Skip to Content

86 Views

سیاسه‌تمه‌داره‌كان و بازرگانه‌كان له‌ داڤۆس…   ئه‌حمه‌د كامه‌ران

سیاسه‌تمه‌داره‌كان و بازرگانه‌كان له‌ داڤۆس… ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Be First!
by January 23, 2020 General
image_print

په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس كه‌ له‌ شاری سویسرا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ هاوكات مێژووی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ ئابووریه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1971 كه‌ له‌ ئه‌وروپا دامه‌زرا وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ ئابووریه‌ بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ تێیدا سه‌رۆكی وڵاتان و گه‌وره‌ بازرگانانی جیهان له‌م كۆڕبه‌نده‌ ئابووریه‌ به‌شدار ده‌بن بۆ تاوتوێكردن و شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرس , له‌ نێویشیاندا سه‌رۆكی زلهێزترین وڵاتیش له‌و كۆڕبه‌نده‌ به‌شدار ده‌بێت كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ, له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا له‌نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ ئابووریه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاماده‌ ده‌بن كه‌ له‌م سه‌ده‌یه‌دا زۆر به‌ زه‌قی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ئه‌ویش سیسته‌می چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داری, واته‌ ئه‌وانه‌ی نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ئاماده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داریه‌ داده‌نرێت كه‌ ئه‌مڕۆ باڵێكی فراوانی هه‌ڵكێشاوه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان,به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا گرنگه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و بازرگان و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ له‌نێو ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ ئابووریه‌دا باسی چی بكه‌ن وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌بێت قسه‌و تاوتوێ كردنه‌كانیان له‌ پێناو خزمه‌تێكی گشتی بێت نه‌ك ته‌نیا بۆ ده‌مه‌ ته‌قه‌یه‌كی بازرگانی كه‌ هه‌ریه‌ك لێیان باسی داهات و سامانی خۆی بكات, چوونكه‌ ئه‌مڕۆ جیهان كه‌وتۆته‌ لێوارێكی پڕ له‌ قه‌یرانی جۆراو جۆر كه‌ ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار درووست بكات, وه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌نێو گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ دۆخه‌كه‌ هیچ باش نیه‌ و گڵپه‌ی ئاگرێكی مه‌ترسیدار هه‌ڵستاوه‌ , بێگومان هه‌ڵگیسه‌رانی ئه‌و گڵپه‌ ئاگره‌ی نێو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر ئه‌و ده‌مووچاوانه‌ن كه‌ ئێستا له‌نێو كۆِربه‌نده‌ ئابووریه‌كه‌ خه‌ریكی قاقا و پێكه‌نین كه‌چی له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ده‌یان خه‌ڵكی هه‌ژار فرمێسك له‌ چاوه‌كانیان دێته‌ خواره‌وه‌.
بۆیه‌ ئه‌وه‌ی من هیوای بۆ ده‌خوازم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی داڤۆس ببێته‌ ده‌رگایه‌كی ئاشتیانه‌ و كۆتایی به‌ ته‌واوی ئه‌و كێشه‌و ململانێیانه‌ بهێنرێت كه‌ به‌رۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی گرتوه‌.

Previous
Next

Leave a Reply