Skip to Content

48 Views

ژمارەکەتم دیلیت کرد  … نەوزاد بەندی

ژمارەکەتم دیلیت کرد … نەوزاد بەندی

Be First!
by November 10, 2019 General, Poems
image_print


وتم نەک
پەنجەکانم بە قسەم نەکەن ..
بێ ئاگاداری خۆم ،
زەنگت بۆ بکەن ..

ئاخر ئەوان
بە گشت گیانت
لە خۆم زیاتر
ئاڵودە بوون ..

لە خۆت زیاتر
بە ھەبوونت
ئاسوودە بوون

ئێستا من
چی لەو ھەموو جێ پێ و
جێ چنگوڵ و
بە بەردبووەت بکەم ؟
چی بکەم ؟

ئێستا من
چۆن خۆر
بە دی بکەم ؟
چی بکەم ؟

Previous
Next

Leave a Reply