Skip to Content

44 Views

شه‌قامه‌ تاریكه‌كان … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

شه‌قامه‌ تاریكه‌كان … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by November 19, 2019 General, Poems
image_print

ئیتر كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م هاتووه‌ بۆ شه‌قامه‌ تاریكه‌كان
من ده‌مێكه‌ له‌ شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كان بێزار بوومه‌.


له‌ شه‌قامه‌ تاریكه‌كاندا بێ ده‌نگی و ئارامی هه‌یه‌
له‌ شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كاندا هەراو جه‌نجاڵی .


له‌ شه‌قامه‌ تاریكه‌كان جه‌نگ و خوێن ڕشتن كۆتایی هاتووه‌
له‌ شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كان جه‌نگ و خوێن ڕشتن به‌رده‌وامه‌.


له‌ شه‌قامه‌ تاریكه‌كان مڕۆڤه‌كان به‌ ڕووخسارێكی ئاسوده‌وه‌ ده‌ژین
له‌ شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كاندا مڕۆڤه‌كان به‌ ڕق و كینه‌وه‌ لێك ده‌ڕوانن.


له‌ شه‌قامه‌ تاریكه‌كان دڵداره‌كان به‌ ئاسووده‌ی دڵداری خۆیان ده‌كه‌ن
له‌شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كان دڵداران به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ لێكده‌روانن.


خۆشه‌ویستی له‌ شه‌قامه‌ تاریكه‌كاندا خیانه‌ت پێی نامۆیه‌
كه‌چی له‌ شه‌قامه‌ ڕووناكه‌كاندا خۆشه‌ویستی به‌ ماڵ و سامان ده‌كرێت.


18|11|2019

Previous
Next

Leave a Reply