Skip to Content

وڵاتانی کیشوەربڕ … ‎هۆشه نگ حەمەدئەمین

وڵاتانی کیشوەربڕ … ‎هۆشه نگ حەمەدئەمین

Closed
by شوبات 10, 2020 General

‎الدول العابرة القارات (کیشوەرانبڕ)
Transcontinental countries

‎ئەو وڵاتانەن کە زەویەکانیان دەکەوێتە دوو کیشور یان زیاتر یان ئاو وڵاتانەن زەوەیەکانیان درێژ ئەبێتەوە زیاتر لەکیشوەرێک، بەچەند هۆکاری جیاواز وەک هۆکاری جوگرافی و جیۆلۆجی و سیاسی و یان هەتا پێوەری ئابووری و ڕۆشنبیری ،شێوەی درێژ بوونەوە جوگرافیەکان وسەختی و قەتیسبوونی پەیوەندیان:
‎وە ئەم وڵاتە کیشوەربڕانە شێوەی درێژبوونەوەیان جیاوازە لە زەویەکانیان بەیەکەوە بەستراوە ،بەشوەیەک چیای تێدا نیە یان دەریا گەورەکان یان ئەو ئۆقیانوسانەی دوو کێشوەر لێک دائەبڕێ هەروەک لە میسرو تورکیاو ڕووسیای یەکگرتوو. وە لەهەندێ کاتدا ئەو قەتیسبونە لەشێوەی دوورگەدایە بەشێکی دەکەوێتە کیشوەرێک بەشەکەی تری دەکەوێتە کیشوەرێکی تر وەک ئەندۆنوسیا.

‎گرنترین ئەو دەوڵەتانەی زەویەکانیان دەکەوێتە نێوان هەردوو کیشوەری ئاسیاو ئەفریقا:

‎یەکەم: یەمەن دەکەوێتە نێوان باشوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاو وە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.
‎ئەو وڵاتانەی زەویەکانیان دەکەونە زیاتر لەدەوڵەتێک :
‎۱- وڵاتی پێکەوەەستراو(بلاد متلامسة) : مصر دەکەوێتە نێوان ئاسیاو ئەفریقا.
‎(کەلا) لە ڕوسیا وتورکیا و کازاخستان و ئازربانجان و جۆرجیا نێوان ئاسیاو ئەفریقا.

‎۲- وڵاتانی پچڕ پچڕ: وڵاتانی سنوری درێژبوەوەی کیشوەرەکان:
‎هەندێ دورگەی یۆنانی بەرامبەر کیشوەری ئاسیا هەیە وەک دورگەی (ڕودوس، ساموس)لەبەر ئەمە سنورەکەی درێژبۆتەوە لەنێوان ئەورووپا وئاسیا.

‎- دانیمارک دەگرێتەوە لەسەر دورگەی گرینلاند سەرەڕای ئەوەی دانیمارک دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا بەڵام دورگەی گرینلاند دەکەوێتە باکوری کیشوەری ئەمریکا ‎بەڵام ئایسلەندا سەرەڕای شوێنی جوگرافیەکەی کە دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا بەڵام لایەنی جێۆلۆجی کاریگەری لەسەری لەنێوان هەردوو کیشوەری ئەورووپا لەبەرئەوە ئەو گۆڕانە جێۆلۆجیەی ڕووی داوە کاریگەی لەسەر هەبووە.

‎* ئیتالیا دادەنرێت بەیەکێک لەوڵاتانی ئەوروپی بەڵام هەندێ دوورگە هەیە سەربە ئیتالیایە بەڵام ئەو دوورگانە دەکەوێتە ئەفریقاوە وەک دورگەی بانتیلیریا و دورگەی بلاجیە (لامبیدۆزا و لینۆس و لامبییۆنی) دادەنرێت بەدورگەی ئەفریقی لەبەر ئەوەی نزیکە لە وڵاتی تونسەوە.

‎* سەرەڕای ئەوەی دوورگەی ماڵتا دەکەوێتە کیشوەری ئەفریقاوە، بەڵام بە دوورگەیەکی ئەورووپی دادەنرێت. ئیسپانیاش هەرچەند سەر بە کیشوەری ئەوروپایە بەڵام دەکەوێتە کیشوەری ئەفریقاوە، وەک دوورگەی کناری کە دەکەوێتە سەر زەریای ئەتڵەسی هەروەک شاری سەبتە و مەلیلە دەکەوێتە ئەفریقا
‎لەکاتێکدا ئوسترالیا دەکەوێتە کیشوەری ئوسترالیاوە، دوورگەشی هەیە دەکەوێتە ئاسیاوە، وەک دوورگەی کوکوس و دوورگەی لەدایک بوو(عید میلاد) . ‎هەندێ دوورگەی سەربە یابان هەیە بەڵام دوردەکەونەوە و درێژ دەبنەوە بۆ شوێنی تر، وە دوورگەی یۆنێن کە دەکەوێتە دەریای هێمن.

‎*ئەرخەبیلی مالیزی هەموو ئەمانە دەگرێتەوە:
‎فلیپین، مالیزیا، تەیموری ڕۆژهەڵات، وە لەتەنیشتی برۆنای وسەنگافورە لەنێوان کیشوەری ئاسیاو ئۆقانیا.
‎کۆڵۆمبیا سەربە ئەمریکای باشورە، بەڵام دەکەوێتە سەر ئەرخەبیلی سان ئەندریاس کە دەکەوێتە کاریبی ەوە. هەروەک هەندێ وڵاتی تر هەیە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە لەسێ کیشوەردا ناو نراوە وڵاتی سیانی وەک پرتوگال کە دەکەوێتە ئەوروپاوە بەڵام هەندێ لەناوچەکانی سەربە ئەفریقایە، وەک یوتوسانتو وە ودوورگەی ساڤاج و دیسیرتاس، سەرباری ئەوەی دوو دورگەی دەکەونە ئەمریکای باکورەوە.

(کیشوەرانبڕ)
‎ئەو وڵاتانەن کە زەویەکانیان دەکەوێتە نێو دوو کیشور یان زیاتر یان ئەو وڵاتانەن زەوەیەکانیان درێژ ئەبێتەوە زیاتر لەکیشوەرێک، بەچەند هۆکاری جیاواز وەک هۆکاری جوگرافی و جیۆلۆجی و سیاسی و یان هەتا پێوەری ئابووری و ڕۆشنبیری ،شێوەی درێژ بوونەوە جوگرافیەکان وسەختی و قەتیسبوونی پەیوەندیان:
‎ وڵاتە کیشوەربڕەکان شێوەی درێژبوونەوەیان جیاوازە لە زەویەکانیان و بەیەکەوە بەستراوە ،بەشێوەیەک چیای تێدا نیە یان دەریا گەورەکان یان ئەو ئۆقیانوسانەی دوو کێشوەر لێک دائەبڕێ هەروەک لە میسرو تورکیاو ڕووسیای یەکگرتوو. وە لەهەندێ کاتدا ئەو قەتیسبونە لەشێوەی دوورگەدایە بەشێکی دەکەوێتە کیشوەرێک بەشەکەی تری دەکەوێتە کیشوەرێکی تر وەک ئەندۆنوسیا.

‎هۆشه نگ حمدامین
‎ماسته‌ر له‌ سیسته‌می زانیارییه‌ جوگرافیه‌كان.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish