كاریكاتێر و جۆره‌كانی تری هونه‌ری شێوه‌كاری له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا … به‌شی (3) هه‌ندرێن خۆشناو
به‌شی (3)
بێجگه له كاریكاتێر ڕۆژنامه‌گه‌ری پشت به جۆره‌كانی تری شێوه‌كاریش ده‌به‌ستێت، وه‌كو وێنه و پۆسته‌ر و وێنه‌ی هاوپێچ یان باكگراوند، ئه‌م جۆرانه‌ش زۆرجار له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا به‌یه‌كده‌گه‌ن له ناوه‌ڕۆكه گاڵته‌جاڕییه‌كانیاندا، كه زۆرجار ته‌كنیكه‌كانی كاریكاتێر به‌كاردێنن له جێبه‌جێكردنیاندا، یان ناوه‌ڕۆكێكی كۆمیدیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه وایان لێده‌كات تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به كاریكاتێر بچن. نزیكترینیان له كاریكاتێر پۆسته‌ره كاتێك كه ڕه‌گه‌زی كۆمیدیای تێدابێت. 1- كاریكاتێر و پۆسته‌ر
2- كاریكاتێر و وێنه‌ی فۆتۆگرافی:
وێنه‌ی فۆتۆگرافی به یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت، و به ماده‌یه‌كی زیندوو ده‌ژمێردرێت، بێجگه له مه‌به‌سته جوانییه‌كان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی مادی به‌كاردێت بۆ نووسینه‌كان، له كاتی ئێستاماندا هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ك به‌بێ وێنه نیه، لێره‌دا مه‌به‌ستمان توێژینه‌وه نیه له‌سه‌ر وێنه‌ی فۆتۆگرافی، به‌ڵكو بۆ باسكردنی جیاوازیه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا، كه جیاوازه له‌گه‌ڵ كاریكاتێر له ته‌كنیكی جێبه‌جێكردن و ئامانجه‌كان، وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئه‌نجامی كردارێكی فیزیاوی و كیمیاویه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعێكی زیندووه به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌كی ده‌ره‌كی، ناكرێت وێنه چه‌ند شتێكی تێدابێت كه له واقیعدا بوونیان نه‌بێت، كه‌چی كاریكاتێر ئه‌نجامی كارێكی ده‌ستیه، زۆر جار چه‌ندین بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت كه له جیهانی واقیعدا بوونیان نیه، چه‌ندین جیاوازی زۆری تریش له نێوان كاریكاتێر و وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا هه‌ن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ی ئێمه لێره‌دا خاڵه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی و كاریكاتێره، ئه‌م خاڵانه‌ش ژماره‌یان كه‌م نیه، یه‌كه‌میان ناوه‌ڕۆكی گاڵته‌جاڕی یان كۆمیدییه، وێنه‌ی فۆتۆگرافی زۆرجار ناوه‌ڕۆكێكی كۆمیدیانه له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌شه رێگای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه، خۆڕسكانه بێت یان پێشتر رێكخرابێت، وێنه‌ی خۆڕه‌س ئه‌و گرته‌یه‌یه كه وێنه‌گر ده‌ستكاری له رێكخستنی ڕه‌گه‌زه‌كانی نه‌كردووه، و به ڕێكه‌وت ده‌ستی كه‌وتووه، وه‌كو وێنه‌ی یاریزانی تۆپی پێیه‌كه، كه دۆخی یاریزانه‌كه له هه‌وادا سروشتی نیه، به‌و سه‌ربازه ده‌چێت كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه، ئه‌و گرته‌یه‌ش ئه‌سته‌مه به چاوی ئاسایی ببینرێت، ئه‌و حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له یه‌كێك له ده‌یان یان سه‌دان حاڵه‌تی تردا بێت كه جوڵه‌ی سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینی ئه‌و یاریزانه‌یان پێكهێناوه، هاوێنه‌ی كامێرا گرتوویه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌گره‌كه خواستی ئه‌و گرته‌یه‌ی بووبێت، ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ته‌نیا وێنه‌گرتنی ڕووداوێكی وه‌رزشی بووه، ئه‌و گرته‌یه‌ش ته‌نیا ڕێكه‌وت بووه.
له‌وانه‌یه گرته خۆڕه‌سه‌كان به هاوكاری وێنه‌گره‌وه بێنه‌كایه‌وه، كاتێك وێنه‌گر بابه‌تێكی ئاماده له‌به‌رده‌می پێكهاتووه بۆ وێنه‌یه‌ك، وێنه‌گره‌كه‌ش ئه‌و تاوه ده‌قۆزێته‌وه و وێنه‌كه ده‌گرێت، وه‌كو وێنه‌ی ئه‌و پشیله‌یه‌ی كه له تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری ڕاماوه.
جیاوازیش له نێوان وێنه‌ی یاریزانه‌كه و پشیله‌كه له‌وه‌دایه، كه خۆڕه‌سی له یه‌كه‌مدا كامڵ و ته‌واوه و وێنه‌گر هیچ ڕۆڵێكی تێدانه‌بووه، و له دووه‌مدا خۆڕه‌سیه‌كه ته‌نیا له پێكهاتنی بابه‌تی وێنه‌كه‌یه، هه‌نگاوه‌كانی دیكه وێنه‌گره‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه.
وێنه‌ی سازكردنی پێشوه‌خته‌ش، ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه وێنه‌گر پێشوه‌خته ڕه‌گه‌زه‌كانی وێنه‌كه رێكده‌خات، به هیوای ئه‌وه‌ی كه بابه‌تێكی گاڵته‌جاڕی ده‌ست بكه‌وێت، لێره‌دا وێنه‌گر به‌خۆی پارچه ئێسكێكی له‌ناو قاپێك داناوه له‌گه‌ڵ چه‌قۆ و چه‌نگاڵێك، واته وێنه‌گره‌كه به‌خۆی ئه‌و وێنه‌یه‌ی به هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانیه‌وه هێناوه‌ته‌كایه‌وه، بابه‌ته‌كه سه‌ر به واقیع یان ڕێكه‌وت نیه، به‌ڵكو پێشوه‌خته له‌لایه‌ن وێنه‌گره‌وه سازكراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌ی خۆڕه‌س یان پێشوه‌خته رێكخراو و وێنه‌ی سازكراو كه باسمان كردن، له چوارچێوه‌ی وێنه‌دا ده‌مێننه‌وه و ده‌توانین به وێنه‌ی گاڵته‌جاڕ یان وێنه‌ی كۆمیدیایی ناوی لێ بنێین، یان هه‌ر ناونانێكی گونجاوی دیكه، به‌ڵام له هه‌ندێك خاڵدا كاریكاتێر و جۆره‌كانی تری وێنه به‌ریه‌كده‌كه‌ون، كاتێك كاریكاتێر په‌نا ده‌باته به‌ر به‌كارهێنانی وێنه له چه‌ند به‌شێك له به‌شه‌كانی پێكهاته‌كه‌یدا، و وێنه و كاریكاتێر یان وێنه و نیگار ئاوێته‌ی یه‌كترده‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نێن كۆلاج (كۆلاژ)، كه تێیدا جێبه‌جێكردنی نیگاره‌كه به هۆی به‌كارهێنانی چه‌ندین ته‌كنیكی جیاوازی گرافیكی به خستنه‌سه‌ری چه‌ند وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ندێك جاریش ته‌نیا به به‌كارهێنانی چه‌ندین وێنه‌ی فۆتۆگرافی و رێكخستنیان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مجۆره نیگارانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆكێكی گاڵته‌جاڕانه بن، ده‌توانین به كاریكاتێر ناویان بنێین، كه وێنه‌ی فۆتۆگرافی به‌كاردێنن بۆ خزمه‌تكردنی مه‌به‌سته‌كانیان.