Skip to Content

117 Views

بەیانی ناوەندی سێکولار لە کوردستان سەبارەت بە فەتواکەی یەکێتی زانایانی حکومەتی هەرێم

بەیانی ناوەندی سێکولار لە کوردستان سەبارەت بە فەتواکەی یەکێتی زانایانی حکومەتی هەرێم

Be First!
by December 6, 2019 General

نەک تەنیا فەتواکەیان بەڵکو خۆیان دەبێ قەدەغەبکرێن لە دەستێوەردانی ژیانی ژنان و خەڵکی کوردستان

لیژنەی فەتواکەی یەکێتی زانایانی حکومەتی هەرێم فەتوای دژی ژنان دەرکردوە کە نابێ بەتەنیا سواری تەکسی ببن. بێگومان ئەم فەتوایە هیچ سەیرنیە چونکە خودی ئەم دەزگا دینیە بەهۆی حوکمڕانیە میلیشیاکەی یەکێتی و پارتیەوە بونەتە وتەبێژی ڕەسمی کۆنەپەرستی لە کوردستاندا و هەربۆیە کاری ئەوان هەر بڵاوکردنەوەی فەتوای دواکەوتوانە و دژی ئازادیەکانی ژنان و خەڵکی کوردستانە و هیچی تر.
ژنانی کوردستان لەم چەند ساڵەی ڕابردودا چەندین جار بە کۆمەڵ ڕوبەڕوی ئەم فەتوا داعشیانەی کە شۆفێری ژنانی حەرام دەکرد لە سعودیە هاتنە سەرجادەکان تا پەیامی خۆیان بە داعشە نوستوەکانی کوردستان بدەن لەبابەتی ئەم یەکێتی زانا ئیسلامیانەی کوردستان و تەنانەت ژنان کاری شۆفێری تەکسی دەکەن لە شاری سلێمانی.
هەربۆیە خودی بون و کاری ئەم لیژنەیە دەستێوەردانی ئیسلام و شەریعەتەکەیەتی لە ژیانی مەدەنی خەڵکی کوردستاندا و پێویستە هەموو فەتوا و بڕیارەکانی وەک کارێکی نایاسایی و دوور لە شیوازی بەڕیوەبردنی مەدەنیانەی کۆمەڵگە دابنرێ. بونی ئەم دەزگایە نیشانی دەدا کە چۆن پارتی و یەکێتی و حزبە هاوپەیمانە ئیسلامیەکانیان چ قازانجێکیان لە دانانی ئەم جۆرە دەزگایانە هەیە لەپاڵ پەرلەمان و دەزگای دادوەریەکەیاندا تاکو ئەوەی بەیاسا و بە دادگا پێیان ناکرێ لەڕیگەی ئەم جۆرە دەزگا ڕەسمیە دینیانەوە بیسەپێنن بەسەر خەڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا. هەروەک لە مەسەلەی فرەژنی و بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن و لەکاتی قەیرانی دارایی و هەموو بەڵا سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا دژی خەڵکی کوردستان بەکاری بێنن.
پێویستە ژنان و خەڵکی سێکولار و ئازادیخوازی کوردستان نەک هەر هیچ ئیعتبارێک بۆ ئەم جۆرە فەتوا کۆنەپەرستانە دانەنێن بەڵکو پێویستە داوای قەدەغەکردنی بونی دەزگای فەتوا و دەزگا دینیەکان لە حکومەت و یاسا و بەڕیوەبردنی کۆمەڵگەدا بکەن. لە ئێستادا کە خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەکە دژی دەسەڵات و حکومەتی ئیسلامی لە عێراق و ئێران و لوبنان ڕاپەڕیون و دەیانەوێ دەسەڵاتی ئەم ئیسلامیانە بەسەر کۆمەڵگەی ئینسانیەوە کۆتایی پێ بهێنن. لەم کاتەدا پیویستە ژنان و خەڵکی سێکولار و ئازادیخوازی کوردستانیش داوای جیایی تەواوی دین لە دەوڵەت و دەستێوەردانی شەریعەتی ئیسلامی لە ژیانی گشتیدا وخواستی قەدەغەکردنی ئەم لیژنەی فەتوا و هەموودەزگایەکی فەرمی دینی بەڕوی دەسەڵاتداراندا بەرزبکەنەوە.


ناوەندی سێکولار لە کوردستان
٦/١٢/٢٠١٩

Previous
Next

Leave a Reply