Skip to Content

دیمانە لەگەڵ مەنسوری حیکمەت سەبارەت بە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار  بەشی چوارەم

دیمانە لەگەڵ مەنسوری حیکمەت سەبارەت بە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار بەشی چوارەم

Closed
by تشرینی دووه‌م 28, 2019 General, Opinion

وەرگێرانی: کاوە عومەر

کۆمۆنیست: لە بەشی سەرخەتی سیاسەتەکانی ئێمەدا هاتوە خستنە پاڵ یەکی سەرمایەکان لە ڕشتە جیاوازەکانداو خاوەندارێتی دەوڵەتی ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕیکخستنی باشتری کرێکاری لەسەر ڕێکخراوەی فابریکەیی-ناوچەیی پتەوتربێت. پرسیارەکە ئەوەیە کرێکاران لە خەباتی ئابوریدا ڕاستەوخۆ لەبەرامبەر خاوەن کاردا ناوەستنەوە. چونکە سەرمایەی دامەزراوەیەک دەکرێ هی ژمارەیەکی زۆر لە بەشداران بیت، کە تەنانەت بۆیەکجاریش ئەو کریکارانەی کەلە کۆمپانیەکەیاندا کاردەکەن نەیبینی بێت. کرێکار لەگەڵ خاوەنکار یان نوێنەرانێکی سەرمایە بەرەو روو دەبێتەوە کە کاریان ڕێکخستوە ئەویشیان خستوەتە بەرکار وکاریان بۆ دەکات. خەباتی ئابوری ڕۆژانەی لەبەرامبەر ئەم دامەزراوەیەدایە. بۆ نمونە کرێکارانی پیشەسازی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتدا بەرەو ڕووەو کرێکاران پێشەسازی کارەبا لەگەڵ دەزگای سەرپەرشتی کارەبا. ڕێکخراوێک کە بیەوێت لەهەر ئاستێکدا کرێکاران بەشێوەیەکی یەکپارچە و بە ئاسانی لەبەرامبەر دژەکانیاندا دابنێت، هەڵبەتە ڕێکخراوێکی ناوچەییش نییە. ئەگەر کرێکارانی پاڵاوتگەی تاران و پاڵاوگەی شیراز لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و لە ڕێکخراوێکدا بن ئەوە چەکێکی بەهێزیان لەخەباتی ئابوری خۆیاندا هەیە هەتا ئەوەی کە لەڕێگەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان بەیەکەوە ببەستیرێنەوە کۆبکرێنەوە. ئایا شوراکان لەگەڵ ئەو جۆرەکارو خەباتی ئابوریەدا نزیکایەتیان هەیە؟ نموونەیەک لەم بابەتەدا بە گریمانە وەربگریت و لە گشتیدا ڕونی بکەرەوە کە ئەم بزوتنەوەی گشتیەی کەشوین مەبەستی بڕیارنامەکەیە، بەچ ڕێگایەک وەڵام بە کێشە جیاوازو جۆراوجۆرەکانی خەباتی چینەکە دەداتەوە، بەبێ ئەوەی وادەربکەوێت کە بەڕوکەش نیازی گۆڕانی روکەش” شکڵی” بێت
.
مەنسور حیکمەت: مەبەستی بڕیارنامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ چڕبوونەوەی بەرهەم و پەرەسەندنی خاوەندارێتیە گەورە دەوڵەتی و مۆنۆپۆلەکان و هەروەها بەهاتنە مەیدانی دەوڵەت وەک لایەنی سەرەکی لەبەرامبەر کرێکاراندا، ئەو مەسەلانەی کە ژیان و کاری کرێکاران دیاری دەکا، هەروەها شێوەکانی باشتربوونی بارودۆخی ژیان و ئازادی کاری سیاسی کرێکاران، هەرچی زیاتر شێوەی سەراسەری سەرو ڕشتەیی لەخۆ دەگرن. ئەگەر سەرنجی خەباتی ئەم چەند ساڵەی دوایی چینی کرێکاری ئێران بدەین، بە ئاشکرا ئەم ڕاستە بەدی دەکرێت. یاسای کار، لێک جیاکردنەوەی کارەکان، کاتژمیری کار، بیمەی بێکاری و هتد، ئەمانە مەسەلەی سەرەکی بوون لەم دەورەیەدا. لەئێران هەر ناڕەزایەتیەکی کرێکاری ڕووبدات، تەنانەت لە کارگەیەکی بچوکی بەشی تایبەتیشدا بەشێوەیەکی زەق و ئاشکرا یەکسەر دەوڵەت دێتە مەیدانەوە وەک پارێزەرو سەرپەرشتی خاوەنکار. یەکیەتیەکانی خاوەنکارە تایبەتیەکان لە ڕشتە دیاریکراوەکاندا لە ئێران کەمتر هەیەو بەشیوەیەکی سەرەکی دەوڵەت ئەوکارە ئەنجام دەدا بۆ بەشت تایبەتی. کرێکاری ئێرانی زۆر زوو خۆی لەبەرامبەر دەوڵەت، وەزارەتی کارو یاساکانی دەوڵەتدا ئەبینێتەوە.
بەڵام بەهەر حاڵ باسەکەی ئێوە دەست دەخاتە سەر خاڵێکی دروست. زۆرجاری واهەیە دەبێ کە کرێکارانی ڕشتەیەک یان لقێکی دیاریکراوی بەرهەمهێنان رووبەڕووی مەسەلەی هاوبەش دەبنەوە کەناتوانرێ یەکسەر هەموو لقەکانی تر بگرێتەوە. هەر ڕێکخراوبونێکی جەماوەری کرێکاری ئەبیت بتوانێت لەو کاتەدا ڕابەری خەبات دابین بکات. یەکێتیە کرێکاریەکان، دیارە بە هەمان شێوازی ناسراوی پیشویان، وەکو نەریتێک ئەوکارە دەکەن، بەڵام بەنرخی دوورەپەرێزکردنی ئەم لقە لە لقەکانی تر. ئەزمونی کرێکارانی کانەکان یان چاپخانەکانی ئینگلستان لەم چەند ساڵەی دوایدانە نمونەی کلاسیکی ئەم خاڵە لاوازەی یەکێتیە کرێکاریەکانە. کرێکاری کانەکان لە پێناو پاراستنی کارەکەیدا ساڵێکی تەواو قارەمانانە مان دەگرێت، دەیەها هەزار خێزان و زۆرجار ئەوشارانەش کە بەدەوری بەرهەمهێنانی خەڵوزی بەردینەوەن دوچاری هەژاریەکی کەم وێنە دەبن، بەڵام یەکێتی کرێکارانی بارکردن وگواستنەوە، یان یەکێتی کرێکارانی کارەبا وهتد، تا ئەو جێگایەی کە خۆیان لەبەردەم هەڕەشەدا نابیننەوە، دەست دەخەنە سەر دەست و یان لەوەش خراپتر لە خزمەتی شکست پێهێنانی مانگرتنی مەعدەنچیەکاندا کاردەکەن. ئەم شیوە ریكخراو بوونە لەسەر بنەمای ڕشتەو لق ئەگەر زیاد لە ئەندازەی خۆی بەرجەستە بکرێتەوە زیان بە کرێکاران دەگەیەنێت.
بزوتنەوەیی شورایی ئەم لاوازیەی نییە. واتە بنەماکەی لەسەر پێناسەی چینایەتی کرێکاران و کۆبونەوەی ناوخۆو و ناوچەیی دامەزراوە، بەڵام ڕەنگە ئەم نیگەرانییە لەئارادابیت بەو شێوەیەی کە وتت. ئەو هەستیارییە کە لەناو سەنیکای لقەکان و پیشەییەکان هەیە لەبەرامبەر بە کێشە تایبەتی کرێکارانی بەشێک یان لقێکی دیاریکراو نەبێت. ئەبێت بیرێک بۆئەوە بکەینەوە. بەبۆچونی ئێمە بزوتنەوەی شورایی وسیستەمی شورایی توانای جووتبوونی هەیە لەگەڵ ئەم هەل و مەرجەدا. پەیکەری ناوخۆیی و ناوچەیی پێکهاتەی بنەڕەتی و بڕبڕە پشتی سیستەمی شورایی پێکدەهێنێت. بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەوەی کە بەشیوەی تر خۆ ڕیک بخرێت، بەمەبەستی هاوسێ کردن و ڕێ پیشاندانی خەباتی شورا کرێکارییەکان لە ڕشتەیەکی دیاریکراودا. شورا ناوچەییەکان یا شورای سەرتاسەری ئەتوانێت کۆمیسۆن و کۆمیتەی تایبەتی هەبێت بۆ چڕبونەوە مەسەلەکانی کرێکاران لە لقە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی هەڵسوڕانی خۆیدا. شورای ناوچەیی یان سەرتاسەری ئەتوانێت کە دەسەڵاتی ئەو کۆمیسۆن وکۆمیتانە بە شێوەک دیاری بکات کە وەڵامدەرەوەی نیازەکانی ڕابەری خەبات لەوجۆرە مەسەلانەدا بێت. بەهەر حاڵ ئەبێت خاڵی دەستپێک و بنیادی بنچینەیی بناسین و خۆمان لەگەڵ ئەو واقیعیەتانەدا بگونجێنین. بناغەی بزوتنەوەی نەقابی پێناسەو مەوقعەیەتی کرێکارە لە دابەشکردنی کاردا. وە پاشان هەوڵ ئەدات ئەویش هەمیشە زۆر بەکەمی تییدا سەردەکەوێ بۆ پێکهێنانی بەرەو جۆرە ڕێکخراوبوونێکی تەکیبی لەنێوان نەقابە جیاوازەکاندا، تاکو جۆریک رابەری سەراسەری بۆهەموو کرێکاران قەوارە پێبدات، لەبەرئەوە پێکهێنانی یەکگرتنی چینایەتی و سەرو سنفی و دەستەیی گرفتکی هەمیشەیی بزوتنەوەی تریدیۆنیزمە. لەبەرامبەر ئەوەدا بزوتنەوەی شورایی لە مەقعیەتی گشتی کرێکارەوە وەک کرێگرتەیەکی ژێرستەم لەبەرامبەر سەرمایەدا دەوەستێتەوە. واتە لە پێناسەی چینایەتی کرێکارانەوە، هەوڵ ئەدات وەڵامدەرەوەی نیازە تایبەتیەکانی کرێکاران بێت لە لق و ڕشتە جیاوازەکانی بەرهەمهێناندا. هەردوو شێوەکە گرفتی خۆیان هەیە. بەڵام ئەوەی دووهەمیان بەلای ئێمەوە، شێوەی چینایەتی ترو دروسترە.

کۆمۆنیست: ئەگەر بڕیار بێت شوراکان بیرۆکەی گەیشتن بن بە واقیع، ئەوە ئەبێت هەموو بەشەکانی نیشاندەری کردەیی و هەستپێکراو بەیان بکرێت. هەر بەو جۆرەی کە ئەلگۆ تەواو پێناسەکراو لە ڕێکخراوەی سەندیکایی، بەشە جیاوازەکانی، بناغەی هەڵسوڕان لەو ڕێکخراوەو تەنانەت ئایننامەکان و بڕیارنامە ناوخۆییەکانیش. ئایا حیزب وردبینی بیرۆکەی شورا لەلایەنی کردەیی و جێبەجیکردنەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت یان ئەمە بەم بزوتنەوەیە دەسپێرێت؟

مەنسور حیکمەت: ڕێگەم بدەن کە جارێکی تر وە بیری بهێنمەوە کە بەبۆچونی من “ئەلگۆی تەواو ناسێنراو لە ڕێکخستنی نەقابی و بەشەکان و دەستور و ئایننامەکان و بڕیارەکانی “نەک تەنها خاڵی بەهێزی سەندیکایی نین بەڵکو ڕێگریکی گرنگی ئەم بزوتنەیەوە لە پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتیە خەباتکارانەکانی کرێکاراندایە. هەر سەندیکالیستێک کە ئەمڕۆ بیەوێت لەگەڵ تێکۆشانی ڕادیکاڵ و خەباتکارانەی کرێکاراندا بناسرێتەوە ناچارە بەشێک لەو ئەلگۆیانەو بنەما و پێوانە”بەتەواوەتی پێناسەکراوان”ە هەڵوەشێنێتەوە. ئەمە بەتایبەتی بۆ ئێران ڕاستە.
ئەلگۆو پێوانەکانی “بەتەواوەتی ناسێنراوە”ی سەندیکاکان، واتە ئەلگۆی سەندیکا یاساییەکانی لە وڵاتانی سەرمایەداری وئەوروپا وئەمریکا. بیگۆمان خۆبەستنەوە بە ئەوانەوە لە ئێراندا هەنگاوێک کەس لە هیچ جۆرە سەندیکایەک نزیک ناکاتەوە. ئەمڕۆ بزوتنی هەر ئەو ئەندامە زیاتر جەنگاوەرانەی بزوتنەوەی نەقابی سەندیکایی ئەمڕۆ نەک لە پێوەرە ‘ناسرێنراوانە” وەیە، بەڵکو لەپێداچوونەوە خۆیاندایە بەو پێوەرانەوە.
کۆبونەوەی گشتی لەگەڵ دەسەڵاتی فراوانی بەشێک لە بنەما پێناسەکراوەکانی سەندیکادا نییە. لایەنگرانی ڕادیکاڵتری سەندیکا لە ئێراندا، ئامادەن پشتی نەقابەکانی خۆیان بە کۆبونەوەی گشتیەوە ببەستنەوە. ڕازی بوون بەخۆبەستنەوە بەخەباتی ئابوری لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەی ئیستا هەن، یەکێکە لە پێوەرە “ناسێنراو زانراو” کە هیچ کام لە نەقابییە خەباتکارەکان ئامادەنین پەیڕەوی بکەن. لەبەرئەوە پێناسەی ئەلگۆکان و پێوەرە پێویستەکان بۆ خودی بزوتنەوەی سەندیکایش مەسەلەیەکە. سەندیکالیستێکی ئێرانی لە کۆتایی سەدەی بیستەمداو لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیدا زۆر کەم دەتوانێت کەڵک لە میراتی بزوتنەوەی سەندیکایی لە مەیدانی پێوانە و بنەما وبڕیارنامەی سەندیکا وەرگرێت، پێویستە بۆخۆی سەرلەنوێ دەربڕینی تازە لە نەقابەو پێوەرەکان بەدەست بهێنێ. لەواقعدا ئەگەر باش سەرنج بدەین، بۆچوونی نەقابیەکانی ئەمڕۆ زۆر نادیارترە لە بۆچوونەکانی لایەنگرانی شورا. لە ئەکسەریەت و حزبی تودەوە بگرە تا باڵی چەپی سۆشیالیستە خەلکیەکانی لایەنگری پێکهێنانی نەقابە، بەڵام نموونەکانیان کەمتر لەیەک دەچن، ئەگەر لەڕووی ئسوڵیەوە، نموونەکانیان خستبێتە بەرچاویان، بەڵام لەبارەی شوراکانەوە، ئایا حزب نموونەی باشتر ناسێنراوی هەیە. بەڵێ تا ئەمڕۆ دەربارەی شوراکان و تایبەتمەندیەکانیان زۆرمان قسە کردووە دەربارەی پەیکەری سیستەمی شورا کرێکارییەکان دەتوانین ئەم خاڵانە بخەینە ڕوو:

  • شورا پایەیی، کۆبونەوەی گشتی کرێکاران یەک دەزگا وە یان چەند بەشێک دەزگای “گەورەتر”ی بەرهەمهێنان و ئابوریە. هەموو کرێکارێک، نەک بەهۆی دەرهێنانی کارتی ئەندامێتی و دانی حەقی ئەندامەتی، بەڵکو بەهۆی کرێکار بوونیەوە، ئەندامی ڕاستەوخۆ و خاوەنی دەنگە لە شورادا.
  • شورا پەیڕەوی دەکا لە پەیکەڕێکی ناوچەیی، نەک رشتەیی یان سنفی. واتە شورای باڵاتر، شورای نوێنەرانی شورا بنەڕەتیەکانە لەناوچەیەکی دیاریکراودا. ئەم پەیکەر قوچەکیە (هەرەمی)ە پەرەدەستێێ تا دەگاتە شورایی سەراسەری.
  • نوێنەرانی شوراکان لە شوراکانی باڵاتردا، هەر کاتێک ئەوانەی هەڵیان بژاردون بیانەوێ لادەچن و بانگ دەکرێن.
  • کۆبونەوەی گشتی لەهەموو ئاستێکیدا، لە شورای بنەڕەتیەوە هەتا شورایی نوێنەران، باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردەری هەر شورایەکە. کۆبونەوەی گشتی دەزگاکان وە لێپرسراوانی بەجیهێنەری خۆی دادەمەزرێنێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان لەماوەی دانیشتنەکانی خۆیدا. ئەم لێپرسراوەتییە هەموو کاتێک قابیلی لابردن و گۆڕان دەبن لەلایەن کۆبونەوەی گشتیەوە.
  • بنەماو پێوانەی شوراکان ئەوان تەنها بە خەباتی ئابوریەوە نابەستێتەوە. شوراکان ڕیگەبەخۆیان دەدەن کە دەخالەت بکەن لەهەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و بەڕێوەبەری و لەو گۆڕانانەی کەلەژێر سەرپەرشتی خۆیاندان، وە لەبەرامبەر هەر مەسەلەیەکدا کەپیویست بکات لەوچوارچیوەدا دەست بدەنە نارەزایەتی کرێکاریی.
  • شورا کرێکاریەکان دەتوانن گشت ڕێکخراوە کڕێکاریەکان چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لەئاستی سەرتاسەریدا بەخۆیانەوە گرێبدەن. پێوانەی ئەم بەستنەوەیە ئەم یەکگرتنە دەگەڕێتەوە بۆ شوراکان خۆیان و ئەوان دیاری دەکەن.
    ئەم خاڵانە وینەیەکی گشتیمان لە بینای سیستەمێکی شورایی ئەدات بەدەستەوە، بەڵام پێوانەی بەکردەوەیی ترو کۆنکرێتر بزوتنەوەکە خودی بزوتنەوەی شورایی دەیناسێنێ لەڕیڕەوی بەرەوپێشەوە چوونی خۆیدا. پەرەگرتنی کاری واقعی شوراکان لەدوا شیکردنەوەدا دەگەڕیتەوە بۆ هاوسەنگی هێزە چینایەتیەکان. هیچ بڕیارو بڕیارنامەیەک نابێت مەودای کاری شوراکان سنوردار بکات.
    لەبارەی بزوتنەوەی شورایی و شوراکانەوە، ئەبێت خاڵێک زیاد بکەم کە بۆ ڕونکردنەوەی بنەمای هەڵوێستی حیزب پێوستە. کرێکار لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەم دەبێ بتوانێ بەرگری لە مافەکانی هەر ئیستاو ڕۆژانەی خۆی بکات، وە وەکو فرۆشیاری هێزی کار گوزەرانی خۆی باشتر بکا. وە هەم شۆڕشی خۆی دژی سەرمایەداری ڕێک بخات و خۆی ئامادە بکات بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و حکومەت کردن و تێکشکاندنی پایەی دەسەڵاتی چینە چەوسێنەرەکان. تا ئەو جێگەی کە چەپ لەبنەڕەتدا بەدەورێک بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاری ڕازیبووە، زۆرتر دەورەی یەکەمی بە یەکیەتیەکان داوەو دەورەی دوهەمیش بە شوراکان.
    ئەم تێڕوانینە بەتەواوەتی پەیوەست ئەبێتەوە بە ڕەوتی ڕوداوەکانی تا ئیستای بزوتنەوەی کرێکاری. سەدەمی ناشۆرشگێڕی شایانی هەڵسوڕاوبوونی یەکیەتیەکان ونبوونی شوراکان بوون. وە لەسەردەمی شۆڕشگێڕیدا رۆڵی شوراکان وەردەکەوتووە. بەڵام ئەمە دەستورێکی پێشینە نییە. یەکێتیەکان و شوراکان ئەو ئەلگۆیانە نین کەلەسەر بنەمای پێداگرتن و تەرحێکی پێشتر زانراو کرێکاران لە دەورانی شۆڕشگێڕانەدا پەنا بۆ یەکێکیان و لە دەروانی دامرکانەوەدا پەنا بۆئەوی تریان بەرن. شوراو یەکیەتی هەر بەوشێوەیەی کە وتم نوێنەرایەتی دوو ئاسۆو ئامانجی خەباتکاری جیاواز دەکەن کە لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەهێزو لاواز دەبن. جیا لەم شێوەیە دەبوو لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا بەگشتی نەقابەکان بە سودی شوراکان بکەونە کەنار شوراکان لەهەلومەرجی خامۆشدا بەرەسمی بەقازانجی نەقابەکان خۆیان هەڵوەشێنەوە. واقعیەت ئەوەیە کە ئەو قەرارو مەدارو قانوونمەندییە لەئارادا نییە. نەقابەکان لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا دەمێنەوەو کۆشش دەکەن بۆ پاراستن و زیادبوونی پێگەی خۆیان تا ئەوشوێنەی کە لەمێژووی شؤڕشەکان دەریخستووە لەم هەلومەرجەدا رەقابەتی نێوان بزوتنەوەی شورایی یا کۆمیتەکان کارگە لەگەڵ نەقابەکان لەسەر ڕابەری کردنی بزوتنەوەی کرێکاریی دەچێتە سەر. شوراکان بەش بەحاڵی خۆیان لەگەڵ دەست باڵایی دژی شۆڕشدا بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەو داخستنی خۆیان دەوەستنەوە. لەبەرئەوە پەیوەندی شوراو سەندیکا لەگەڵ دەوران بەندییە سیاسیەکان لەکۆمەڵگەدا، پەیوەندییەکی تیۆری دەستور کارێکی بریار لێدراو نییە.
    پرسیارێکی تر کە بەم جۆرە دێتەوە پیشەوە ئەوەیە کە ئایا بزوتنەوەی شورایی و شوراکان ئەتوانن خۆیان جووت کەن لەگەڵ نیازەکانی خەباتی کرێکاری لەسەردەمێکی ناشۆڕشگێڕانەدا، هەروەکو نەقابەکان هەوڵ دەدەن تا لەسەردەمی شۆڕشگێریدا خۆیان لەگەڵ واقعیاتی تازە بگونجێنن. بەڕای من ئەمە دەکرێ. شوراکان ناچار نین بەخۆبەستنەوە بە سەردەمە شۆڕشگێڕانەکانەوە. کرێکاران دەتوانن کەڵک وەرگرن لەشوراکان وەک ئامڕازی بەرگری لەبەرژەوەندیەکانیان وەکو فرۆشیاری هێزی کار. سەبارەت بە ئێران لەو باوەڕەداین نەک تەنها ئەم دەرفەتە هەیە، بەڵکو بەبوونی بزوتنەوەیەکی نەقابی جدی و نەبوونی زەمینە کۆمەڵایەتی و سیاسی گونجاو بۆ وەزعیەتی تریدیۆنیزم لە ئێراندا، بزوتنەوەی شورایی بەرپرسیار دەکا لە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، وە ئەم بزوتنەوەیە بۆ بەجێهێنانی ئەم بەرپرسیاربوونە لە ئێراندا ئەمڕۆ زەمینەو پایەو ماددی گونجاوی هەیە. گومانی تیا نییە کە بزوتنەوەی شورایی لەم جۆرە هەلومەرجەدا دەستی ناگات بەتەواوی ئاسۆی خەباتکارانەی خۆی. گومانێک لەوەدا نییە کە بزوتنەوەیی شورایی لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا ڕووبەڕووی سنورداریەکی زۆر دەبێتەوە. هەر بۆیەشە ئیمە لەسەرەتاوە وەکو هەنگاوی یەکەم باس کۆبونەوە گشتیەکان دەکەین. ئەمە بزوتنەوەیەکە بۆ شکڵدان بەشورا بناغەیەکان و پێکهێنانی جۆرێک لە پەیوەندی بەکردەوە و نافەرمی نێوانیان کە لە قوناغەکانی دواتردا دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ پێکهێنانی شوراکانی باڵاتر.
    بەم جۆرە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەم وەڵامێکی سەربەخۆ لەخۆیدایە یە بە پێوستیەکانی خەباتی ئێستا و هەم بەردی بناغەیە بۆ بزوتنەوەی شورایی بەگشتی. لایەنگرانی شیوازەکانی تری ڕێکخراوبوونی جەماوەری کرێکاران، بۆنمونە ئەوانەی بەرگری لە سەندیکای خەباتکار، دەکەن، دەتوانن و مافی خۆیان دەبێ کە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان بەپایەی پێشرەویەکانی دواتری خۆیان بزانن بە ئاراستەی پێکهێنانی نەقابەکان. ئیمە نەک تەنها گیروگرفتێک لەو مەسەلەیەدا بەدی ناکەین، بەڵکە لامان وایە ئەگەر ئەو ئەندازەیە لەگونجان هەبێت لەنێوان باڵە خەباتکارەکانی بزوتنەوەی کرێکاری، جیا لەدوورنمای دوورتریان، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و بەدوای ئەویشدا، خەباتی ئیستای کرێکاری بەخێراییەکی زیاترەوە گەشە دەکات. بەڵام بەش بەحاڵی خۆمان دڵنیاین لەوەی کە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان گونجاوتر دەبێ لەگەڵ پێکهاتنی دواتری تۆڕی شورا کرێکاریەکان تا یەکێتیەکان و هەروەها گرەنتیەک دەبێ بۆئەوەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەئایندەدا زیاتر پشتببەستن، ئیتر ئەم ڕێکخراوانە هەرجۆرێک بن، بەدیموکراسی راستەوخۆی کرێکاری.

  • ماویەتی ….

  • وەرگێرانی: کاوە عومەر
    چاوپێداخشاندنەوەوهەڵەبرێ: بۆپێشەوە
Previous
Next
Kurdish