Skip to Content

بە‌ڵام دە‌ستیان بڕاوە‌ … شیعر- زە‌ھرە‌ تاھری  وە‌رگێڕان: ئومێد مە‌حمود

بە‌ڵام دە‌ستیان بڕاوە‌ … شیعر- زە‌ھرە‌ تاھری وە‌رگێڕان: ئومێد مە‌حمود

Closed
by تشرینی دووه‌م 4, 2019 General, Poems

روخسارگە‌لێك خۆرە‌تاو هەڵیاندەقرچێنێ
خە‌م تا دووا دڵۆپ هەڵیاندەقوڕێنێ
روخسارگە‌لێك توڕە‌یی دە‌یانخوا و ..
ھە‌ژاریی و ستە‌م كە‌ڵبە‌ی لێتوندكردون
زە‌ردە‌خە‌نە‌ وە‌ك ئیفلیجێک بەلایدا تێدەپەڕێت
یان وەک ئەژنۆ شکاوێک
خۆ ئە‌گە‌ر بیە‌وێت بزە‌ بكات
ئە‌وە‌ لاقە‌ دە‌كرێ

لە‌م ئاوە‌، ناخۆنە‌وە‌
لە‌م دە‌ریایە‌، ناخۆن
لە‌م زە‌وییە‌ ..
میوە‌یە‌كی بە‌تام ناپۆشن
بە‌گژ سە‌رماو تاڵاوییدا دە‌چنە‌وە‌

ئە‌وان لە‌ بنە‌چە‌دا لانە‌واز نین
لێ قوربانی گە‌ورە‌ترین بەرپرسی نیشتمانن
ئە‌وان لە‌ بنە‌چە‌دا داماو نین
بەڵکو قوربانی تاڵان و گە‌ندە‌ڵین
ئە‌وان لەبنچەدا ھە‌ژار نە‌بون
بە‌ڵكو دە‌ستیان بڕاوە‌ بەفەرمانی جەلاد

وە‌رگێڕان/ئومێد مە‌حمود

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish