Skip to Content

231 Views

ئۆتۆمبیل, ئامرازێكی مه‌ترسیدار بۆ  ژیانی مڕۆڤ … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

ئۆتۆمبیل, ئامرازێكی مه‌ترسیدار بۆ ژیانی مڕۆڤ … ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Closed
by January 31, 2020 General

ئه‌گه‌ر چی مڕۆڤ به‌درێژایی درووست بوونیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا , به‌رده‌وام بیری لای داهێنان و پێشكه‌وتنی خۆی كردۆته‌وه‌ , وه‌ به‌تایبه‌تیش بیری له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ باشترین ئامراز درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی پێ به‌ڕێ بكات یان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و كاره‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان بۆی ئه‌نجام بدرێت, بێگومان دروسكردنی ئامرازه‌كانیش له‌ڕێگای ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌ستی مڕۆڤه‌كان دایه‌ بۆ درووسكردنی ئامرازه‌ گرنگه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی,به‌ڵام زۆر جار ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌ مڕۆڤ بیری له‌ دروستكردنی كردۆته‌وه‌ له‌ پێناو ئاسانكردنی كاروباره‌كانی ژیانی خۆی كه‌چی له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆته‌ هۆی له‌ناوچوونی ژیانی خۆی و ژیانی ته‌واوی مڕۆڤایه‌تی,بۆ نموونه‌ مڕۆڤ به‌هۆی بیره‌ فراوانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ ژیان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ به‌ولاوه‌ بیری له‌ دروسكردنی ئامرازێكی گرنگ كردوه‌ بۆ ته‌واوی ژیانی مڕۆڤایه‌تی كه‌ ئه‌ویش بریتی بوو له‌ دروسكردنی (ئۆتۆمبیل) ئه‌م ئامرازه‌ بووه‌ به‌شێكی گرنگ له‌ ژیانی سه‌رجه‌م مڕۆڤایه‌تی كه‌ هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ مڕۆڤ به‌كاری ده‌هێنێت یاخود به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانم بڵێم مڕۆڤ ئاڵوده‌ی ئۆتۆمبیل بووه‌ كه‌ بۆ بچووكترین كاری خۆی, ڕاسته‌وخۆپه‌نا ده‌باته‌ به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی , كه‌چی په‌نا ناباته‌ به‌ر قاچه‌كانی خۆی یاخود لێخورینی پایسكیلێك بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی كه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا شه‌قامه‌كان له‌ جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبیله‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌به‌شێكی زۆری وڵاتان ده‌بینین زۆربه‌ی كات په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر پایسكیل بۆ تێپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان یاخود به‌هۆی پێشكه‌وتنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌وه‌كو دابینكردنی پاسی پێشكه‌وتوو ومیتڕۆ و چه‌ندین هۆكاری هاتووچۆی دیكه‌ كه‌ وای كردوه‌ قه‌ره‌به‌باڵغی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شه‌قامه‌كان نه‌هێڵێت, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌چی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی تاكه‌كانه‌وه‌ به‌ عه‌یبه‌ ده‌یزانن ئه‌گه‌ر به‌پایسكیل بڕۆن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان وه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ وه‌كو پاسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پێویست نین یاخود هه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره‌ میترۆیه‌ك له‌نێو شاره‌كان نابینرێن بۆ ئاسانكردنی هاتووچۆی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نێو شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قه‌رباڵغیه‌كه‌ ببێته‌ دوو هێنده‌ی دیكه‌, ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مڕۆڤ بریتیه‌ له‌ درووستبونی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌ له‌ ئه‌نجامی خێرایی ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه‌ درووست ده‌بێت یاخود گوێ نه‌دانه‌ به‌ر ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبیل لێده‌خورن وه‌ هه‌ره‌وه‌ها له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو شه‌قامه‌كاندا زۆر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركێشانه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان لێ ده‌خورن وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ئه‌و شۆفێره‌ بیر له‌ سه‌لامه‌تی گیانی خۆی و شۆفێری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌ ,هه‌ربۆیه‌ ده‌رئه‌نجامی ڕووداوی هاتووچۆكه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی گیانی مڕۆڤه‌كانی نێو ئه‌و ئۆتۆمبیله‌, كه‌واته‌ ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ شیكرایه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبیل له‌لایه‌كه‌وه‌ سوودێك به‌ ژیانی مڕۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌بێته‌ مه‌رگێكی خێرا بۆ ژیانی مڕۆڤه‌كان,پێویسته‌ ئێمه‌ی مڕۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌ درووست ده‌كرێن بۆ به‌ڕێكردنی كاروباره‌كانی ڕۆژانه‌مان ده‌بێت زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ته‌ندرووست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆكارێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیانمان, لێخورینی ئۆتۆمبیل به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی منی شۆفێر له‌نێو شه‌قام دام له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئۆتۆمبیلی دیكه‌دا بۆیه‌ ده‌بێت زۆر به‌ مێشكێكی ڕۆشنبیرانه‌و فراوان ئۆتۆمبیله‌كه‌م لێبخورم بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی و دارایی به‌خۆم و به‌كه‌سی به‌رامبه‌ره‌كه‌م نه‌گه‌یه‌نم, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئاستی ڕۆشنبیری بۆ لێخورینی ئۆتۆمبیل زۆر لاوازه‌ وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ نادرێت به‌ سه‌رجه‌م ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆ هه‌ربۆیه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن كۆتایی دیێت , ئه‌گه‌ر چی سه‌یری ئاماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی جیهان بكه‌ین به‌تایبه‌تیش ئاماره‌كانی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ته‌نیا خۆی چوار پارێزگا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌چی ده‌بینین ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ گیانی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی جیاواز به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ بریندار ده‌بن كه‌ زۆرجاران ئه‌و برینداربوونه‌ زۆر له‌ مردنه‌كه‌ به‌ئازارتره‌ بۆ مڕۆڤه‌كان, بێگومان ته‌واوی ئه‌م ڕووداوانه‌ كه‌ ڕووبه‌روی مڕۆڤه‌كان دبێته‌وه‌ به‌شێكی هه‌ره‌زۆری له‌ ئه‌نجامی ناڕۆشنبیری خۆیه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ئامرازه‌كانی هاتووچۆ .

Previous
Next