Skip to Content

390 Views

…پاشەکەوت … تێکست : د. چیا زەنگەنە  وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

…پاشەکەوت … تێکست : د. چیا زەنگەنە وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by February 22, 2020 General
  


بەڵێ….
بەڵێ بۆ پاشەکەوت
نەخێر بۆ دەست بڵاویی
چونکە
پاشەکەوت ئەمانکا بە ئەفسانەیی
بە قارەمانێتیی
تەقیو ، شۆڕش ئاسا
وەک سولطانمان لێ ئەکا
لە خۆشیا ئەفڕین
سووکایەتیە
سڵکەینەوە لە برسێتی
ئێمە کە برسی بووین
هەڵئەپەڕین
هولوووولوووو
هەلهەلە لێئەیەین
بەڵێ
بۆ پاشەکەوت
بۆ خەزێنەکانی گەندەڵیە داڕێژراوەکان
بۆ ڕووتکردنەوەی
ئەوەی پێی ئەڵێن : میللەت
بۆ بەتاڵ کردنی:
گیرفان و مێشک و مەعیدە
بۆ نەهێشتنی پاروو
و
حورمەتی ئینسان
تا پاشەکەوت
ناوگەڵمان فێنک کاتەوە
ببێ بە جل و بەرگمان
بە دابی مناڵە کانمان
بە سەرینی خەوەکانمان
بە مەزاری ڕابردوومان
بە سیمبولی زەردەخەنەی
خۆمان و هەموو جەماعەت
كەواتە:
بژی پاشەکەوت

دەست بڵاوەکان
هاوڕێی شەیتانەکان بوون
قوڕ و چڵپاویان کردە دیاری
بۆ میللەت
حکومەتێکی بێ معاش
پەلاماردەری ڕۆحی
خەڵکی بێ معاش
بەڵێ بۆ پاشەکەوت
بۆ برسی کردن
بۆ تینوو کردن
بۆ گوشین.. بۆ دۆشین
بۆ گیرفان و بن باخەڵ گەڕان
بۆ لەسەر ئەرز نووستن
بێ بەڕە
بێ حەسیرێکی چڵکن

بەڵێ گەورەم
بە ناوی خۆم
و
هەموو کەرامەتێکی پاک کراو
سوپاس
بۆ مەرحەمەت
بۆ پاشەکەوت

Previous
Next