Skip to Content

بەنەفرەت بی دۆستۆڤیسکی  … ئاراس سەعید

بەنەفرەت بی دۆستۆڤیسکی … ئاراس سەعید

Closed
by ئه‌یلول 28, 2019 General, Literature

لەم گەرماتاقەت پڕوکێنەدا، هەمووشتێک وەکو پلەی گەرما گەرموگوڕە، من نەبێ، تەزووی ساردیەک بە لاشەمدا دێت، تەواوی جەستەم تەزیوە، دەستەکانم لەگۆکەوتون، تەنانەت گریفانە خالیەکانیشم دەستەکانم گەرم ناکەنەوە، لەنێو چواردیواری ژورەکەمدا لەپەلوپۆکەووتوم، هەموو هێزەخودیەکانم لەکارکەووتون، ژورجیاوازی نیە لەگەڵ گۆڕدا، تەنها دووشتیان جیاوازە، لێرە دۆشەکێکم هەیە لەسەری دەنووم، کۆمەڵێک کتێبی تۆزاویش لەژوور سەرم کەووتون، بەڵام گۆڕ جیاوازە، لەگۆڕدا کتێب نیە و دۆشەکیشت پێویست نیە چونکە زەوی لەئامێزت دەگرێ، چەند خۆشە لەئامێزی نیشتیمان بەئاسودەیی بنویت!

تەماشای کتێبەکانم دەکەم، لەسەروی هەموویانەوە تاوان و سزایی دۆستۆڤیسکی کەووتوە، تۆزی هەموو پترۆسبۆرگی لەسەرنیشتووە، بۆجاری کۆتا کەخوێندمەوە، لەناو بازاڕی پتڕۆسبۆرگ لەنزیکی ڕوباری نیڤا، بەجێم هێشت، لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا پەڕەیەکم لێ نەخوێندەوە.

برسێتی بڕسکی لێ بڕیوم، پێویستە بچمە دەرەوە، تاژەمەخۆراکێک بخۆم، ئەفسوس، گیرفانم خالیە، تەنانەت هەزاردینار شک نابەم بچم لەفەیە فەلافلی پێ بکڕم، پێویستەکتێبەکە بکەمەوە، ڕەنگە لەناو یەکێکی لەکۆڵانەتەنگاکانی بترۆسبۆرگ لەمەیدانی سینایە، چەند ڕۆبڵێک بدۆزمەوە، یاخود بچمەلای پیرێژنێکی سوخۆر، یەکێ لەکتێبەکانمی بەبارمتەبدەمێ، تاوەکو پارەی چەند ژەمەخۆراکێکم پێ بدات بەقەرز، ئێستا لەدۆستۆڤیسکی زیاتر حەزم لەکوشتنی پیرێژنێکی سوخۆرە، بەڵام دۆستۆڤیسکی خۆی ئەوکارەی نەکرد، کارئەکتەری ڕۆمانەکەی بەوکارەسپارد، بەنەفرەت بیت دۆستۆڤیسکی

ساردە، سەرمامە، تا دێت زیاتر و زیاتر هەست بە ئازارەکانى (ڕاسکۆلنیکۆف) دەکەم!

ئاراس سەعید

Previous
Next
Kurdish