نیگاری كاریكاتێری له رۆژنامه‌گه‌ری منداڵاندا به‌شی -2- …هه‌ندرێن خۆشناو
Closed
چه‌ندین شت هه‌یه كه ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست له رۆژنامه‌گه‌ری منداڵاندا ره‌چاویان بكات له‌وانه‌ش:
- وێناكردنی شته‌كان: هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و زانیاریانه بێت كه له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه‌وه پێشكه‌ش كراوه، بۆ نمونه كاتێك ده‌قه‌كه باس له ده سه‌ربزن ده‌كات، ده‌بێت كاریكاتێریسته‌كه ده سه‌ربزن وێنابكات، نه‌ك هه‌شت یان دوازده، چونكه منداڵ زۆر حه‌ز به به‌راوركردنی نیگار و ده‌قه‌كان ده‌كات، كاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ئاره‌زووی زانینی هه‌موو ورده‌كاریه‌كان ده‌كات، به دوای هه‌موو سه‌ره بزنه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، و به شوێنی شوانه‌كه و لێكچوونی بزنه‌كان له‌م وێنه‌یه و له وێنه‌كه‌ی دوای ئه‌و، و له دیمه‌نه سروشتیه‌كه كه كراوه‌ته باكگراوندی وێنه‌كان، و چه‌ندین شتی تریشدا ده‌گه‌ڕێت، له‌وانه‌یه به‌دوای شمشاڵی شوانه‌كه‌شدا بگه‌ڕێت، چونكه له خه‌یاڵیدا شمشاڵ و شوان پێكه‌وه به‌ندن، بۆیه له‌وانه‌یه نه‌بوونی شمشاڵ له‌گه‌ڵ شوانه‌كه‌دا، هه‌تا ئه‌گه‌ر له ده‌قه‌كه‌شدا بوونی نه‌بێت، ببێته هۆی نانه‌وه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانه‌وه له‌لای منداڵه‌وه، رووداوێكی خۆشم به‌بیردادێته‌وه به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری سوریاییدا هاتبوو، كه له گۆڤارێكی منداڵاندا كاری ده‌كرد، منداڵێكی له (باب توما) له دیمه‌شق دیتبوو گۆڤارێكی به‌ده‌سته‌وه بوو، كه ئه‌و وێنه‌كانی كێشا بوو، له‌منداڵه‌كه نزیك بووه‌وه و لێی پرسی بوو:
- ڕات چۆنه به چیرۆكه‌كه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتبووی:
- چیرۆكه‌كه خۆشه، به‌ڵام نیگاركێشه‌كه گێله، مشكه‌كه‌ی به‌بێ كلك دروست كردووه. ئه‌و مشكه‌ش یه‌كێك بوو له كۆمه‌ڵه مشكێك، نیگاركێشه‌كه له‌بیری كردبوو كلكی بۆ دروست بكات، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوون به ژماره و سیفه‌ته‌كانه‌وه، پابه‌ندبوون به وێناكردنی شته‌كان له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی خۆیانه‌وه‌ش پێویسته، كاتێك باسه‌كه له‌سه‌ر گورگێكه، ده‌بێت هونه‌رمه‌نده‌كه گورگێك وێنه بكێشێت نه‌ك پڵینگێك، چونكه كاتێك منداڵێك له‌سه‌ر گورگێك ده‌خوێنێته‌وه، و پڵینگێك ده‌بینێت، تووشی سه‌رلێشێوان ده‌بێت، چونكه له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه، په‌رۆشێكی لا دروست ده‌بێت بۆ دیتنی ئه‌و گورگه‌ی له ده‌قه‌كه باسی كراوه، سه‌ری لێده‌شێوێت كاتێك گورگه‌كه نابینێت و ناتوانێت ئه‌مه شیبكاته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكی پێگه‌یشتووش ناتوانێت ئه‌مه شیبكاته‌وه، كه‌سه پێگه‌یشتووه‌كه ده‌توانێت به‌سه‌ریدا گوزه‌ربكات و له‌سه‌ری نه‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ندین پرسیار له‌لای منداڵه‌كه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌وروژێنێت، له‌م باریه‌وه نمونه‌یه‌كی ساده ده‌هێنینه‌وه، ئه‌ویش چیرۆكێكه له گۆڤاری (سامر)ی منداڵان بڵاوكرابۆوه، مێشوله‌یه‌ك له‌سه‌ر دارخورمایه‌ك ده‌نیشێته‌وه، و كاتێك ده‌یه‌وێت بفڕێت، ده‌ڵێت دارخورما جێگیربه، دارخورماكه‌ش ده‌ڵێت من هه‌ستم پێت نه‌كرد كاتێك نیشتیه‌وه، چۆن هه‌ستت پێده‌كه‌م كاتێك ده‌فڕیت، لای ئێمه ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه گرنگ نیه، به‌ڵكو نیگاركێشه‌كه وێنه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كی كێشابوو له جیاتی مێشوله‌كه، له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی چۆله‌كه گه‌وره‌تره له‌هی مێشوله، یان له‌به‌ر چه‌ندین هۆی دیكه كه ئێمه نایزانین، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بێت، ده‌بوایه نیگاركێشه‌كه وێنه‌ی مێشوله‌یه‌كی كێشابوایه به قه‌باره‌ی چۆله‌كه‌كه، ناچار نه‌بوو به گۆڕینی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه، كه ده‌بێته هۆی به‌هه‌ڵه‌دابردنێكی زۆر كه پێشتر باسمان كردووه، منداڵ سه‌ری سوڕده‌مێنێت له بوونی چۆله‌كه له جێگای مێشوله‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت مێشوله‌ش چیه، ئه‌وا وا ده‌زانێت كه چۆله‌كه‌كه مێشوله‌یه، بۆیه به بیروڕای ئێمه‌وه نابێت نیگاركێش منداڵ بخاته ئه‌م سه‌رلێشێواوی و به‌هه‌ڵه‌دابردنه‌دا.