Skip to Content

ئیتر، لێرەو سڵاو کردن و ئەحواڵ پرسین بگۆڕین بۆ خۆشەویستیەک عیبادەتی تێدابێت.

ئیتر، لێرەو سڵاو کردن و ئەحواڵ پرسین بگۆڕین بۆ خۆشەویستیەک عیبادەتی تێدابێت.

Closed
by ئه‌یلول 28, 2019 General

نووسین⁄ حسێن ڕووپاک


ئەو خواپەرستییەی کە پەیامبەرکانی خواش ئەنجامیان نەداوا.
لێرەوە با بۆ نوێژی بەیانیان جلەکانمان ڕەنگەکەی شین بێت. سوڕەتی الفجر ھیچی تر بەبێ ڕەنگی شین نەخوێنین لەنوێژەکانماندا، با ڕەنگی سور ببێتە سونەتی خۆشەویستی دوای ھەموو خودا پەرستییەکی نیوەڕۆیانە .
لە عەسردا سپی سپی دەربکەوین و
کەمێک پاکی بۆ خواو بۆ خۆشەویستیەکەمان دەربخەین
تکایە لە ئێواراندا جلێکی گوڵ گوڵیم بۆ لەبەر بکە بۆ ئەوەی ڕووی خۆری تۆ و سرووشتی گوڵەکان لەشەویشدا ھەر دەست لەملی یەکتر بکەن.
لەشەویشدا، ببە بە ئەکتەرێکی ساختەی ناو ڕۆمانەکان و حەقیقەتی خۆشەویستی خۆتم پێنیشانبدە.
لێرە من ئاوا لە خواپەرستی تێدەگەم شەیتانی زەفەر بە عاشق بوونی من نابات.
ترسم لە ھیچ شتێکی ئەم ژیانە نییە تەنیا پەنجە بچووکەکانی تۆ نەبێت!
چۆن ئەڵقەیەکی بۆ دەبێت؟
من پیاوێکی چەند ساویلکەم بە زەمەنی مەنسوڕی حەلاج عاشقایەتی دەکەم.
ئێستاشی لەگەڵدابێت حەزەکەم گوڵێکی سپی بخەیتە سەر گوێت وەکو مۆنیکا.
ئەو خەندە پڕ ڕەخنەو ژەھراویانەتم خۆشدەوێت.
من لێم تێک چووە نازانم نە بەدوای ژن دادەگەڕێم یان عاشقێکی کلاسیکی یان کچێکی خوێنەر، کە وشەی خۆشەویستی بە پێچەوانەوە بخوێنێیەتەوە.

نووسین⁄ حسێن ڕووپاک

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish