Skip to Content

نامەیەک بۆ هەموو ڕێکخراوە ئینسان دۆست و ئازادیخوازەکان و بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی !

نامەیەک بۆ هەموو ڕێکخراوە ئینسان دۆست و ئازادیخوازەکان و بۆ هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی !

Closed
by حوزه‌یران 24, 2020 General

بەریزان سلاو هیوادارین بە دووربن لە کاریگەیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەزیزان بەدلنیاییەوە زۆرێک لەڕێکخراوەکانی ئێوە لەسەرەتای ڕووداوی لاقە کردنی ئەو مندالە 8 سالانەی کە شەش مانگ لەمەوبەر پاش رفاندنی لەڕێگەی قوتابخانە، دەستدرێژی سیکسی کرایەسەر، کە دیارە ئیوە ئاگاداری تەواوی ئەو کەیسەن و دواتر ناڕەزایەتی دەربڕینێکی فراوانی بەدوای خویدا کێشا لەلایەن ئەو ریکخراوانەوە کەداکۆکیکردن لەمافو حورمەتی ئینسان بە کارو ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن !
هاوکات ئیمە لەو کاتانەدا کەمپیەنێکی پشگیری و واژۆ کۆکردنەوەمان بەرێخست، بەناوی (حکومەتی هەریم بەرپرسیارە لەهەر جۆرە دەستدریژیەکی جنسی بۆ سەر مندالان و تاوانباران دەبیت بەتووندترین شێوە سزابدرێن!) پاش پێشوازیەکی یەکجارفراوانی هەزاران ئینسان و واژۆکردنی 300 کەس بۆ جیبەجی کردنی دواکاریەکانی ئەم کەمپینە، بەداخەوە هاوپیچ ڤایرۆسی کۆرونا کوردستانیشی گرتەوەو بۆیە ئیتر بەکردەوە هەنگاوەکانی دواتری کارەکانی ئەم کەمپینەی پەراویزکەوت.
ئەمە لەکاتێکدابوو کە هەموومان ئاگادارین ئەو سەردەمە چ گوشارێک بۆ خێزانی ئەو کچە 8 سالانەیە دەهێنراو چۆن بە هەڕەشەو چاو ترسان هەول دەدرا پاشەکشە بە شکاتەکەی باوکی ئەم کیژۆلەیە (کاک لوقمان ئیسماعیل) بکەن، بەلام بینیمان کە چۆن ئەم باوکە بەو پەری راوەستاویەوە بەرنگاری کردو پی لەسەر ماف و داخوازیەکانی خۆی گیرکرد. هەربۆیە بەداخەوە لەم قۆناغەدا کە جاریکی تر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لە ژیان وچارەنووسی خەلکی کوردستان دەکات، ئەم دەسەلاتە نا بەرپرس وستەمکارە ئەم دۆخەی قۆستەوەو لەباتی سزادانی تاوانباران بەتەمان هاوکیشەکە بە زیانی ئەم خێزانە بگەڕینیتەوەو ئیستە ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە باوکی ئەم کچە دەستگیر کراو بەتەمان لە پاداشتی ئەو راوەستانەوەیەدا باوکی ئەو کیچە 8 سالە کاک لوقمان سزابدەن!
بۆیە ئیمە لێرەدا ڕوومان لەهەموو ئەو ڕێکخراوە ئازادیخوازو ئینسان دۆستانەیە کە هەر لە سەرەتای ڕوداوەکەوە نارەزایەتیان دەربریوە یان ئیستە دەیانەویت داکوکی بکەن لە ماف و حورمەتی ئەم خیزانەو دژ بەم کردەوە نائینسانیە راوەستانەتەوە، ڕوومان لە هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی کە نارازین بەم کردەوە نائینسانیە، بۆیە جیگەی خۆیەتی کە کاک لوقمان فەرامۆش نەکەین و داکوکی لە ماف و داواکاریەکانی بکەین و ڕێگە نەدەن لەباتی سزادانی تاوانباران، تاوان لیکراو سزابدریت .
بازدان بەسەر ئەم رووداوە بەدلنیای کاریگەری یەکجار نەرینی لەسەر حالەتە هاوشێوەیەکانی دواتری ئەم کۆمەڵگایە دەبێت و دەرفەت بۆ هەرجۆرە لاقەکردنیک زیاتر دەکاتەوە کە کەس لەبەر سزانەدانی ئەزیزان و ئەندامانی تری خیزانەکانیان دەست بۆ هیچ نارەزایەتی دەربرینیک نەبەن و ڕازیبن بەو کردەوە قیزەون و نائینسانیانە!
بۆیە چاوەروانی دەکرێت لە ڕێکخراو دەستەکانی ئێوەی بەریز کە بۆ بەهەدەرنەدانی هەوڵەکانی پێشوومان و بۆ ڕێگەنەدان بەم دەستدریژیە ئاشکرایانە داواکاریەکانی ئەو کەمپینەی کەپیشتر راگەیەنراوە پەسەندبکەن و ناوی ڕێکخراوەکانی خۆتان بەم نامەیەوە ئیزافە بکەن کە دەنێردرێت بۆ حکومەت و لایەنەی بەرپرسەکان، تا لەریگەی گوشارێکی گەورەو سەراسەریەوە، نەک تەنیا باوکی ئەم کچە 8 سالیە کاک لوقمان ئیسماعیل ئازاد بکریت، بەلکو ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە تووندی سزا بدریت!

ریبوار عارف ریکخەری کەمپەینی ( حکومەتی هەریم بەرپرسیارە لەهەر جۆرە دەستدریژیەکی جنسی بۆ سەر مندالان و تاوانباران دەبیت بەتووندترین شیوە سزابدرین!)

https://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fehamalat.com%2FAr%2Fsign_petitions.aspx%3Fpid%3D1090%26fbclid%3DIwAR3UOOy2s7_AtkjDAsbjRAy1d-1FOA3YSMdg1qq910XKqH8wCZ3JXaRm9jc&h=AT3TYu5F-pBMgY6V_0f69mBoaIogLgHk1X8mRFZ1LFysbL6l1rgm5V59Fq_Qt-sXndltyUei22LA1upthf0PanM73m8xRHCYC6V-2P4AxSpP8inHU8HDbQNYuELh0pvgMNEIUQ

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish