Skip to Content

ئایا PMS (PreMenstrual Syndrom)  نەخۆشییە یان نا… ئامادەکردن و وەرگێڕانی: چۆپی

ئایا PMS (PreMenstrual Syndrom) نەخۆشییە یان نا… ئامادەکردن و وەرگێڕانی: چۆپی

Closed
by تشرینی دووه‌م 2, 2019 General, Opinion

ئایا PMS (PreMenstrual Syndrom)
نەخۆشییە یان نا… لە پیاو و ئافرەتا هەیە یان نا….
بۆ لە ئافرەت هەیە و پیاو پێویستە بیزانێ .. چی برا،باوک،مێرد…


ئامادەکردن و وەرگێڕانی: چۆپی


ئەمە حاڵەتیکە بەردەوام ڕوو ئەدات و کاریگەری ئەخاتە سەر لایەنی فیزیکی تەندروستی و هەست و سۆز و ڕەفتاری ئافرەتان وە بەتەنیاش ئافرەتان
ئەم مەرجانە چەند ڕۆژێک پێش سوڕی مانگانەیان دەست پێئەکات

ئەم مەرجە دەست پێ ئەکات بە شێوەیەکی گشتی ١١ ڕۆژ پێش کەوتنە سوڕی مانگانەوە وە لە یەکەم ڕۆژی سوڕی مانگانە هەموو ئەم نیشانانە تەواو دەبێت
وە ئەم یانزە ڕۆژە بە شێوەیەکی ستاندارت داندراوە چونکە زۆرێک هەن تەنیا ٤ ڕۆژ پێش یەکەم ڕۆژیان وان یاخود حەفتەیەک یاخود تەنیا دوو ڕۆژ
جونکە PMS جیاوازیەکی گەورەو بەرفراوانی هەیە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دی

هۆکاری PMS بەتەواوی دیار نەخراوە بەڵام زاناکن ئەیگەرینەوە بۆ ئەو هۆکارانەی کە وا ئەکان سوڕی مانگە دروست بێت لەوانە گۆڕانی هۆڕمۆنەکان و وە گۆڕان لە سیڕۆتۆنین
زیادبونی هەردوو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن لەماوەی چەند ڕۆژێک پێش لە سوڕی مانگانە (کە مەبەستم ١١ ڕۆژەکەیە لەسەرەوە ئاماژەم پیدا) ئەبێتە هۆی چەند نیشانەیەکی جدی کە لەوانەش کاریگەری ڕاستەوخۆ ئەخەنە سەر لایەنی هەست و سۆز وەک بێتاقەتی و قەلەقی هەروەها سیڕۆتۆنینی هیلکەدان ئەبیتە هۆی گۆڕان لە چالاکی چەند بەشێکیبمێشکمان کە ئەمەش نیشانەکانی PMS دروست ئەکەن

نیشانەکانی PMS کە لە ئافرەتاندا دەرەکەوێت زۆربەی کات بەشێوەیەکی سوک یان مامناوەند دەرەکەوێت واتا بە شێوازێکی قورس ئەم نیشانانە ناگرێت و تاڕادەیەکی زۆر کاریگەری نابێ لە بەجیهینانای ئەرکی ڕۆژانە
بەڵام بە ڕژەی ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ ئافرەتان زۆر بەتوندی PMS ـیان هەیە و کار لە کاروباری ژیانیان ئەکات
وە بەریژەی ٪٣ بۆ ٪٥ PMDD ئەگرن کە جۆرێکە لە جۆرەکانی PMS بەڵام زۆر سەختەو ئازارەکان و نیشانەکانی لە کەسیکەوە بۆ کەسیک لە مانگێکیەوە بۆ مانگێکی تری جیاوازە نیشانەکانی PMS:
هەر وەک پێشتر وتم کە PMS لەکەسێکەوە بۆ کەسیکیتر جیاوازە بەڵام ئەم نیشانانە لە لایەن زۆرینەی ئافرەتانەوە ڕیکۆرد کراوە

ئاوسانی سک
ئازاری سک
ڕەقبونی سنگ
دەرکەوتنی زیبکە
قەبزی
سکچوون
سەرئێشە
هەستیار بوون بە ڕوناکی و دەنگ
هیلاکبونی بێ هۆکار
ناڕەحەتبوون
تێکچونی خەو
دودڵی و قەلەقی
فشاری دەرونی
خەمۆکی
زۆر بە ئاسانی و زو زو هاوارکردن
هەوەس هاتن و چوون یاخود تێکچونی فرمانەکان و بڕیارەکانی
چەوربونی پێست
ئاوسانی سنگ
کەم بونەوەی هەوەسی سێکسی
گۆرانی ئارەزووی خواردنی
زیادبونی کێش
بیتاقەتبون و وازهینان لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان

چارەسەرکردنی PMS:
چارەسەریەکان جیاوازن و ئەوەستیتەوە سەر ئەو نیشانەیەی تیایا دەرکەوتووە لەگەڵ خودی کەسەکە خۆی
وە نیشانەکان چارەسەر ئەکرێت بە گۆڕینی خۆراکەکانت لەو ماوەیە بە خۆراکی تەندروست ، وەرزشکردن ، ئاگا لەخۆبون و خۆنەخستنە بەر کەشو هەوای سارد و نەکردنی ئیشی زۆر قورس لەو ماوەیە، وە گۆرینی شێوازی ژیانەکەت ، یاخو وەرگرتنی دەرمان

🔴لەم حاڵەتانە زۆر ئاگالیبونی ئافرەتان پیویستە چونکە ئەوان بەدەست خۆیان نییە کە تورە ببن بیزار ببن هاواربکەن شەڕبفرۆشن چونکە ئەوان لەناخەوە هۆڕمۆنەکنیان پاڵنەرە بۆ ئەمشتە. زۆرکات بەرپەچی باوک یان برا یان میرد ئەدەنەوە. نابیت ئەمان بە بیرێزی ئەژمار بکرێت بەڵکو ئەبێت بەزاری شیرینەوە لەگەڵیان بدوێن و لەمکاتانە لییان بگەرێن موراعاتیان بکرێت

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish