی وه‌كو تۆم هه‌یه‌ وه‌ ئومێدم هه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌بیته‌ به‌ناوبانگترین وێنه‌كێش بۆ وڵاته‌كه‌مان, منیش زۆر دڵخۆش بووم به‌ قسه‌كانی برا تاقانه‌كه‌ی خۆم, منیش پێم وت شانازیت پێوه‌ ده‌كه‌م كه‌ برایه‌كی زیره‌ك و ئاقڵی وه‌كو تۆم هه‌یه‌, ئه‌ویش خواردنه‌كه‌ی ته‌واو كرد و كه‌وتینه‌ ڕێ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕێگادا تووشی كه‌سێكی خراپ بووینه‌وه‌ كه‌ ویستی پاره‌كانمان ببات و ئازارمان بدات, بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ چه‌قۆیه‌كی بچووكی ده‌رهێنا و ویستی په‌لامارمان بدات , به‌ڵام براكه‌م جانتاكه‌ی سه‌رشانی زۆر قوورس بوو ,راسته‌وخۆ بۆی فڕێ داو چه‌قۆكه‌ی ده‌ستی كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی و ئێمه‌ش ڕامان كرد وخۆمان له‌ كۆڵانێك شارده‌وه‌ تاوه‌كو چه‌ته‌كه‌ وازمان لێ بێنێت, وه‌ كاتیش زۆر دره‌نگ بوو نزیكه‌ 12:55 بوو, ئیتر بینیمان كه‌س دیار نیه‌ ئێمه‌ش ڕامان كرد بۆ ماڵه‌وه‌…

به‌م شێوه‌یه‌ من و براكه‌م به‌ ڕاكردن گه‌یشتینه‌ لای ماڵی خۆمان و به‌ تووندی له‌ ده‌رگای ماڵه‌وه‌مان دا , دایكیشم به‌ ڕاكردن به‌ره‌و ده‌رگاگه‌ ڕای كردو ده‌رگاكه‌ی له‌ ئێمه‌ كرده‌وه‌ و ئێمه‌ی بینی كه‌ ڕه‌نگی ده‌موچاومان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو, وه‌ دایكیشم ده‌ستی كرد به‌ گریان و ده‌یوت شتێك له‌ كچ و كوڕه‌كه‌م هاتووه‌ , وه‌ یه‌كسه‌ر هه‌وڵیدا ته‌له‌فۆن بۆ باوكم بكات, به‌ڵام من نه‌مهێشت ته‌له‌فۆن بۆ باوكم بكات ,وتم دایكه‌ هیچ شتێكی مه‌ترسیدار ڕووینه‌داوه‌ تكایه‌, با باوكیشم تووشی دڵه‌ ڕاوكێ نه‌كه‌ین و وه‌ له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌و ڕێگا دوورو درێژه‌ با نه‌ بڕێت و بێته‌وه‌ بۆ لای ئێمه‌,چوونكه‌ دووكانه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ نێو بازاڕ بوو زۆر دوور بوو له‌ ماڵه‌وه‌مان , وه‌ باوكم به‌ پایسكیله‌ كۆنه‌كه‌ی هاتووچۆی ده‌كرد بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی, كه‌زۆرجاران له‌رێگادا پایسكیله‌كه‌ی باوكم گرفتی بۆ درووست ده‌كرد, به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ڕووداوه‌كه‌م بۆ دایكم باسكردوو دایكم ده‌ستی به‌گریان و كردوو ئێمه‌ی له‌ باوه‌ش گرت وتی سووپاس بۆ تۆ خوایه‌ گیان كه‌ هه‌ردوو جگه‌ر گۆشه‌كه‌م به‌ منت به‌خشیه‌وه‌, دایكه‌ گیان پێویست به‌ گریان ناكات ئێمه‌ زۆر باشین, وه‌ تكایه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ بۆ باوكم باس مه‌كه‌ با ئه‌و له‌تاو ماندووبوونه‌كه‌یدا با خه‌م و ئازار بۆ ئێمه‌ش نه‌كێشێت, دایكیشم وتی باشه‌ كچه‌كه‌م, پێی ناڵێم به‌س ئێوه‌ش ئاگه‌داری خۆتان بن, من و باوكت به‌بێ ئێوه‌ ناتوانین بژین چوونكه‌ ئێوه‌ گه‌وره‌ترین سامانی ئێمه‌ن له‌م ژیانه‌دا, من چوومه‌ ژووره‌كه‌ی خۆم و ته‌له‌فۆنم بۆ هاوڕێكه‌م كرد كه‌ ناوی (میرال) بوو, له‌ هه‌مان كاتدا دراوسێیشمان بوو كه‌ ساڵانێكی زۆر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان دروست كردبوو, ئه‌ویش به‌په‌له‌ گه‌یشته‌ لای من و ڕووداوه‌كه‌م بۆی باسكرد چوونكه‌ من ئه‌و هاوڕێیه‌ی خۆم زۆر خۆش ده‌ویست ,وه‌ جگه‌ له‌وه‌ كه‌سێكی زۆر ڕاستگۆ بوو, وه‌ زۆربه‌ی نهێنیه‌كانمان بۆ یه‌كتری باس ده‌كرد به‌ڵام ئه‌و له‌ قووتابخانه‌ نه‌یده‌خوێند چوونكه‌ باوكی و دووبراكه‌ی ڕێگریان لێ ده‌كرد كه‌ بڕواته‌ قووتابخانه‌و خوێندنه‌كه‌ی خۆی ته‌واو بكات ,وه‌ هه‌رچه‌نده‌ش میرالی هاوڕێم كچێكی زۆر زیره‌ك و ژیر بوو به‌به‌رده‌وامی ئاره‌زووی له‌زانست و زانیاری هه‌بوو, وه‌ هه‌میشه‌ له‌لای من ده‌یوت زۆر به‌ ئاواتم كه‌ له‌ داهاتوودا ببمه‌ كچێكی شانۆكار به‌ڵام باوكم و براكانم ئه‌و خه‌ونه‌ی منیان به‌ زیندوویی له‌ نێو گۆر زینده‌ به‌چاڵ كرد, منیش باوه‌شێك به‌ هاوڕێكه‌ی خۆم دا كرد و وتم ئازیزه‌كه‌م هه‌رگیز بێ هیوا مه‌به‌ له‌ خه‌ونه‌كانت ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا تۆ بگه‌یته‌ باوه‌شی خه‌ون و ئاواته‌كانت, منیش به‌م شێوه‌یه‌ من ده‌ستم كرد به‌ كێشانی وێنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ ناخۆشه‌ی كه‌ به‌سه‌ر من براكه‌م داهات له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌وه‌, كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ چاره‌نووس بوبێت من و براكه‌می له‌وێ ڕزگار كرد له‌ ده‌ستی ئه‌و مڕۆڤه‌ دڕنده‌یه‌, به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك وێنه‌كه‌م كێشاو كه‌چی هه‌رچه‌نده‌ش له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو, چوونكه‌ من پێداویستیكانی وێنه‌كێشانم به‌ ته‌واوه‌تی لام نه‌بوو بۆیه‌ زۆر به‌جوانی ده‌رنه‌ده‌چوو, به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌بوو من وێنه‌كه‌م كێشاو له‌ ئه‌رشیفی ئه‌لبۆمه‌كانم هه‌ڵم گرته‌وه‌و هیچ كاتێك هیوای خۆم له‌ده‌ست نه‌دابوو بۆ نه‌بوونی شتێكدا, شه‌و دا هات و میرالی هاوڕێكه‌م ماڵئاوایی لێ كردم, ئه‌و پێی وتم هه‌رده‌م له‌ خۆشی دابیت هاوڕێكه‌م , منیش به‌ ئازاره‌وه‌ ماڵئاوایم لێی كردو هیوای به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یم بۆی ده‌خواست, باوكیشم له‌ ڕێگا بوو بۆ هاتنه‌وه‌ , كاتێك باوكم هاته‌وه‌ بینیم كارتۆنێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌ ده‌ست دابوو منیش سه‌رم به‌و كارتۆنه‌ ده‌ستی باوكم سوڕمابوو, وتم ئه‌وه‌ چیه‌ باوكه‌ ئه‌و كارتۆنه‌, كه‌چی دایكم ده‌یزانی چی تێدایه‌, به‌ڵام بۆمیان كرد به‌ سووپڕایز , باوكم وتی بیكه‌وه‌ كچه‌كه‌م , منیش كردمه‌وه‌ و به‌ڕاستی سه‌رم سه‌ڕسورما له‌ بینینی , چوونكه‌ زۆر جوان و سه‌رنج ڕاكێش بوو ئه‌ویش پێداویستیه‌ گرانبه‌هاكانی وێنه‌كیشان بوو كه‌ باوكم به‌ دیاری بۆمی كڕیبوو, وه‌ ساڵانێكی زۆر به‌ ئاواتیه‌وه‌ خه‌ونم پێوه‌ی ده‌بینی, كه‌چی له‌ كۆتاییدا باوكم خه‌ونه‌كه‌ی بۆمن كرده‌ ڕاست,منیش زۆر سووپاسی باوكم كرد وتم باوكه‌ ئه‌مه‌ زۆر شتێكی گرانبه‌هایه‌ , باوكیشم وتی كچه‌كه‌م ئه‌وه‌ له‌ ئاستی تۆ زۆر بێ نرخه‌, تۆ شایه‌نی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تری كچه‌ جوانه‌كه‌ی خۆم, منیش بردمه‌ ژووره‌كه‌ی خۆم و به‌جوانی هه‌رهه‌موویم ڕێكخسته‌وه‌ و, ده‌ستم به‌ وێنه‌كێشانی زۆر سه‌رنج ڕاكێش ده‌كرد بۆخۆم, براكه‌یشم وتی پیرۆزه‌ داده‌ گیان ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ونت پێوه‌ بینی ئێستا خه‌ونه‌كه‌ت بووه‌ ڕاست , كه‌چی ئێستا تۆ ده‌توانی وێنه‌ی زۆر گه‌وره‌ گه‌وره‌ بكێشیت, به‌ڵام كێشانی وێنه‌ی من له‌ یاد نه‌كه‌ی داده‌, ئاخ له‌ ده‌ستی برا زۆر زانه‌كه‌ی خۆم باشه‌ به‌چاوان وێنه‌یه‌كت ده‌كێشم, یه‌كه‌م وێنه‌م كه‌ بیكێشم وێنه‌ی براكه‌م بوو چوونكه‌ ئه‌و به‌ به‌رده‌وامی , داوای ئه‌وه‌ی له‌ من ده‌كرد كه‌ وێنه‌یه‌كی بكێشم, له‌ كۆتایدا پاش چه‌ند ڕۆژێك توانیم وێنه‌ی براكه‌م بكێشم وه‌كو دیاریه‌ك پێشكه‌شی بكه‌م, ئه‌ویش به‌ دیاریه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو وه‌ هه‌ستا دیاریه‌كه‌می برد بۆ قووتابخانه‌كه‌ی وه‌ له‌وێ هه‌ڵیواساند و وتی ئه‌مه‌ دیاری خوشكه‌ تاقانه‌كه‌ی خۆمه‌ كه‌ به‌ ده‌سته‌كانی خۆی بۆمنی كێشاوه‌, منیش به‌و هه‌ڵوێسته‌ی برام له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌م دا زۆر دڵخۆش بووم , وه‌هه‌میشه‌ ده‌م وت خوا برایه‌كی وه‌كو تۆ بداته‌ هه‌موو خۆشكێك چوونكه‌ برای باش بۆ خووشك گه‌وره‌ترین سامانی ژیانه‌…

هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌له‌ب له‌ چاوه‌ڕوانی ساڵێكی نوێ دان, وه‌ ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی له‌ چاوه‌ڕوانی ساڵێكی نوێ دا بووین, به‌ڵام بۆ من جیاوازتر بوو, چوونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ڕۆینه‌ نێو ساڵێكی نوێ , وه‌ منیش پێ ده‌خه‌مه‌ نێو ته‌مه‌نێكی نوێوه‌ , واته‌ له‌ زیلانی ته‌مه‌ن سێزده‌ ساڵه‌وه‌ به‌ره‌و زیلانی ته‌مه‌ن چوارده‌ساڵ هه‌نگاو ده‌نێم,ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌كاریه‌كانی نێو ماڵی ئێمه‌ جیاواز بوو, دایكم به‌ ده‌سته‌ كابانیه‌كه‌ی كێك و شیرنه‌مه‌نیه‌ زۆر خۆشه‌كانی بۆمان درووست كرد , باوكیشم ئه‌و ڕۆژه‌ زوو له‌ دووكانه‌كه‌ی هاته‌وه‌ و ڕۆیشت پێداویستیه‌كانی ڕۆژی له‌دایكبوونی بۆمن كڕی , به‌ڵام بۆ میرالی هاوڕێم ساڵی نوێ بووه‌ ساڵێكی پڕ له‌ ناخۆشی و زینده‌ به‌چاڵكردنی ته‌واوی ئاواته‌كانی چوونكه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ , ئه‌ویان خسته‌ نێو ژیانی هاوسه‌رگیری ,میرالی هاوڕێم ته‌مه‌نی ته‌نها پازده‌ ساڵ بوو , ئه‌و هێشتا زۆر بچووك بوو بۆ پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری, میرالی هاوڕێم خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ون و ئاواتی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ داهاتووی خۆی , به‌ڵام باوك و دوو برا سته‌مكاره‌كه‌ی , هه‌موو ئاوه‌ته‌كانی ئه‌ویان كووشت, ئیتر بۆ كۆتا شه‌و هات بۆ لای من و ماڵئاوایی لێكردم به‌ڵام ماڵئاواییه‌كی پڕ له‌ گریان و فرمێسك ڕژێن بوو,دوا قسه‌ی میرالی هاوڕیم بۆ من ئه‌وه‌ بوو , هاوڕێ تاقانه‌كه‌م زیلان گیان من ئه‌م
شه‌و بۆ كۆتا جار هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌مژم له‌ حه‌له‌ب , به‌یانی ده‌ڕۆم بوو دیمه‌شق, له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هاوژینی ته‌مه‌نی منه‌ , به‌ڵام من جارێ پێوستم به‌ هاوژین و درووستكردنی خێزان نه‌بوو , وه‌ هه‌روه‌ها یه‌كه‌م جارمه‌ كه‌ ئه‌و كوڕه‌ ده‌بینم,وه‌ ده‌ڵێن كوڕێكی زۆر خراپه‌ پێشتر تاوانێكی ئه‌نجام داوه‌, كه‌چی ده‌یانه‌وێ ئێستا ژنی بۆ بهێنن , ئه‌و ژنه‌ش منم, كه‌ به‌و منداڵیه‌وه‌ ژیانی منیان شێواند, ئێستا من چی بكه‌م زیلانی هاوڕێم, به‌ڕاستی منیش له‌ تاو قسه‌ ئازار به‌خشه‌كانی دا نه‌م ده‌زانی چی پێ بڵێم, بۆیه‌ ته‌نها له‌ باوه‌شم گرت و پێم وت خوا ئاگه‌دارت بێت هاوڕێ ئه‌زیزه‌كه‌م, خۆزگه‌ شتێكم به‌ده‌ست بهاتبایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بده‌م , به‌ڵام هیچ شتێكم پێ ناكرێت بۆیه‌ بم به‌خشه‌ هاوڕێ تاقانه‌كه‌م, ئه‌ویش دوا قسه‌ی خۆی بۆمن كردوو وتی, كه‌ ته‌نها تۆ ئاسووده‌ به‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئاواته‌كان و خه‌ونه‌كانت بۆ خۆت بژی , ئیترمن هیچ شتێكم له‌ تۆ ناوێ له‌وه‌ زیاتر (زیلانی) هاورێم, ئه‌وه‌ دواین قسه‌ی بوو بۆ من و ئیتر ئه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ به‌ چاوه‌ پڕ له‌ فرمێسكاویه‌كه‌ی, منیش زۆر دڵگران بووم به‌و ڕووداوه‌, هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها كاتژمێرێك ماوه‌ بۆ چوونه‌ نێو ساڵێكی نوێ و له‌گه‌ڵ چوونه‌ نێو ته‌مه‌نێكی نوێوه‌, به‌هه‌موو شێوازێك ئاماده‌كاریه‌كانمان كرد و له‌گه‌ڵ مۆمه‌كانی ته‌مه‌نیشم ئامه‌ده‌كرد و هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی كاتژمێره‌كه‌ و چوونه‌ نێو ساڵی تازه‌دا منیش مۆمه‌كانی ته‌مه‌نم كووژانده‌وه‌,وه‌ له‌گه‌ڵ كووژانه‌وه‌ی مۆمه‌كانی ته‌مه‌نم ئاواتێكم بۆ خۆم خواست , كه‌ له‌ داهاتوودا ببمه‌ شێوه‌كارێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆم, به‌م شێوه‌یه‌ من بوومه‌ چوارده‌ ساڵ و وه‌ ساڵی تازه‌ش بووه‌ (2011).

درێژەی هەیە …..

1-3


|

Previous
Next

Leave a Reply