Skip to Content

چەند دیمەنەک لە لاس ڤێگەس … جەلال بەرزنجی

چەند دیمەنەک لە لاس ڤێگەس … جەلال بەرزنجی

Closed
by تشرینی دووه‌م 3, 2019 General, Poems


1

دوای ئەوەی حسابی هوتێل (ترەمپ)م دا
هاتمە
Strip*
لە ژێر ئاسمانێکی شین،
دوو ژن مەمکیان دابووە بەر با..
هەندێک لەولاتر،
لەبەردەرگای قومارخانەیەک،
لە ناو ئەو هەموو شتە حەرامانە
ئافرەتێک لە ناو بورقە ،
لە گەڵ پیاوێک،
نازانم‪,
نە بۆ دۆزینەوەی قومارخانەکی حەلال،‬‬‬‬‬‬
یان شاهیدی لێرەن ؟

2
قەیسەر لە لاس ڤێگەسە
شۆێن گۆڕین گرفت نییە
ئەگەر خۆت بیت.

3
بۆنی مەروانە* لە ناو هەوایە،
خەڵکە دەڵێی دەفڕن
ئێستا دەزانم،
هەندێک کەس،
بؤ هەوای دەوروبەریان بۆندار دەکەن!
٢٠١٨
لاس ڤێگەس/ ئەمەریکا
!————————————-
لشارێکی گەشتیارییە لە ئەمەریکا. –
ـ * شەقامێکە درێژیەکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت. ئەوبەرو ئەوبەری .قومارخانە،یانەی شەوان، مەیخانە.ساڵەی نمایش و کونسێرت و هوتێلە .
هوتێل و پەیکەری، قەیسەر بە هەمان شێوازی بینا سازی رۆما دروست کراوە.
مەروانە: حەشیشە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish