Skip to Content

دراوسێ … تێکست: د. چیا زەنگەنە  وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

دراوسێ … تێکست: د. چیا زەنگەنە وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by شوبات 10, 2020 General, Poems


دراوسێیەکمان هەبوو
تا بڵێی لووت بەرز
توڕە ، بێ بەزەیی
ئەو دراوسێیە رقی لە دار و بەرد
ڕقی لە خۆیشی بوو
ئێمەش شارێک
و
ووڵاتێک
و
نەخشەیەک
و
“هێستر”ێکمان هەبوو
دراوسێکەمان کەوتە خۆی و راپەڕی
پەنای بردە بەر هێستر
بۆ فریاکەوتنی
دراوسێ ، لەشەڕا تیا چوو
بەڵام هێستر
مایەوە وەک خۆی
ڕابەرایەتی گرتە دەست
فەرمانڕەوایی خستە
ژێر ڕکێفی خۆی
هێستری شۆرشگێڕ
گەشتە لووتکەی دەسەڵات
چونکە وەک ئەوەی پێش خۆی
شۆڕشگێڕ بوو
میللەتی تۆقان
میللەتی پەرتەوازە کرد
میللەتی داتەپان
بە تازەترین زانستەکانی” هێستر” یزم
میللەتی لات و پوت کرد
كەوتە:
فرۆشتنی نەوت
گەندەڵی ….و…وێرانی…و.. بۆ دواوەگەڕانەوەی
بۆ بەرهەم هێناین
تا لە هۆش بکەوین
حەشیشەی بۆ خۆمان
و
بۆ دارودەستەکەی خۆیشی هێنا
وامان لێ هات
تەنیا یەک وێنە ببینین
بەسەر هەموو دیوار
و
كەلاوەکانی شارا هەڵواسراوە
جگە لە ووتە و. ووتاری
خۆی و هێستری باوک
گوێمان لە هیچی تر نەبێتەوە
هێستری گەورە:
هێستری ئازا :
هێستری مێژوو و. چوگرافیا
ئەوەی بە شۆڕشگێریی دەستان کەوت
كەمێکمان پێ بەرەوە
مووچە..و..جلوبەرگی خۆمان پێ بەنەوە
خۆشتان :رابوێرن.. بخۆن و بخۆنەوە
جیتان لە ووڵاتا بینی
بیخەنە گیرفانەوە
نەوت..سەوزە..گاز..دیناری دوو ڕەقەمی
چونکە ئێمە فێری
مامەڵە کردن نین پێیانەوە
تکایە : سڵ مەکەنەوە
ئێمە میللەتێکی بێ “تەماع”ین
تاکە تەماعمان ، یاسایە
تەماعمان نە نەوت
و
نە پێرۆزییەکانی هێستر و هێستر لۆجیە
ئەوانە موبارەک بێ لە ئێوە
ووڵات و ئاڵاش هەر شەکاوە بێ بۆ ئێوە
ئێمەش میللەتێکین
بیر لە رۆژانی پێش
شۆڕشگێڕریتان ئەکاتەوە
بیر لەم ڕۆژانە ئەکاتەوە کە هێستر :
ناوێک
و
پێگەیەکی دزراوی
پێ بەخشراوە

تێکست: د. چیا زەنگەنە
وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Previous
Next
Kurdish