Skip to Content

كەنتۆر … پشکۆ ناکام

كەنتۆر … پشکۆ ناکام

Closed
by ئه‌یلول 28, 2019 General

….لە سایت و هەواڵەکانا جار و بار ئەبیستین کە لیژنەیەکی تایبەت بە قائمقامیەت هەستاوە بە داخستنی ئەم یان ئەو دوکان و چێشتخانەیە لەبەر نەبوونی مەرجی تەندروستی و شتی تریش ، ئەم ئیجرائاتە باشە و مایەی دەستخۆشی و پشتگیری کردنە ، هەرچەنە هەموو شوێنە ” نەگونجاوەکان” ناگرێتەوە سەبارەت بەوەی خواپیاوێک یان مەسئولێکی حیزبی لەپشتەوەیە ، خۆزگە بۆ ئەوەی خەڵک لە زۆر شتی گەورە و خەتەرتر ڕزگار بکرێت لیژنەیەک بۆ ئەو حیزب و گروپانە دابنرێت کە مەرجی نیشتمان پەروەری نیە و مانەوەی خۆیان بە دزینی قوت و داهاتی خەڵک لەسەروو هەموو ئیعتیبارێکەوەیە ، دابخرێن تا لەکۆڵ خەڵک ببنەوە و چیتر ئەو خەڵکە وەک عەڕەبانەی معەوەق لێنەخوڕن………
حیزبی وا هەیە لەوەتەی بۆ نەگبەتی کورد دروست بوە یەک سوودی بۆ خەڵک نەبوە و لە ژیانیا یەک دوو ئاشبەتاڵ و بەهاوکاری سوپای عێڕاقی شاری کوردستانیان داگیر کردوە و هەموو کورد ناگۆڕنەوە بە “…….”ێكی بنەماڵە و لەوەتەی دەسەڵاتداری( هەرێم!!)يشە نەک قوتی خەڵک تەنانەت دەغیلەی یارمەتی نەخۆشەکانیشی دزیوە ، ئەمەش مشتێکە لە خەرواری مێژووی زەردی ئەو حیزبە ، جا توخوا ئەم حیزبە نەبوونی باشتر نیە بۆ ئەو خەڵکە ، ئاخۆ کەی گوێمان لێبێت بووترێت:لیژنەکە هات…..
حیزبی تری کەوا و سەلطە لەبەری وامان هەیە هەموو کورد تیا بچێ بەقەد ئەوەیان پێ ناخۆش نیە کە سەرۆکی تورکیا تووشی هەڵامەت بێت و فڕیان نیە بەسەر بیر و باوەڕی ئینسان پەرەوەری نیە کە ئینسان لە سەنتەری بەرژەوەندیەکان بێت نەک ئایین ، سیاسەت ئایدیایە و ئایدیاش لەگەڵ ئەوانا یەک ناگرێتەوە چونکە شەریعەتەکەیان ڕێگە نایات ئینسان ئازادانە بیربکاتەوە بەڵکو هەموو شتێک پێشتر نووسراوە و ئەوەی ڕوو ئەیات دەسەڵاتی ئینسانی تیا نیە و قەزا و قەدەری ئیلاهیە!! بە تایبەتی بیرکردنەوەی ئەوان لەگەڵ دیموکراسیا دژ بەیەکن چونکە دیموکراسی قبوڵ کردنی یەکترە ، ئەوان جگە لەخۆیان هەموو کەسێکی ترە کافرە و بەدەیان لیستی خەتی سووری نامەنتیقیان بۆ کۆمەڵگا هەیە و کەسیش نازانێ پێش کۆماری ئیسلامی ئەمانە لە کوێ بوون و لەکام حوجرەیا خۆیان مات یا بوو ، سەریان لە دواکەووتوانی خۆشیان شێوانوە، دە پانزە کۆپی یان هەیە : ئیخوان ، قاعیدە، داعش، ئێران ، سعودیە ….هتد و کەس نازانێ خولە چەخماخسازەکەیان کامەیە؟..ئەمان گەر بێنە سەر حوکم بەو کتێبە حوکم ئەکەن کە بە یەکێک لە تێکستەکانی کورد ئەنفال کرا ،،جا باشتر نیە تا زووە دابخرێن؟
گروپی واش هەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی هاوار هاواریان دەمارەکانی ملیانی وەک کابڵی تەلەفۆنی لێکردبوو ، کەچی دەرکەوت ئەوان مەبەستیان گۆڕینی جل و بەرگ بوە!! نۆێنەری گروپێک لە بە ناو پارلەمان گۆڕینی سیستەمی سیاسی و گۆڕینی کراس لەیەک جیانەکاتەوە هەقە لەبەر نەبوونی مەرجی تێگەیشتن لە سیاسەت و هەڵخەڵەتاننی جەماوەرەکەی خۆیان دابخرێ، گەر گۆشت فرۆشێک مەرجی پاک و تەمیزیی هەیە ، گروپی سیاسیش مەرجی ئەقڵی سیاسی و بیرکردنەوەی عەقڵانی ئەبێ هەبێ ، کە نەبوو پێش ئەوەی لیژنەی داخستنەکە بگات لە ماڵەوی خۆیان دانیشن باشترە ، هەر وەکو وا ناکەن با هەوڵ بەن نوێنەرەکانیان فێرکەن کە پارلەمان شوێنی بەرگریە لە مافەکانی خەڵک و “كەنتۆر”ی جل نیە………………

Previous
Next
Kurdish