شه‌ڕ له‌سه‌ر پایته‌خته‌كان … به‌ختیار محه‌مه‌د
ئێمه پێمان سه‌یره، كه فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كیه‌تی ده‌نگیان به په‌سه‌ندكردنی یاسای ئاپۆره‌ی میللی (حه‌شدی شه‌عبی) داوه: ئایا ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی ململانێی حزبایه‌تی و ئیقلیمییه؟ باشه – ئه‌گه‌ر وا بێ - ئه‌وه زانیمان، كه یه‌كیه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا جه‌مسه‌رگیره؛ به‌ڵام ئه‌دی بۆ گۆڕان چ بڵێین؟ خۆ ئه‌و هه‌میشه دژی ئه‌م جۆره جه‌مسه‌رگیرییانه قسه‌ی كردووه!…
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ (27 / 11 / 2016) به‌ڕێز هۆشیار عه‌بدوڵڵای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی موسه‌ننا ئه‌مینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، كه گوتبووی پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان به جێ هێشت و یه‌كیه‌تی و گۆڕانیش ده‌نگیان به یاساكه دا، هه‌ندێك ڕوونكردنه‌وه‌ی دا، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌م مه‌سه‌له‌یه ناگۆڕێ، كه به گومانه‌وه ده‌بێ بپرسین: ئاخۆ گۆڕانیش وه‌ك پارتی و یه‌كیه‌تی بۆته به‌شێك (كاره‌كته‌رێك) له ململانێی ئیقلیمی نێوان جه‌مسه‌ره‌كان؟ واته جه‌مسه‌ری: (پارتی و توركیا…/ سوننه و پارتی و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان) له لایه‌ك؛ جه‌مسه‌ری: (ئێران و یه‌كیه‌تی/ شیعه و یه‌كیه‌تی و {گۆڕان؟}) یش له لایه‌كی دیكه؛ خۆ گریمان ئه‌مه واش بێ، به‌ڵام به ڕوواڵه‌ت پێناچێ بۆ گۆڕانیش شتێكی سه‌یر بێ، به‌و پێیه‌ی، كه ئێستا ململانێی نێوان پارتی و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لووتكه‌دایه، هه‌ربۆیه‌ش ده‌شێ گۆڕان ببێته به‌شێك له‌و لایه‌نه‌ی، كه دژی پارتییه (ئێمه هیوادارین ئه‌م ململانێیه به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كۆتایی پێ بێ؛ ئه‌مه داخوازی ئێمه‌ی هاووڵاتییانه؛ ئێمه‌ی هاووڵاتییانی، كه نامانه‌وێ ململانێی سیاسی و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵیی و پاوانكردنی سه‌روه‌ت و سامان له ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی ئۆرۆستۆكراتی… وڵاته‌كه‌مان وێران بكا و چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌شمان ڕه‌ش بكا).
به‌هه‌رحاڵ كۆمه‌ڵ له به‌غدا (له‌م پرسه‌دا)، كه هه‌ڵوه‌ستی له‌گه‌ڵ پارتی جووته؛ چونكه هێزێكی ئیسلامیی سوننه‌یه، كه به ته‌بیعه‌تی حاڵ حه‌زی به ده‌سه‌ڵاتی شیعه نییه؛ یه‌كگرتووش هه‌ر هه‌مان عوزر و به‌هانه‌ی هه‌یه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه له كوردستانیش پێوه‌ندی و میانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی باشتر و خۆشتره له كۆمه‌ڵ. هه‌رچی یه‌كیه‌تیشه ماوه‌یێكه له ئاست ڕووداوه‌كاندا، وه‌ك هێزێكی ته‌ماشه‌كه‌ری بێلایه‌ن له كوردستاندا دێته به‌رچاو؛ به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته له به‌غدا لایه‌نێكی چالاكی ته‌وه‌ری شیعه (به‌غدا) -ئێرانه.
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له ڕووی واقیعی مێژووییه‌وه شتی ئاسایی و سروشتین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌لای ئێمه‌وه له ڕووی پره‌نسیپه‌وه شتێكی سروشتی نییه، گۆڕان ده‌نگ به یاسایی بوونی هێزێكی مه‌زهه‌بی (میلیشیایی) بدا؛ له كاتێكدا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه، كه ئه‌م هێزه له ئاینده‌دا چۆن چۆنی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و كه‌مینه و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌دا ده‌كا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ماده‌م ئه‌م هێزه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب دامه‌زراوه، پێناچێ چاوه‌ڕوانی شتی باشی لێ بكرێ؛ به‌ڵكو ئه‌م هێزه (با له چوارچێوه‌ی یاساشدا ڕێك بخرێ) ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی باڵای شیعه‌كان ده‌پارێزێ.
ئه‌رێ گه‌لۆ، ئه‌دی بڕیار وا نه‌بوو، كه گۆڕان دژی هه‌موو جۆره ڕێكخستنێكی سه‌ربازیی میلیشیایی بێ؟