Skip to Content

بەراورد و تایبەتمەندییە پاڕاوەکان  … کەنعان مەدحەت

بەراورد و تایبەتمەندییە پاڕاوەکان … کەنعان مەدحەت

Closed
by كانونی دووه‌م 29, 2020 General, Poems

لە شانە دەیمییەکانتا وەک کانیلەیەکی شاڕاوە
لە دۆڵێکی هەزار بە هەزارا
هەر چرکەیەک
بە شێوەیەک ،
بە جووڵە و ڕێڕەوی وەبەرگرتەم
قاڵت دەکەم
تا دەتخەمە سەر چۆک و
لەسەر چڕینی ،
پریشکی هەتاو ڕاتدێنم
یا هەر نەبێ ، نیوە هەوەست بە پڕە هەوەس
پێ دەگۆڕم
راستە رۆژان ، لەیەک ناچن
بەری پیری – بە خۆ لە گوڵاو دارشتن
وەیا بە دەربڕینی توانای نیوەچڵی ناو نوێن – ناگیرێ
ئێمە ئێستا لە جلی بێ قەد و لۆچدار دەچین
راستە.. ڕاستە..
نەک بە ڤیاگارا
بە ( قودرەتی قادریش ) لە ئوتو نادرێین
هۆی شەڕە تێڵاوی نیوان ، ئێستا و جاران ، ئازیز ،
لەوەدایە ؛
کە هاویەک ئەستێرانی بووڵێل و
تاریک و روون
بە بەتاڵییەوە هەڵواسراوین

هۆنراوەی : کەنعان مەدحەت

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish