Skip to Content

هەڵمەتی ئیمزاکۆکردنەوە دژ بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مناڵە 8 ساڵانەکە….

هەڵمەتی ئیمزاکۆکردنەوە دژ بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مناڵە 8 ساڵانەکە….

Closed
by شوبات 24, 2020 General

کچە 8 سالانەکەی ( لوقمان ئیسماعیل) سێ مانگ لەمەوبەر لە ریگەی قوتابخانە، سێ کەس دەیرفینن و پاش لەهۆش بردنی بەحەب، دەستدریژی سیکسی دەکەنەسەر. پاشان مندالەکە دەبەنە سەر شەقامێک فڕێیدەدەن و پەیوەندی دەکەن بە باوکیەوە بۆ ئەوەی کە بچیت کچەکەی بەریتەوە. سەرەتا دوای ئەم رووداوە بەهۆی شکات کردنی باوکیەوە، ئەو سێ کەسە دەسگیر دەکرین و بۆماوەیەک لە زیندانا رایاندەگرن. بەلام پاش تیپەربوونی سی مانگ بەسەر رووداوەکەدا بە حوکمی نزیکایەتی پەیوەندی سیاسی ئەم کەسانە بە حیزە دەسەلاتدارەکانی کوردستانەوە ، تاوانباران بە فەرمانی دادوەر ئازاد دەکرین.

دواتر تاوانباران هەڕەشە کوشتن دەکەن لە باوکی مندالەکە بۆئەوەی واز لە سکاڵاکە بهێنیت و لە ریگەی سولحی عەشائیریەوە ریکبکەون. هاوکات سەرباری هەموو ترس و دلەراوکەیەکی ئەم خیزانە، مندالەکە ناچاربووە بەوەی کە دەست بەرداری خویندن بیت و باوکیشی دەست لەکار هەلگریت بۆ چاودیری کردن و پاراستنی مندالەکەی. هەموو ئەمانە لە کاتیکدایە کە تاوانباران چونە سەر مالی باوکی ئەم کچەکە بۆ ئەوەی کە بیرفینن. لەمبارەشەوە باوکی مندالەکە چەندین جار پەیوەندی کردوە بە پولیس ولایەنە بەرپرسەکانەوە بۆ بەهاناوە چون و هاوکاری کردن، بەلام هیچ جۆرە هاوکاریەکی باوکی ئەم مندالە نەکراوەو وەلامیان بەداخوازیەکانی نەداوەتەوە!

ئەمە یەکەم جار نیە کە لە کۆمەلگای ئیمەدا کارەساتی لەم جۆرە روودەدات، بەبی ئەوەی کە هیچ لیپرسینەوەیەکی ئەوتۆ لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قیزەونانە بکریت. ئەگەرچی رووداوی دەست دریژی کردنە سەر ئەم مندالە 8 سالانە بەهۆی بەدواچوونی باوکەکەی و دەستگیر کردنی تاوانبارانەوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو، بەلام تائیستە یاسارو ریساکانی کوردستان بە هوی دەست رۆشتوی تاوانبارانەوە پیچەوانەی ویستی ئەم خیزانەوە هەنگاوی ناوە. بۆیە هەر ئینسانیک کە خاوەنی زەرەیەک ویژدان و کەرامەتی ئینسانی بیت، ئەم رووداو کارەساتە بەتووندترین شیوە رایدەچلەکینیت و مەحکومی دەکات.

بۆیە ئیمە هەموو ئەو کەسانەی کە ناومان لیرەدا راگەیەنراوە سەرباری نەفرەت وبیزاریمان لەهەرجۆرە کرداریکی هاوشیوەی لەم جۆرە، هاوکات دەست دریژکردن و لاقەکردنی ئەم کچە 8 سالانە بەتوونترین شیوە مەحکوم دەکەین و خوازیاری ئەوەین کە :

یەکەم خوازیاری سزادانی یەک بەیەکی ئەو تاوانبارانەین کە لەم لاقەکردنەدا بەهەر شیوەیەک بەشداریان کردوە .

دووهەم خوازیاری ئەوەین کە بەشیوەیەکی فەرمی دوای لیبوردن لەم خیزانە بکریت سەبارەت بەو پرۆسەی مامەلە کردن بەدواچوون و شانخالی کردنەوەی لایەنە بەرپرسەکان لە پەیوەند بە ئازادکردنی تاوانباران و شان خالیکردنەوە لەبەرامبەر بە ماف و ژیان و ئاسایشی ئەم خیزانە!

سیهەم بەشیوەیەکی فەرمی پەرلەمان و حکومەت هەرجۆرە دەست دریژی کردنیک و لاقەکردنیکی مندالان وتەنانەت گەورە سالانیش مەحکوم بکات و بە تاوان لە قەلەمی بدات .

چوارەم قەرەبووی هەموو زەرەرو زیانیکی رۆحی مادی ئەم کچەو ئەم خیزانە بکریتەوەو ئەمنیەت و ئاسایشی ژیانیان مسۆگەر بکریت!

بۆ واژۆکردنی ئەم هەڵمەتە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن >>>>>

http://ehamalat.com/Ar/sign_petitions.aspx?pid=1090&fbclid=IwAR3hubLaLSwX5dWP6GLADQ3bg07feQRag0tRd6KUEajrKO4w4KBlxkz6QbI

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish