Skip to Content

یاریەک لەنێوان هەم و نیم؟ … حەمەی شانۆ

یاریەک لەنێوان هەم و نیم؟ … حەمەی شانۆ

Closed
by تشرینی دووه‌م 28, 2019 General, Poems

ڕۆژگار زۆر کورتەو
لەهەمان کاتیشدا زۆریش درێژە
کاتژمێرحۆلە حۆل هەر دەسوڕێتەوە
دەمێک لەچاوەڕوانیدای
لێت دەبێ بەکیسەڵێکی پیری دەنگ کرخن
کە،دەنگی چرکەچرکەکانیشی ئازارت ئەدەن
دەمێک لێت دەبێ
بەئاسکەکێویلەیەک و هیچ هەوارز و هێزێک
ناتوانێ بیوەستێنێ!
جا تۆ هاتووی دەتەوێ
بەشیعر.
بەبەڕنامەی تاوتوێ.
بەمایکی ئازاد.
بەمامۆستای زانکۆ.
سەر لەم یاریە دەربکەیت ؟

سەردەرمەکەدەرەوە
هەرگیز مەیەرە دەرەوە لەماڵ
پێویستە وەکو وشترمرخ
سەربخەینە ناوخۆمانەوە
ناوخنی خۆمان بدۆزینەوە
پێم ناڵێی
ئەتەوێ سەردەربکەیت چی ببینیت ؟
بێجگە
لەسیاسی
لەشاعیر
لەپێشکەشکار
لەگۆرانی بێژ
لەکچی دایک مۆدێرن
لەدوکانی فەلافل
لەدوکەڵی کارگە
لەپۆلیسخانە
هیچی تر نابینیت
ئەمانە
هەنێکیان
فیتەربون وسوبحانەڵا بون بەسیاسەت مەدار.
قەڵەمفرۆش و
شاعیری بەردەم مایکی تیڤیەکانن.
توتی ۲٤ کاتژمێری سەرشاشەڕەنگزیتەڵەکانن.
سوبحانەڵا هەنێکی دی لەتەنەگەچێتیەوە
دەگاتە ئاستێک کەسێ چوارسکرتێری هەیە
سوبحانەڵا لە سەیر و سەمەرەکانی ئەم سەنعە!

یاری خراپترین چەکی دووژمن بووفێری کردین
تائاژدادمان بسوتێنێ
مرۆڤ فێربوو یاری بەمرۆڤ بکات
یاری بەگیانەوەران بکات
فێربوو یاری بەعەشق بکات
مرۆڤ فێربوو یاری بەووشەکان بکات
یاری بەتفەنگەکان بکات
یاری بەهەستی،یەکتر بکات
یاری بەنیشتیمانەوە بکات
یاری بەشکۆی خەڵکەوەبکات
وای،لەمرۆڤ وای لەئێوە!
خۆزگە فێری شتێکی باش دەبوون
نەک یاری کردن. منیش حەزم بەیاریە
بەڵام یاری بە مەمکی کچۆڵەیەک
یاری بە وێنەی سەرکردەکان
یاری لەگەڵ مناڵێکی نێوکەمپی ئاوارەکان
یاری لەگەڵ سەگەبرسی و بێنازەکانی کۆڵان
یاری لەگەڵ پیرەپیاوەکانی نێوچاخانە
یاری لەگەڵ با
لەگەڵ هەرشتێک بەس مرۆڤ نااا
کەدەڵێم مرۆڤ واتا مرۆڤی ڕاستەقینە!
نەک ئەو مرۆڤانەی دەمامکدارن.
ئەو مرۆڤەنەی هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتیان تێدانیە
خۆۆ ووتم باسی مرۆڤ دەکەم
نەک ئەم جانەوەر و جەندرمانەی لای خۆمان !

لای خۆمان چ یاریەکی نوێ داهێنراوە
سەت،ساڵە یەک یاری ئەکەین بەس بەئیسمی جیاواز
سەت ساڵەیاری لەسەرخاک دەکەین
یاری لەسەر شەرەف دەکەین
یاری لەسەر فرمێسکەکانمان دەکەین
سەت ساڵە یاری لەسەرگان دەکەین
بێ ئاگاین لەزەمەن بێ ئاگاین لەخۆمان
بێ ئاگاین لەئایندە ،هەرخەریکی یاریکردنین
بێ ئەوەی درک بەوەبکەین ،ئەوەی یاری دەکا
ئێمەنین ،ئەوەی یاری پێ دەکرێت ،یاری لەسەردەکرێت
ئێمەین . بەڵێ خۆمانین . بەڵێ خۆمانین. ئێمەین.

ئەو سەت ساڵەی ووتم بەبەلاغەتی مەزانن
بەڵام سەت ساڵ مرۆڤی ڕاستەقینەبوینایە
ئەمێستا
ترمپ بەکەڵاوی کوردیەوە لەکۆشکی سپی دەبوو.
دۆی دادە لەبازاڕەکانی سویددەفرۆشرا.
ڕۆژێکی جیهانی دەبوو بۆ خواردنی دۆڵمە!
لەئەکادیمایەکانی میوزیک لەجیهنان شمشاڵیش دەخوێنرا.

بەڵام خۆمانین ،ئێمەین سەت ساڵی خەریکی یارین
خەریکی ئەوەین
بزانین .حیزب کەی یەک دەگرێ ؟
خانمان چۆن بیردەکەنەوە ؟
مناڵ چۆن پەروەردە ئەکرێ ؟
کۆمەڵگە چۆن بەڕێوەدەبرێ ؟
ڕێکەوت یابەروار
ئازار یا ئادار ؟
بەجدی ئەوە خۆمانین ، ئەوە ئێمەین
کە خەریکی ئەمانەین؟

خەریکی هیچ مەبە
خەریکی هەرچیەک بوین لەدەستماندا
تەنهاخەریکی خۆتبە
مناڵبەرەوەو تەنها یاری لەگەڵ خۆت بکە
تەنها خۆت کەسی تر نا؟

یاریەکی نوێم دۆزیەوەتەوە
پێویستی بەکەس نیە درۆی بۆبکەیت
دەمامکی بۆ بپۆشیت
کۆیلە و،دەستەمۆی بیت
سوک و ڕسواببیت

نا ئەم یارییە تەواو جیاوازە ئەتکات
بەمرۆڤی تەواو بەمرۆڤی ڕاستەقینە

یاریەکەبەم پڕسیارە دەست پێدەکات

ـ هەم یا نیم؟

حەمەی شانۆ

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish