Skip to Content

نەخۆشی مالیخولیا (دڵته‌نگی یان ڕه‌شبینی) … ئامادەکردنی : حۆسێن نادر (حسو)

نەخۆشی مالیخولیا (دڵته‌نگی یان ڕه‌شبینی) … ئامادەکردنی : حۆسێن نادر (حسو)

Closed
by حوزه‌یران 5, 2020 General

وێنه‌یه‌كی مالیخولیایی

ئەم جورە نەخۆشییە نیشانەکانی زۆرن، لەوانەش خەموکی و بێزاری و کەم خواردن و کەم خەوی، واتە کەسەکە مەیلی بۆ هیچ شتێک ناچێت، هەمیشە لە شتێک بێزارە، یان ئەوەتا خۆی بە سەبەبی هەموو خراپەکانی دونیا دەزانێت، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەسەدەکانی پێنجەم پێش زاین، لەلایەن دکتوری(حەکیمی) گەورە “بوقرات” بەدەرکەوتن زۆرێک لە پسپوڕان و شارەزایان، هێشتا دڵنیانین لە پەیدابوونی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە، بەڵام ئەوەی دیارە لە ڕێگەی کەسە نزیکەکانەوە دەگوازرێتەوە، یان ئەوەتا لە دایک و باوک بۆ منداڵەکەی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوەی زۆر لەسەری کوکن ئەوەیە پەیدابوونی لە ڕێگەی مێشک و هورمونەکانەوە پەیدا دەبێت، زۆرجار کەسەکە دەچێت بۆ دکتۆر، دکتۆر ئەم پرسیارانەی لێ دەکات:
ئایا کەم دەخەویت؟
ئایا خواردن کەم دەخویت؟
ئایا کێشەت هەیە لەگەڵ خەوتنی بەیانیان؟
ئایا هێشتا حەز بەکارەکانی پێشوو ترت دەکەیت؟
ئایا ناتوانی بە شێوەیەکی گشتی کونتوڕوڵی کارەکانت بکەیت؟


بێگومان زۆرێک لە دکتورەکان ڕاستگوو نین لەگەڵ نەخۆشەکانیان یان ئەوەتا پارەیەکی زۆری لێ وەردەگرن یان ئەوەتا پێی دەڵێت چەند جارێکی تر دەبێت سەرەدانی من بکەیت، بەم جورەش دەرمانێکی زۆر بۆ نەخۆش دەنووسێت و نەخۆشەکە چارەسەری نابێت، هەندێکیشان ناچارن ڕێگەی ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێنن ئەمەش، ئارامیان دەکاتەوە بەڵام بەشێوەیەکی کاتی، بۆیە دوای چەند ساڵێک نیشانە و خراپەکانی بەدیار دەکەون.
هەندێکجاریش لە یەکەم نیگایی دکتورەکان بۆ نەخۆشەکە بەدیار دەکەوێت، یەکێک لەو نیشانانەش کە زۆر باوە و بەئاسانی دەکرێت ببینرێت، ئەویش جولاندنی دەست و پەنجەکان و یان شوێنی تر، کە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بیوەستێنێت، لە هەندێک نەخۆشی تر زۆر خەوتن بەدیار بەکەوێت، واتە کەسەکە توانایی گیانی لاواز دەبێت و بە شێوەیەکی زۆر دەخەوێت.

بەڵام ئەوەی پێویستە بڵێم ئەوەیە زۆرجار ئەم نیشانانە لە کەسەکان بەدیار دەکەون بەڵام چۆن؟
نیشانەکان ئەوانەن:

  • کەسەکە خواردنی دەگوڕێت.
  • یان مەیلی بە شتەکانی پێشوو نامێنێت.
  • یان شتەکانی لەبیردەچێت.
  • یان بێ ئومێد دەبێت لە شتەکان.
  • یان وا هەست دەکات کەسێکی پاشکەوتووە.
  • یان ماندووبونێکی زۆر پێوە دیارە.
  • یان کەم خەوی کە ئاماژەم پێدا.
  • هەندێ جاریش کەسەکە ڕێگەی خۆکوشتن دەگرێتە بەر.

دەکرێت لە ڕێگای دەرمانەوە نەخۆشەکان لێی دوور بکرێنەوە بەڵام وا باشترە لە ڕێگایی تریش ئەنجامبدرێت، واتە بە ڕێگای چارەسەری شتی تر وەک یاری یان خێزان پێکهێنان یان گەشت کردن بۆ وڵاتان و خوێندنەوە و وەرزش کردن و هتاد… واتە هەر شتێک بتوانێت کات بەسەر ببات بۆ ڕێگری لێکردن و لەبیر چوونەوەی نەخۆش.

ئامادەکردنی : حۆسێن نادر (حسو)
Facebook: Hosein Nadr
Instagram: hichkac

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish