Skip to Content

167 Views

ئەدەبی مناڵان/ مـــەڕی گـێـژ …محەمەد بەرزی

ئەدەبی مناڵان/ مـــەڕی گـێـژ …محەمەد بەرزی

Be First!
by September 28, 2019 General, Kids Literature

شـوانـێـکـی پـیـری مـانـدوو
لــە ژێــر دارێ نـوسـتـبـوو

مـەڕەکـان لـە خـۆشـیـانـا
خـێـرا مـلـیـان پــێــوە نـا

ئـەوەنـدە دوور کـەوتـنەوە
حــەزیـان نـەکـرد بـێـنەوە

کەوتـنە یـاری و ڕاکـە ڕاک
بــاعە بـاعـێـکی بـێـبـاک

لـە پـڕ گـورگـێ دەرپـەڕی
مـەڕێـکـی نـایــە ژێــری

ئـەوانـی تـر وا تــۆقــان
گــەڕانــەوە لای شــوان


٢٧ / ٧ / ٢٠١٩

Previous
Next

Leave a Reply