كاڤاری به‌خت … سه‌ردار جاف
له قامه‌تی كام غه‌دره‌وه هه‌ڵهاتیت و
له كام ڕسته‌ی شه‌ڕانگێزی
هه‌ڵقوڵاوی
چه‌پۆكت به سه‌ر دڵی سپیما كیًشا
له كام هه‌واری گێژه‌ڵوكه
فیراقی خۆت نوسییه‌وه و تێم ئاڵاوی
ده‌مژاكێنی
له كام فیرده‌وسی وه‌همه‌وه ئاوابوون ئۆغر پێ ده‌كه‌ی
نیگاكانم ته‌ڵخ ده‌كه‌ی
له‌م ژوانی به‌ركۆژه‌یه
تۆیش هه‌روه‌ك من دڵت ئێشا
ده‌وه‌ره‌وه و
له‌م ناوه‌خته ببه فنجانه قاوه‌كه‌ی نێو ده‌ستم و
په‌نجه‌كانم بله‌رزێنم
با مه‌رامت بخوێنمه‌وه
له غه‌فڵه‌تیم مه‌ئاڵێنه
مه‌ی وڕ و كاسی نه‌كردووم
ئه‌وه ترپه‌ی وشه ناوازه‌كانته ختوكه‌ی بێهۆشیم ده‌دا
به‌ره‌و مه‌ستبوون ملی رێگای ئاشق بوونم پێ ده‌گرێ
ئه‌مه چ ئیشقێكی نوێیه به گه‌ردنمه‌وه ده‌ئاڵێ
ئاونگ ئاسا
له به‌ر نیگام ڕۆیشتوویت و لێم یاخی بووی
له جاڵجاڵۆكه‌ی بیلبیله‌م خۆ ون ده‌كه‌ی
ناتبینمه‌وه
حه‌زه‌كانت بوونه شه‌پۆل وه‌كو ئیجه
پێم نه‌وێران
له كام تخوبی سیحره‌وه ڕێت به‌ره‌و شاری دڵم گرت
له جۆلانه‌ی هزریشمدا ، هزر خوێنی ….؟
له كاقاری به‌ختمه‌وه سه‌ره‌تاتكێم له ته‌ك ده‌كه‌ی
چاوه‌كانم
له پیاسه‌ی له‌شی خاوت خۆ ون ده‌كا
نازانم له كام هه‌وارت
بارگه‌ی ده‌خا
چیرۆكی قاوه تاڵه‌كان
به ده‌م ماچی
عه‌تره شیری هه‌نگوینیتا
بۆ لای مه‌ی و خه‌یاڵ ده‌مبا
5 / 10 / 2019
سه‌ردار جاف
ئه‌ڵمانیا