بۆ سۆسن … شیعری شه‌هید: زانا حه‌مزه مه‌حموود
ئه‌ی سۆسنه كه‌ڵه‌گه‌ته به‌نازه‌كه‌م
ئه‌مشه‌و … بێ تۆ خه‌وم نایێ
وه‌ره گیانه … كاكۆڵم بكه به‌ڕه‌فته
به سهرتهوهی بئاڵێنه
په‌نجه‌م بكه به به‌ركۆژه
له سینه‌تی توند گرێده
به ئازاری بناڵێنه
وه‌ك ڕه‌گی دار
بێخ له نێو سینگم داكوته
با باڵنده‌ی حه‌ز و خه‌تا
هێلانه‌یان له سه‌ر چێ كه‌ن
چ نابێ گه‌ر …
بۆ تاكه ساتێكی هه‌تیوو
كوڵمت بكه‌م به سێوێكی … نه‌رم و گه‌ییوو
چه‌نده خۆشه .. گه‌ر پێكه‌وه
گڕی نه‌فره‌تمان تێ به‌ر دهن
***
وه‌ره سۆسن
با له به‌ر تیشكی ئه‌م خۆره ئۆقره گیره
گه‌نده‌مووی لا مل و گوێت
بسووتێنم
هۆ سۆسنێ
تۆ چیت داوه له ترس و بیم ؟
كه‌ی مناڵی ته‌ڕی وه‌ك تۆ
به ئاگری ڕق ده‌زانێ؟
سوێندیش ده‌خۆم
تۆ له هه‌مووان … دڵكێشتری
له هه‌مووشیان به ئێش تری ..
**
خه‌مت قورسه
ئه‌میش به‌نده‌ی سڵ و ترسه
ده‌پێم بلێ … ئه‌ی سۆسنه بێ ناوه‌كه‌م
كه‌ی بێ و
منیش به ئاشكرا … ماچت بكه‌م ؟
**
شێته ئه‌وه‌ی …. دڵی خۆشه
تۆیش بسوتێی
شێته ئه‌وه‌ی وا ئه‌زانێ
تۆ په‌یامی .. ئه‌شق و خه‌تای
با هه‌ر بڵێن
هه‌ر تۆ له‌وان پاكژتری
تۆ له هه‌مووان دڵگهشتری ..
……………………………………………………………………..