هه‌گبه‌ی دڵزاری شاعیر … سه‌لام عومه‌ر
كاتێك شیعر ببووه سمبولی تێكۆشان و له پاڵیشیدا ته‌واوی ژانره‌كانی دی له خۆیدا كۆكردبۆوه، ئه‌وكاتانه‌ی شیعر پێشڕه‌وایه‌تی شۆڕش و سه‌ردێڕی سیاسه‌تی تازه پێگه‌یشتووی كوردستان بوو، به‌تایبه‌تیش كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خوێنده‌واره‌كانی حوجره و قوتابخانه‌كان له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه پانتاییه‌كانی ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕیان ناسی، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری سیاسی و سه‌ركرده‌كانی نیشتمان شیعریان كردبووه درووشمی پارته‌كانیان، له هه‌گبه‌ی هه‌رتێكۆشه‌رێكی نیشتماندا چه‌ندین دیوانه شیعر هه‌بوو، له رادیۆ‌و راگه‌یاندنه‌كانیاندا هه‌ر به‌شیعر ده‌ستی پێده‌كردوو به ئه‌یره‌قیبیش كۆتایی ده‌هات، به‌شیعر به‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانیاندا هه‌ڵده‌گوت و به‌سروود كڵپه‌یان له هه‌ناوی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌ستاند، ژیاننامه‌ی شه‌هیدان ده‌چۆڕایه نێو شیعره‌وه‌و هه‌ر به‌شیعر رمبه‌یان له مۆڵگه‌كانی دوژمن ده‌هێنا، ئه‌وكاته‌ی كه شاعیرێك له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسیبا هه‌موان چاویان له ده‌می ئه‌و بوو له مه‌جلیسێكی عه‌شایه‌ریبا كه‌س قسه‌ی بۆ نه‌ده‌هات، له‌به‌رده‌م مایكرۆفۆنبا هه‌موان گوێیان ده‌گرت و خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واویش ده‌بوو یه‌كپارچه هۆڵه‌كان ده‌بوونه چه‌پڵه، ئه‌وكاتانه‌ی شیعر له‌نێو دیوه‌خان و شه‌وانی به‌ر ئاگردان و ته‌نانه‌ت زمانی منداڵه‌كانی پێده‌پژا، هه‌ر له لایلایه‌ی دایك‌و تا په‌ندو ئیدیۆمه كوردیه‌كان، ئاخر ئه‌وكاتانه شیعر باری زۆر گرانبوو جگه له‌لایه‌نی شۆڕشگێڕیه‌كه‌ی داستان و به‌یت و چیرۆك و چامه‌ی پێده‌نووسرایه‌وه، واته شیعر كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی نێو لاپه‌ڕه مێژووییه‌كانی باپیرانمان بوه‌و رۆڵی له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌گێڕا، شاعیران جگه له شیعر كه ئه‌ویش به‌چه‌ندین كێش و سه‌روای قورس‌دا تێده‌په‌ڕی و كه‌رسته‌ی به‌رده‌ستی شاعیره‌كانیش كه وشه بوو هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو تا عاسێ نه‌بن بۆیه ناچار چه‌ندین وشه‌ی بیانیان ده‌هێنایه نێو ده‌قه‌كانیانه‌وه‌و شیعره كلاسیكه ناوداره‌كانیان پێده‌نووسی.
ئه‌وكاتانه بوو دڵزاری شاعیر له‌نێو كه‌شێكی شیعری له‌شارێكی شیعری كه خاوه‌نی حاجی قادر‌و چه‌ندین شاعیری ناوداری ئه‌و سه‌رده‌م بوو زمانی هاته پشكوتن و هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی خوێندنیه‌وه شیعر بووه نزیكترین هاوڕێی و دواتر خۆی له‌نێو دنیای ئه‌ده‌بدا دۆزیه‌وه‌و له‌هه‌مووشی گرنگتر ده‌رگای تێكۆشانی بۆ كرایه‌وه كه ده‌بوو له‌پاڵ كێش‌و عه‌رووزی جوان‌دا له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو شاعیره به ئه‌زموونه‌ی له‌پێش ئه‌ودا شیعریان كردبووه سومبوول ئه‌ویش یه‌كێك بێت له‌ریزی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر تێشیان نه‌په‌ڕێنێ نابێت له كاروانه‌كه دواكه‌وێ، ئه‌وكاتانه بوو كه له‌سه‌ر شیعرێكی نیشتمانی ده‌رگای زیندانه‌كانت بۆ ده‌كرایه‌وه‌و به‌ڵام نه‌شده‌بوو نه‌نووسی، دڵزار له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو ده‌ستی دایه خامه‌و نه‌ترسانه هه‌م رێبازی ته‌فرو توناكردنی چینایه‌تی له كۆڵناو هه‌م شیعری كرده قه‌ڵغانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی كورد، ئه‌وكاتانه‌بوو دڵزار هاته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌و چه‌ندین چامه‌ی جوانی نووسی كه دواتر بوونه سروود و گۆرانی و ده‌ماوده‌م ده‌ڕۆیشتن و ده‌گوترانه‌وه، ئه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بووه ناو، ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی ناویش بۆ شاعیرێكی نیشتمانی قورس بوو بۆیه ده‌بوو به‌رده‌وام بێت هه‌م له تێكۆشان و هه‌م له نووسین، ئه‌گه‌رچی چه‌ندینجار زیندانی كرا‌و له‌سه‌ر شیعر‌و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌چه‌ندین شێوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كراو سزا ده‌درا به‌ڵام ئه‌و وه‌ك به‌ڵێنی به‌خۆی و شاره‌كه‌و نیشتمان و خانه‌واده‌كه‌ی دابوو به‌رده‌وام بوو، به‌رده‌وامی له‌و قۆناغه سه‌ختانه‌دا گه‌وره‌یی شاعیر نیشانده‌دا به‌تایبه‌تی تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه خه‌ریكی نووسینه‌و ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌ن هه‌ندێ جار رێگر بووه له‌سه‌ر داهێنانه‌كانی به‌ڵام مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان رێباز‌و نه‌گۆڕانی له‌نێو ئه‌م بار‌و دۆخه سیاسیه ئاڵۆزه‌ی به‌درێژایی سه‌د ساڵ ته‌مه‌ن، پته‌وی و خۆڕاگری و ئاسنینی ئه‌م پیاوه پیشانده‌دا كه به‌راستی ده‌بێ خۆشخاڵبین كه نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژی دڵزاریشی تێدایه، ده‌كرێ ئه‌و ببێته نمونه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ره ناودارانه‌ی كه هه‌رگیز توندوتیژیه‌كان و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیه‌كان و سه‌رده‌مه‌كان نه‌یانتوانیوه بیانگۆڕن.
دڵزاری شاعیر چه‌ندین ده‌یه‌ی شیعری تێپه‌ڕاندووه واته هه‌ر له‌سه‌رده‌می كلاسیكه‌وه تا ده‌گاته گۆران و روانگه‌و شاعیره نوێ خوازه‌كان ، كه‌چی له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌دا ئه‌و توانیویه‌تی خۆی بگونجێنێ و له‌كاروانه‌كه دوانه‌كه‌وێ، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی زمان و رسته‌و وێنه جۆراجۆره‌كانی شیعر ئه‌ویش به‌رده‌وامی به داماڵینی كۆتوبه‌نده‌كانی شیعر داوه‌و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و باره قورسه‌ی له شیعر نرابوو كه‌مێك سوكی كاو ئه‌ركی راسته قینه‌ی شیعر له ده‌قه‌كانیدا ره‌نگ بداته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شیعره‌كانی دوای هه‌شتایه‌كانیدا به‌دی ده‌كرا، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، ئه‌و پیاوه زۆرینه‌ی ژیانی له‌سه‌رده‌می داگیركاری نیشتماندا به‌سه‌ربردوه‌و له دوای به‌هه‌رێم بوونی كوردستانی باشووریش ئه‌و به‌رده‌وام بووه له نووسین، هه‌میشه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیشدا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی چینی هه‌ژاران بووه، هه‌روا دڵزاری شاعیر له‌نێو ره‌زی هه‌نارانی كۆیه‌دا كه سرووشتێكی تایبه‌تی هه‌یه چاوی هه‌ڵێناوه له‌نێو خانه‌واده‌یه‌ك كه هه‌میشه گیانی شۆڕشگێڕیه‌تی و ئه‌ده‌بیان لێده‌تكا، له‌پاڵ شاعیر‌و سیاسه‌تمه‌دارانی وێ دلزاری جوان نووس بیری كرده‌وه وشه‌كانی ئه‌زبه‌ر كردن و دواتر رژاندنیه سه‌ر ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی كه هه‌موان چێژمان لێبینی.
ئێستا كه ئێمه له‌سه‌رده‌می ئه‌وداین و بیر له‌رابردووی ده‌كه‌ینه‌وه گه‌وره‌ییه‌ك ده‌بینین كه ناتوانین ته‌نیا به وشه ژیانی ئه‌ده‌بی و سیاسی تۆمار بكه‌ین ناچارین له په‌راوێزی ئه‌ودا چه‌ند وشه‌یه‌ك بكه‌ینه دیاری تا هه‌موان دڵزاری شاعیر وه‌كو خۆی بناسن و بزانن كه له‌سه‌رده‌مه سه‌خت و دژواره‌كاندا شاعیرانێك به‌خوێنی خۆیان شیعریان بۆ ئێره هێناوه و كه‌لتورو وشه‌ی كوردی و ئه‌ده‌ب به‌گشتی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه پارێزراوه، تا بزانن ئه‌و زمانه شیرینه‌ی ئێستا پێی ده‌نووسین له دۆزینه‌وه‌كانی ئه‌وانه‌و زیندوو بوونی نه‌ته‌وه‌و كه‌لتووره‌كه‌مان له هه‌گبه‌ی تێكۆشانی ئه‌واندا ماونه‌ته‌وه، تا بزانین دڵزاری شاعیر یه‌كێك بووه له سوارچاكه‌كانی شیعر‌و تا ئێره‌ی بۆ هێناوین و ئه‌ركی پاراستن و به‌رده‌وامی دانیش له ئه‌ستۆی نه‌وه‌ی نوێیه،