Skip to Content

ئەوە عەرز و ئەوە گەز… کەنعان مدحەت

ئەوە عەرز و ئەوە گەز… کەنعان مدحەت

Closed
by حوزه‌یران 14, 2020 General, Poems

شەقێکمان کەوتووەتە نێوان

وەکو دوو قەراغە رووبار

هاوتەریب و

هاوبەش،

شەپۆل دادەڕێژین.

نەوەیە یەک بگرین

نەش لەوە زیاتر لەیەک دوورکەوینەوە.

ڕێڕەومان لێژ

خوڕەمان نەشاز و

نەمامی هاوسنوورمان گشت خستووەتە گێژ.

هاوبەش  

هاوتەریب دەوەڕین.

دەوەڕین و لێ ناگەڕێین….

بە ڕێژەی گەلە سەگی بندیوار

ئێسک و پرووسک دەهاڕین..

ئاو دەبەخشین

هەوا

زیندان..

خؤشمان، نەبووە و

ناشبێ تینوێتی بکێشین.

هاوتەریب و

هاوبەش

وێنەی زیندووانی غەیرە

شێوەی نێژراوی ڕوح نەکێشراو دەکێشین

ئەوانەی دەستیشیان بە خۆیانا ناچێ

بفەرموون:

ئەوە عەرز و ئەوە گەز!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish